تبلیغات
حه‌مرین - دیسان ئاژانسی جاسوسی ئه‌مریکی...

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 19 اردیبهشت 1385
دیسان ئاژانسی جاسوسی ئه‌مریکی...

 دیسان ئاژانسی جاسوسی ئه‌مریکی{ سی. ئای. ئه‌ی.} شکستی هێنا

 هێشتا برینی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 سارێژ نه‌بووه‌... هێشتا ئوسامه‌ی کوڕی لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له‌ چیا و ده‌شت و دۆڵی ئه‌فگانستان ئازادن و جارجاره‌ش ئه‌مریکا و جیهان کاسێت باران ده‌که‌ن و هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن...ئه‌وا زه‌رقاوی به‌ ئاشکرا وه‌کو رامبۆ چه‌ک به‌ده‌سته‌ و له‌ عێراق دا سه‌رپه‌رشتی چالاکی یه‌کانی القاعده‌ ده‌کات و فلیمیش بلآوده‌کاته‌وه‌...حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێران و مه‌حمود ئه‌حمه‌دنه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران وه‌کو گاڵته‌کردن گاڵته‌ به‌ ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپا ده‌کات ...

                                                    فـــه‌هـــد گـــرده‌وانـــی 7/5/2006ستۆکهۆڵم

دیسان ئاژانسی جاسوسی ئه‌مریکی{ سی. ئای. ئه‌ی.} شکستی هێنا

 هێشتا برینی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 سارێژ نه‌بووه‌... هێشتا ئوسامه‌ی کوڕی لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له‌ چیا و ده‌شت و دۆڵی ئه‌فگانستان ئازادن و جارجاره‌ش ئه‌مریکا و جیهان کاسێت باران ده‌که‌ن و هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن...ئه‌وا زه‌رقاوی به‌ ئاشکرا وه‌کو رامبۆ چه‌ک به‌ده‌سته‌ و له‌ عێراق دا سه‌رپه‌رشتی چالاکی یه‌کانی القاعده‌ ده‌کات و فلیمیش بلآوده‌کاته‌وه‌...حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێران و مه‌حمود ئه‌حمه‌دنه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران وه‌کو گاڵته‌کردن گاڵته‌ به‌ ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپا ده‌کات ...رژێمی سوریا به‌ناوی یارمه‌تی بێت یا به‌ناوی نه‌بوونی توانای کۆنتڕۆڵ کردن وا سنووری به‌رامبه‌ر عێراق ئاواڵه‌یه‌ و خه‌ڵکی به‌که‌یفی سمێڵیان هاتووچۆ ده‌که‌ن...ئه‌وانه‌ و ده‌یان و سه‌دانی رووداو وای کرد دیسان یه‌کێک له‌ پایه‌ و پله‌ به‌رزه‌کانی لێپرسراوی {سی .ئای .ئه‌ی} ده‌ست له‌کار ده‌کێشیته‌وه‌،ئه‌و که‌سه‌ ناوی پۆرته‌ر گۆس {Porter Johnston Goss } له‌ [26/11/1938 له‌دایک بووه‌]. سه‌رۆکی ده‌زگای جاسوسی ئه‌مریکی [Central Intelligence Agency CIA ]{{{ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ ساڵی 1947 سه‌رۆک {هاری ترومان} دایمه‌زراند ،بنکه‌که‌ی له‌ ناوچه‌ی ڤیرگینیا یه‌، له‌کاتی شه‌ڕی سارد دا ده‌وری گڵاوی بینی له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی گه‌لاندا،بۆ نموونه‌: روخاندنی رژێمی گوانتیماڵا ساڵی 1953 و له‌ ئێران روخاندنی محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق ساڵی 1953 و له‌ کوبا داگیرکردنی دورگه‌ی به‌راز ساڵی 1961 و له‌ شیلی روخاندنی رژێمی دیموکراتی سه‌لڤادۆر ئه‌له‌ندی ساڵی 1973 و له‌ نیکاراگوا دژی ساندیسته‌کان له‌ هه‌شتاکان و پشتگیری کردنی موجاهیده‌کانی موسڵمان له‌ ئه‌فگانستان له‌ دژی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له‌ ساڵانی هه‌شتاکان...هتد}}}...پۆرته‌ر گۆس هێمنانه‌ وایلێکرا ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه‌ چونکه‌ توانای نه‌بوو ده‌زگایه‌که‌ی هیچ سه‌رکه‌وتنێک له‌ به‌رامبه‌ر تێڕۆڕیستان به‌ده‌ست بهێنێت...له‌ پیشه‌ و کاری  ئاواش وه‌کو ناوچه‌کانی لای خۆمان نی یه‌ لێپرسراو و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر له‌سه‌ر کورسی یه‌کانیان بچه‌سپێن و خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات وه‌لابنێن ئه‌وا سه‌رۆکی [سی ئای ئه‌ی]  خۆی کرده‌ گیانفیدای ئه‌و شکستیانه‌ و به‌ده‌ست نه‌هێنانی سه‌رکه‌وتن...جاران ناو و ناوبانگی [CIA]ئه‌وه‌نده‌ رۆیشتبوو که‌ خه‌ڵکی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش ترسی پروشکی لێنیشتبوو ...زانیاری ده‌رباره‌ی وڵاتان کۆ ده‌کرده‌وه‌ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای داده‌ڕشت ، که‌چی ئێستاکه‌ باوه‌ڕی خه‌ڵکی ئه‌مریکای بۆخۆی رانه‌کێشاوه‌ و بۆی ناکرێت له‌ ئه‌فگانستان ئوسامه‌ی کوری لادن و له‌ عێراقیش زه‌رقاوی ده‌ستگیربکات ...ناتوانێ ده‌رباره‌ی ئێران و لوبنان و سوریا و وڵاتانی تر زانیاری ته‌واو به‌ده‌ست بهێنێ ، ئه‌گه‌رچی سیخوری ئه‌وه‌نده‌ زۆر بووه‌ و سه‌رمایه‌ی به‌ قه‌د سه‌رمایه‌ی ئه‌فگانستان و عێراق پاره‌ی بۆ دانراوه‌ و خه‌رجی زیادی کردووه‌ ،  که‌ ده‌بوایه‌ له‌مێژه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنی ...ئه‌و که‌سه‌ی جێگای گۆس ده‌گرێته‌وه‌ ده‌بێ به‌رنامه‌ی تازه‌ و سیاسه‌تی تازه‌ بگریته‌ به‌ر هه‌تا باوه‌ڕی خه‌ڵکی خۆیان بۆ لای ئه‌و ده‌زگا جاسوسیه‌ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ و بتوانێ پارێزگاری له‌ژیانی خه‌ڵکی سیڤیل بکات ، ناکرێ هه‌ر له‌ژێر سیاسه‌تی دژایه‌تی کردنی تێڕۆڕیستان ،گۆڕه‌پانی دیموکراسیه‌ت ته‌سک بکرێته‌وه‌ و خه‌ڵکی چاودێری بکرێت.                                                                                                

 

فـــه‌هـــد گـــرده‌وانـــی 7/5/2006ستۆکهۆڵم

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:05 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari