تبلیغات
حه‌مرین - ئێلنۆر چه‌ڤیك: ئه‌نكه‌ره‌ واقیعی كورد قه‌بوڵ ناكات

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

چهارشنبه 20 اردیبهشت 1385
ئێلنۆر چه‌ڤیك: ئه‌نكه‌ره‌ واقیعی كورد قه‌بوڵ ناكات

ئێلنۆر چه‌ڤیك: ئه‌نكه‌ره‌ واقیعی كورد قه‌بوڵ ناكات

ئێلنۆر چه‌ڤیك: ئه‌نكه‌ره‌ واقیعی كورد قه‌بوڵ ناكات

 هه‌ولێرپۆست - حكوومه‌تی یه‌كگرتووی كورد له‌ رێورِه‌سمێكی تایبه‌تدا و به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا. وه‌ك چاوه‌رِوان ده‌كرا توركیا به‌ ره‌وانه‌ نه‌كردنی نوێنه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و حكومه‌ته‌دا نیشان دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێران كه‌ یه‌كێك له‌ دراوسێكانی كوردی عێراقه‌ و ئه‌ویش وه‌ك توركیا له‌ جموجووڵی بزاڤی كورد و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ترسێت، بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی راگه‌یاندنی حكومه‌تی یه‌كگرتووی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی باڵیۆزی خۆی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كردبوو. ئه‌ڵبه‌ت به‌ ته‌نیا نوێنه‌ری ئێران له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدرای نه‌كردبوو، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێراندا نوێنه‌رانی وڵاتانی زلهێزی جیهان وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (زه‌ڵمای خه‌لیلزاد) و به‌ریتانیا و فه‌رِه‌نسا و رووسیا و چین و بگره‌ هێندستانیش به‌شدارییان له‌و مه‌راسیمه‌دا كردبوو. به‌ڵام ....

 

ئێلنۆر چه‌ڤیك: ئه‌نكه‌ره‌ واقیعی كورد قه‌بوڵ ناكات

 هه‌ولێرپۆست - حكوومه‌تی یه‌كگرتووی كورد له‌ رێورِه‌سمێكی تایبه‌تدا و به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا. وه‌ك چاوه‌رِوان ده‌كرا توركیا به‌ ره‌وانه‌ نه‌كردنی نوێنه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و حكومه‌ته‌دا نیشان دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێران كه‌ یه‌كێك له‌ دراوسێكانی كوردی عێراقه‌ و ئه‌ویش وه‌ك توركیا له‌ جموجووڵی بزاڤی كورد و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ترسێت، بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی راگه‌یاندنی حكومه‌تی یه‌كگرتووی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی باڵیۆزی خۆی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كردبوو. ئه‌ڵبه‌ت به‌ ته‌نیا نوێنه‌ری ئێران له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدرای نه‌كردبوو، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێراندا نوێنه‌رانی وڵاتانی زلهێزی جیهان وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (زه‌ڵمای خه‌لیلزاد) و به‌ریتانیا و فه‌رِه‌نسا و رووسیا و چین و بگره‌ هێندستانیش به‌شدارییان له‌و مه‌راسیمه‌دا كردبوو. به‌ڵام باڵیۆز یان نوێنه‌ری توركیا نادیار بوو. هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نوێنه‌ری خۆی ره‌وانه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ كردووه‌. به‌ڵام كه‌سێك به‌و ناونیشانه‌ له‌وێدا به‌دی نه‌كرا. بۆ جارێكی دیكه‌ش توركیا له‌ هه‌ولێر دوور كه‌وته‌وه‌ و سیاسه‌تی دووره‌په‌رێزیی ره‌چاو كرد. به‌ڵام ئێمه‌ به‌ پێرِه‌و كردنی ئاوه‌ها سیاسه‌تێك تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌رگهێنه‌ر ده‌بین. له‌ حاڵێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ ته‌نیا بوونی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ناكاته‌وه‌ به‌ڵكو شه‌رعییه‌ت به‌و ناوچه‌یه‌ ده‌دات. له‌و مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی كوفی ئه‌ننان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌بوو. به‌و حاڵه‌ش رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد دا رێككه‌وتووه‌ كه‌ كونسوولگه‌ریی خۆی له‌ هه‌ولێر بكاته‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ زاری كونسولی رووسیا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ كونسوولگه‌ری رووسیا ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی بینا هێشتا كاره‌كانی به‌ فه‌رمی ده‌ست پێنه‌كردووه‌. توركیا وه‌ها نیشان ده‌ده‌ات كه‌ هه‌رێمێك به‌ ناوی كوردستان له‌ باكووری عێراقدا نییه‌ و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش هه‌بوونی ئه‌و هه‌رێمه‌ په‌سه‌ند ناكه‌ن. پاش چه‌ند هاتوچۆیه‌ك له‌ نێوان به‌رپرسانی تورك و كورد بۆ ئه‌نكه‌ره‌ و هه‌ولێر، نێوانی هه‌ر دوو لایان تێكچوو.
ئایا توركیا ده‌توانێت ئاوه‌ها هه‌ڵوێستێك بگرێت؟ ئایا ره‌چاو كردنی ئاوه‌ها هه‌ڵوێستێك بۆ توركیا پێویسته‌؟ له‌ هه‌ر دوو ئاراسته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره‌ "نا"یه‌.كوردی عێراق به‌ به‌خشینی پۆستی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی به‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق واته‌ وداد ئه‌رسه‌لان روویان له‌و سیاسه‌ته‌ كردووه‌ كه‌ واقیعی توركمان بپه‌ژرێنن، ئه‌وه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ كه‌ توركمان ئاوه‌ها پۆستێكی پێده‌درێت. هه‌روه‌ها پۆستێكی دیكه‌ی وه‌زاری به‌ عه‌بدولله‌تیف به‌نده‌ر ئۆغلو دراوه‌. ئه‌مه‌ تا ئێستا بێوێنه‌ بووه‌. ئایا كه‌سێك له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌توانێت ئه‌م په‌یامه‌ ببیستێت؟ یا ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌ری خۆمان له‌ ژێر خیزدا بهێڵینه‌وه‌؟

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 10:05 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت چهارشنبه 20 اردیبهشت 1385 سه‌عات 10:05 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari