تبلیغات
حه‌مرین - سوریا له‌ چاکسازێکانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 5 اردیبهشت 1385
سوریا له‌ چاکسازێکانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

وه‌هاب شاه محه‌مه‌د

سوریا له‌ چاکسازێکانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

پایزی رابردوو، زۆر له‌ چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ردا بوون که‌ رژێمی سوریا روو له‌ چاکسازی و سیاسه‌تێکی نه‌رم و کراوه‌تر ده‌کات له‌م وڵاته‌، به‌ڵام رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیانه‌ی ده‌رخست. چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رژێمی به‌عس باسی له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کرد له‌ دامووده‌زگاکانی ناو ئه‌م وڵاته‌و رێگاش به‌ هێزه‌ سیاسێکانی تر ده‌درێت که‌ به‌شداری له‌ به‌رێوه‌بردنی ناو وڵات بکه‌ن. ئه‌م نه‌رمیه‌ی رژێم له‌ کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که‌ فشاره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زیادبووندا بوو به‌رامبه‌ری. ێکێ له‌و فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه ‌تاوانبارکردنی رژێمی سوریا بوو که‌ گوایه‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ کوشتنه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنان و داوای ده‌رچوونی هێزه‌کانی سه‌ربازی سوریا بوو له‌ لوبنان.

 

سوریا له‌ چاکسازێکانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

پایزی رابردوو، زۆر له‌ چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ردا بوون که‌ رژێمی سوریا روو له‌ چاکسازی و سیاسه‌تێکی نه‌رم و کراوه‌تر ده‌کات له‌م وڵاته‌، به‌ڵام رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیانه‌ی ده‌رخست. چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رژێمی به‌عس باسی له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کرد له‌ دامووده‌زگاکانی ناو ئه‌م وڵاته‌و رێگاش به‌ هێزه‌ سیاسێکانی تر ده‌درێت که‌ به‌شداری له‌ به‌رێوه‌بردنی ناو وڵات بکه‌ن. ئه‌م نه‌رمیه‌ی رژێم له‌ کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که‌ فشاره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زیادبووندا بوو به‌رامبه‌ری. ێکێ له‌و فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه ‌تاوانبارکردنی رژێمی سوریا بوو که‌ گوایه‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ کوشتنه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنان و داوای ده‌رچوونی هێزه‌کانی سه‌ربازی سوریا بوو له‌ لوبنان.

پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا و رووداو و گۆرانکارێکانی سیاسی ناوچه‌که‌، رژێمی سوریا ماوه‌ێکه‌ خۆی‌ وه‌ک رژێمێکی خاوه‌ن ناسنامه‌ ئیسلامی ده‌رده‌خات. سه‌رکه‌وتنی حماس له‌ فه‌له‌ستین، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ناو وڵاتی مسر، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناو عیراق که‌ هێزه‌ ئیسلامێکان ده‌نگێکی زۆریان هێنا و پاشان ترسی نزیکبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئیسلامێکانی سوریا له‌ ئه‌مریکاو رۆژئاوا، رژێمی سوریای ناچارکرد که‌ نه‌رمێکی زۆر به‌رامبه‌ر ئیسلامێکانی ناوه‌وه‌ پێشان بدات که‌ گوایه‌ رژێمێکه‌ پێش هه‌موو ئایدلۆجیاێکی علمانی ناسنامه‌ێکی ئیسلامی هه‌یه‌.

رژێمی سوریا له‌ به‌ره‌کانی تر هه‌نگاوی زۆر تووندی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌ن وهێزانه‌ ناوه‌. بۆ نموونه‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوو چه‌نده‌ها ئه‌ندامی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نێکانی وه‌ک رێکخراوی مافی مرۆڤ و ئه‌وانه‌ی داوای گۆرانکاری و چاکسازی ده‌که‌ن له‌م وڵاته‌ گرتوه‌و زندانی کردوون. زۆر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیانه‌ رێگای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان لیگیراو بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆنفراسه‌ جیاوازه‌کان.  رژێمی سوریا ناوه‌ندی رێکخراوی مافی مرۆڤی له‌م وڵاته‌ داخست که‌ له‌لایه‌ن ێکێتی ئه‌وروپاوه‌ هاوکاری ئابوری ده‌کرا و هه‌موو دامووده‌زگا میدیاکانی ناو سوریای ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ به‌رگری له‌ پرنسیپه‌ ناسیوناله‌سته‌کانی عه‌ره‌ب بکه‌ن و دژ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ بوه‌ستن که‌ داوای گۆرانکاری سیاسی بنه‌ره‌تی ده‌که‌ن له‌ سوریا.

عمار قوره‌یبی، که‌ قسه‌که‌ری رێکخراوی مافی مۆڤه‌ له‌ سوریا، پاش به‌شداربوونی له‌ کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی که‌ له‌ واشنتۆن وپاریس به‌رێوه‌چوو بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌ستگیرکرا. نصیر نشار که‌ سه‌رۆکی پارتێکی ئۆپزسون و بازرگانێکی به‌ناوبانگا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ شاری حلب ده‌ستگیرکرا کاتی گه‌رانه‌وه‌ی له‌ کۆنفرانسیکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژیمی سوریا بۆ رێگا گرتنه‌ له‌هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی ناو ئه‌م وڵاته‌ بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ هێزه‌ سیاسێکانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ک (أخوان مسلمین) که‌ له‌م دوایه‌ له‌گه‌ڵ عبدالحلیم خدام به‌ره‌ێکیان بۆ رووخانی به‌عس پێکهێناوه‌و خه‌ریکی چاوپێکه‌وتن و به‌رنامه دارشتنن‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ گۆرینی رژێم.

ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر رێکخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به‌ رژێمی سوریا بڵاوکرده‌وه‌و داوای کرد که‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ئازاد بکرێن که‌ له‌به‌ر بۆچوونه‌ سیاسێکانیان گیراون و داوای ئازادکردنی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی کرد که‌ داوای چاکسازی ده‌که‌ن له‌م وڵاته‌. له‌ مانگی یه‌که‌وه‌ تاکو ئێستا زیاتر له‌ سی که‌س له‌ ئه‌ندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ سوریا گیراون و زیندانی کراون. (سامی ألعباس) که‌ نوسه‌رێکی به‌ناوبانگه‌، له‌گه‌ڵ( فاروق حمد) ی شاعری به‌ناوبانگ ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر به‌ تاوانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکی دژ به‌ رژێم گیراون.

جیگیری سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا (عبدالله دردری) که‌ به‌ که‌سایه‌تێکی ته‌کنوقرات ناوده‌برێت و لێپرسراوی سیاسه‌تی ئابوری سوریایه،‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و گۆرانکاری و چاکسازیانه‌‌ی هه‌ندێ لایه‌ن خۆاستیاریین له‌ وڵاته‌که‌ی باری ئاسایش و سیاسی ناو سوریا ده‌خاته‌ ژێر مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌وه‌‌ بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر به‌ تووندی به‌رامبه‌ریان بوه‌ستیین و رێگای ئه‌وه‌یان نه‌ده‌ین‌ وڵاته‌که‌مان بخه‌نه‌ ژێر هه‌ره‌شه‌کانی ده‌ره‌وه.‌ ئه‌و باسی له‌وه‌ کرد که‌ هه‌ندێ لایه‌نی خۆفرۆش و نۆکه‌ری بێگانه‌ هه‌ن که‌ داوای گۆرینی رژێم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا خۆش بێت بۆ داگیرکردنی وڵات و سوریاش تووشی ئه‌و گۆماوه‌ ترسناکه‌ی وه‌ک عیراق بکه‌ن.

رژێمی به‌عس نه‌ک ته‌نها به‌ تووندی دژ به‌ هێزه‌ سیاسێکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ستاوه‌، به‌ڵکو کار بۆ رێگاگرتن له‌هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی ناو خودی پارتی به‌عس ده‌کات که‌ داوای چاکسازی و گۆرانکاری ده‌که‌ن. ( أیمن عبدالنور) که‌ ئه‌ندامێکی پارتی به‌عسه‌ و ێکێکه‌ له‌وانه‌ی داوای چاکسازی ده‌کات، پیش ماوه‌ێک ناچاربوو که‌ هه‌ڵبێت بۆ وڵاتی أیمارات و له‌وێوه‌ کار بۆ چاکسازی بکات. ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ پێش ماوه‌ێک ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ رژێمی به‌عس ماوه‌ێکه‌ کار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌‌ ده‌کات له‌ناو پارتی به‌عس که‌ داوای چاکسازی و گۆرانکاری سیاسی ده‌که‌ن‌.

دیاره‌ گۆرانکاریه‌ سیاسێکانی ناوچه‌که‌ گرنگی تایبه‌تی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی تازه‌یه‌ی رژێمی به‌عس هه‌بووه‌ له‌ سوریا. هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ بوون به‌ هێزێکی ئه‌تۆمی جیهان، سه‌رکه‌وتنی هێزه‌ ئیسلامێکانی ناو عیراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دژ به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریکان له‌ عیراق، سه‌رکه‌وتنه‌کانی حماس له‌ فه‌له‌ستین. کێشه‌ سیاسی و ئه‌منێکانی ناو عیراق که‌ سه‌رئێشه‌ێکی زۆری بۆ ئه‌مریکا درووست کردوه‌، به‌ده‌ستهێنای هه‌شتاو هه‌شت ده‌نگی( اخوان مسلمین) نه‌کانی وڵاتی میسر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ پاشان باری سیاسی ناو لوبنان که‌ حزب الله رۆڵێکی گه‌وره‌ ده‌بینیت تیای، ئه‌مانه‌ زیاتر پاڵی به‌ رژێمی سوریا ناوه‌ که‌ هه‌ڵوێستی سیاسی ناوه‌وه‌ی له‌ نه‌رمیه‌وه‌ بۆ توندره‌وه‌ی بگۆرێت.

ئه‌و ته‌و‌ژمه‌ ئیسلامیه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ که‌ هێزه‌ ئیسلامێکان رۆژ به‌رۆژ له‌ په‌ره‌سه‌ندنان وه‌ دژایه‌تی کردنی ئه‌م هێزه‌ ئیسلامیانه‌ بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی رژێمی سوریا خۆ ده‌گرنه‌وه‌ بۆیه‌ ماوه‌ێکه‌ رژێمی به‌عسی ده‌ستیکردوه‌ به‌ پرپاگه‌نده‌ێکی ئاینی‌ که‌ گوایه‌ ناسنامه‌ی رژێمه‌که‌ی‌ له‌ پیش هه‌موو شتێکه‌وه‌ ئیسلامیه‌‌‌.  ئه‌م ته‌وژمه‌ ئیسلامیه‌ی‌ ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ رژێمی به‌عسی ناچارکردوه‌ که‌ روکه‌شێکی ئاینی بخاته‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌لای سیاسه‌ته‌کانی رابکێشێت.

له‌م دوایه‌ رژێمی به‌عس جیاواز له‌ جاران که‌سایه‌تێکی ئیسلامی توندره‌وه‌ی وه‌ک (عبدالقادر الکاتانی) بۆ پۆستی لێپرسراوی کاروباری ئاینی دامه‌زراند که‌ کاتی خۆی وه‌ک پرۆفیسۆرێکی‌ ئاین ناس له‌ زانکۆی دیمه‌شق کاری ده‌کرد. ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ له‌و باوه‌ره‌دایه‌ که‌ ته‌وژمه‌ ئیسلامێکه‌ی ناوچه‌که‌و فشاره‌کانی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر سوپای سوریا هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و مکیاجه‌ ئاینیه‌یه‌ که‌ رژێمی به‌عس له‌ خۆی داوه‌. په‌رله‌مه‌نتار (محمد الحبش) که‌ سه‌رۆکی ده‌زگای ناوه‌ندی خۆێندنه‌ ئیسلامێکانه‌ له‌ دیمه‌شق باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ رژێمی به‌عس هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئیسلام و ئاین گۆریوه‌و رێگای بۆ چالاکیه‌ ئاینێکان کردۆته‌وه‌، بۆیه‌ پێویست ده‌بێت هێزه‌ ئه‌سلامێکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌رێنه‌وه‌و به‌ره‌ێک دژ به‌ هه‌ره‌شه‌کانی دوژمنانی سوریا‌ درووست بکه‌ن.

له‌وه‌ده‌چێت هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژێمی به‌عس ته‌نها تاکتیکێکی کاتی بێت بۆ ریگاگرتن له‌ هێزه‌ ئیسلامێکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ هێزه‌ ئیسلامێکانی ناوچه‌که‌، یان هه‌نگاویک بێت بۆ درووستکردنی به‌ره‌ێکی ناوه‌کی دژ به ‌هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریه‌ سیاسیانه‌ی ناوچه‌که و فشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌‌. رژێمی به‌عس ئه‌مرۆ له‌ سیاسه‌تی( أحمدی نجادی) ی سه‌رۆک کۆماری ئێران که‌ دژایه‌تێکی ته‌واوی ئه‌مریکاو ئیسرائیل ده‌کات و کار بۆ گه‌شه‌دان به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمێکه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کات سوودێکی زۆر وه‌رگترتوه‌ بۆ نزیکبونه‌وه‌‌‌ له‌ هێزه‌ ئه‌سلامێکانی ناوچه‌که‌ی دژ به‌ ئه‌مریکا.

رژێمی به‌عس له‌ سوریا ئه‌وه‌ باش ده‌زانێ که‌ ته‌نها هێزێک که‌ بتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆرانکارێکانی ناو سوریا هه‌بێت هێزه‌ ئیسلامێکانی دره‌وه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا خه‌ریکی درووستکردنی به‌ره‌ێکی نیشتمانیین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناو پارتی به‌عس که‌ داوای جاکسازی و گۆرانکاری بنه‌ره‌تی ده‌که‌ن له‌م وڵاته‌. رژێمی به‌عس ئه‌مرۆ به‌هۆی ئه‌و ته‌ژمه‌ ئیسلامیه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌و ئه‌و به‌رگه‌ ئاینیه‌ی کاری بۆ ده‌کات خۆی له‌ هه‌موو کاتێ به‌هێزتر ده‌بینێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ده‌خریته‌ سه‌ری.

وهاب شاه محمد

Shah.wahab@gmail.com

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 01:04 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت سه شنبه 5 اردیبهشت 1385 سه‌عات 02:04 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari