تبلیغات
حه‌مرین - ره‌خنه‌ێکی درنه‌گ له‌ میدیای کوردی

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

دوشنبه 28 فروردین 1385
ره‌خنه‌ێکی درنه‌گ له‌ میدیای کوردی

-----
ره‌خنه‌ێکی درنه‌گ له‌ میدیای کوردی

زۆرجار له‌ کۆر و کۆبوونه‌وه‌کاندا باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ بۆچی برایانی کوردی فه‌یلی وه‌ک پێکهاته‌کانی تری خه‌ڵکی کورد وه‌ک پێویست ناێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو کوردێکی تر هه‌مان هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد وه‌ربگرن. زۆرجار باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ کورده‌ فه‌یلێکان له‌ژێر کاریگه‌رێتی مه‌زهه‌بیین و راکێشانیان به‌لای بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کوردی کارێکی وا ئاسان نیه‌. هه‌ندێ که‌س باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌به‌ر دووری ناوچه‌کانی ئه‌وان له‌ گۆره‌پانی خه‌باتی رزگاری خوازی کوردی، یان به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ی حکو‌مه‌ته‌ یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی عیراق درووستیان کردوه‌ بۆ کورد تاکو ئێستا وه‌ک پێویست نه‌مان توانییوه‌ خۆمان له‌ کورده‌ فه‌یلێکان نزیک بکه‌ینه‌وه ‌و رێگا له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیانه‌ی ناو عیراق بگریین که‌ له‌ رێگای جیاوازه‌وه‌ هه‌وڵی توانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن له‌ ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. ...
                        
                                                                  وه‌هاب شاه محه‌مه‌د

 

ره‌خنه‌ێکی درنه‌گ له‌ میدیای کوردی

 

 

زۆرجار له‌ کۆر و کۆبوونه‌وه‌کاندا باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ بۆچی برایانی کوردی فه‌یلی وه‌ک پێکهاته‌کانی تری خه‌ڵکی کورد وه‌ک پێویست ناێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو کوردێکی تر هه‌مان هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد وه‌ربگرن. زۆرجار باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ کورده‌ فه‌یلێکان له‌ژێر کاریگه‌رێتی مه‌زهه‌بیین و راکێشانیان به‌لای بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کوردی کارێکی وا ئاسان نیه‌. هه‌ندێ که‌س باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌به‌ر دووری ناوچه‌کانی ئه‌وان له‌ گۆره‌پانی خه‌باتی رزگاری خوازی کوردی، یان به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ی حکو‌مه‌ته‌ یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی عیراق درووستیان کردوه‌ بۆ کورد تاکو ئێستا وه‌ک پێویست نه‌مان توانییوه‌ خۆمان له‌ کورده‌ فه‌یلێکان نزیک بکه‌ینه‌وه ‌و رێگا له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیانه‌ی ناو عیراق بگریین که‌ له‌ رێگای جیاوازه‌وه‌ هه‌وڵی توانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن له‌ ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.

 

زۆر که‌س باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کورده‌ فه‌یلێکان له‌ ژێر کاریگه‌ری مه‌زهه‌بن و ناکرێت وا به‌ ئاسانی رایانبکێشین به‌لای خه‌باته‌ نه‌ته‌وێکه‌و وه‌ک هه‌موو پێکهاته‌کانی تری کرد چالاکانه‌ بێنه‌ گۆره‌پانی سیاسی کوردیه‌وه‌. یان باس له‌وه‌ دکه‌ن که‌ هه‌ردوو حکوومه‌تی ئێران و عیراق به‌ هۆی ئه‌و توانا ئابوری، سیاسی وقه‌ میدیایانه‌ی هه‌یانه‌ زیاتر ده‌توانن کورده‌ فه‌یلێکان به‌لای خۆیاندا رابکێشن وه‌ک له‌ کورد.

 

من ده‌ڵێم ئێمه‌ی کورد، وه‌ به‌تایبه‌تی میدیاکانمان تاکو ئێستا زۆر که‌مته‌رخه‌م بووین به‌رامبه‌ر برایانی فه‌یلی. تاکو ئێستا وه‌ک پێویست نه‌مان توانیوه به‌ دوای ستراتیجیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی بگه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌ فه‌یلێکان له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگای خوازی کوردی نزیک بکه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ لایه‌نی عه‌ره‌بی و فارسی وا به‌ئاسانی توانیویانه‌ ئه‌و بۆشایه‌ له‌ نێوانمان درووست بکه‌ن.

 

رێژه‌ی کوردی فه‌یلی له‌ ناوچه‌کانی کوردستانی باشوور خۆی ده‌دات له‌ نزیکه‌ی یه‌ک ملێۆن و نیو، به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌مانتوانیه‌وه‌ رێژه‌ێکی زۆر که‌مشیان به‌لای خۆمان رابکێشیین. زۆر له‌ سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مرۆ فه‌یلیین، به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چێت ئه‌وانیش به‌ گوێره‌ی پێویست کاریان بۆ نزیکردنه‌وه‌ی فه‌یلێکان له‌ بزوتنه‌وه‌ نه‌ته‌وێکه‌مان نه‌کردوه‌.

 

تاکو ئێستا ، مه‌به‌ست پاش راپه‌رین زۆر که‌م له‌ دامووده‌زگاکانی میدیای به‌رمانه‌ی تایبه‌تیان پێشکه‌ش به‌ بینه‌ری کوردی کردوه‌ که‌ باس له‌ کێشه‌کانی کورده‌ فه‌یلیکان بکات، یان به‌رنامه‌ێکی تایبه‌تی رۆژانه‌ یان هه‌فتانه بۆ کورده‌ فه‌یلێکان دیاری نه‌کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای ئه‌و که‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزۆنیانه‌وه‌ بتوانیین بینه‌ری کورده‌ فه‌یلێکان زیاتر به‌لای خۆمان رابکێشین. که‌ی تاکو ئێستا گوێمان له‌ رادوێکی کوردی بوووه‌ که‌ به‌زاراوه‌ی ڵوری به‌رنامه‌ پێشکه‌ش بکات و بچێته‌ ناوجه‌رگه‌ی کورده‌ فه‌یلێکانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ لای خۆیانه‌وه‌ له‌ پێکهاته‌کانی تری کورد نزیک ببنه‌وه‌.

 

بۆچی تاکو ئێستا ئێمه‌ی کورد نه‌مان توانیوه‌ کولێجێکی ئاینی مه‌زهه‌بی تایبه‌ت‌ بۆ برا فه‌یلێکانمان بکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بێکان بگریین که‌ له‌رێگای مه‌زهه‌به‌وه‌ کورده‌ فه‌یلێکان به‌لای خۆیان رابکێشن. ئایا کردنه‌وه‌ی کولێجێکی ئاینی سه‌ر به‌مه‌زهه‌بی شیعه‌ بۆ کورده‌ فه‌یلێکان ناتوانێت ببێته‌ هۆی نزیکبونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و برا کوردانه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگای خوازی کوردی، یان کردنه‌وه‌که‌ی وه‌ک هه‌ندێ که‌س باسی ده‌کات ده‌بێته‌ هۆی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ علمانیه‌ت و لادان له‌ پرنسیپه‌ ناسیونالیستێکه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌مان.

 

ئایا تاکو ئێستا بۆچی ئاسانکاری بۆ بوونی رۆژنامه‌و گوڤاری تایبه‌ت به‌ زاراوه‌ی ڵوری نه‌هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، ئایا نه‌بوونی کادری پێویسته‌ یان که‌م ته‌رخه‌می خۆمانه‌. ناکرێت کادری تایبه‌ت بۆ ئه‌م کارانه‌ په‌یدابکرێت که‌ له‌و باوه‌ره‌دام یه‌کجار زۆره‌و زۆریش ئاره‌زووی کارێکی له‌و جۆره‌یان هه‌یه‌.

 

ئه‌مرۆ له‌ کورستان هێزی سیاسی ئاینی هه‌ن بۆیه‌ کردنه‌وه‌ی کولێژێکی تایبه‌تی ئاینی بۆ برا فه‌یلێکان هیچ ترسێکی نیه‌ و زۆر له‌ قازانجی کورده‌ وه‌ک له‌وه‌ی که‌ له‌ لایه‌نی شیعه‌ی عه‌ره‌ب هه‌وڵ بدات له‌ رێگای مه‌زهه‌به‌که‌وه‌ به‌لای خۆیان رایان بکێشێت‌. بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد پێویستێکی یه‌کجار زۆری به‌و رێژه‌ زۆره‌ی کورده‌ فه‌یلێکان هه‌یه‌، چونکه‌ له‌ ناوچه‌ێکی زۆر گرنگی کوردستان ده‌ژێن وه‌ له‌رووی جوگرافیه‌وه‌ ده‌کرێت سودێکی یه‌کجار زۆریان لێوه‌ربگریین. خه‌تای دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کورده‌ فه‌یلێکان ناکرێت ته‌نها بخرێته‌ ئه‌ستۆی لایه‌نی عه‌ره‌بی و ئێرانی، به‌ڵکو ئێمه‌ی تری پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی کورد زۆر که‌مته‌رخه‌میین له‌و بۆشایه‌ی درووست بووه‌ له‌ نێوانمان.

 

میدیای کوردی به‌ هه‌موو به‌شه‌کانێوه‌ گه‌وره‌تریین گونحای ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ، چونکه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی به‌ زمانی عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی هه‌یه‌، به‌ڵام تاکو ئێستا به‌رمانه‌و بڵاوکراوه‌ی به‌ زاراوه‌ی ڵوری بۆ کورده‌ فه‌یلێکان نیه‌. ئایا بوونی به‌رمانه‌ له‌ میدیاکان به‌ زمانه‌کانی ناوچه‌که‌ سودی زیاتره‌ یان به‌ زاراوه‌ جیاجیاکانی کوردستان. بۆچی تاکو ئێستا که‌ناڵێکی تایبه‌ت به‌ زمانی ڵوری درووست نه‌کراوه‌، یان ده‌بێت چاوه‌روانبیین که‌ لایه‌نی عه‌ره‌بی که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزۆنی یان رادیۆ به‌ زمانی عه‌ره‌بی بۆ کورده‌ فه‌یلێکان درووست بکات و زیاتر له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کوردی دووریان بخاته‌وه‌.

 

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد بیر له‌ پێکهاته‌کانی تری خه‌ڵکی کورد نه‌که‌ینه‌وه‌، بۆچی ده‌بێت گله‌یش له‌و پێکهاتانه‌ بکه‌ین که‌ نایانه‌وه‌ی له‌ بزوته‌نوه‌که‌مان نزیک ببنه‌وه‌. ئایا ئه‌مرۆ هیچ رێگر یان ترسێک ماوه‌ که‌ بیکه‌ینه‌‌ بیانوو بۆ ئه‌و که‌م ته‌رخه‌میه‌مان، یان ئێستاش وه‌ک جاران ناتوانیین ستراتیجیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی پێویست بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌و نزیکردنه‌وه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دابنێن و هه‌موو گوناهو که‌م ته‌رخه‌مێکان بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و.

 

داموو ده‌زگاکانی میدیای کوردی به‌ هه‌موو به‌شه‌کانێوه‌ زۆر گوناهبارن له‌و باره‌وه‌و ده‌بێت به‌ زووتریین کات کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ بکه‌ین و هه‌وڵ بۆ کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی و رادێوی تایبه‌ت، یان به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌وانیش درووست بکه‌ین.

 

ده‌سه‌ڵاتی کوردییش له‌ هه‌موو لایه‌نێک زیاتر گوناهباره‌ له‌و باره‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وانن که‌ توانای ئابوری، سیاسیان هه‌یه‌و ده‌توانن له‌ رێگای به‌رنامه‌ێکی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مرۆ ده‌توانێت‌ کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کارانه‌ هه‌بێت و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ دابرێژێت.

 

ئه‌گه‌ر بێتو ئیمه‌ی تری پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی کورد که‌ ئه‌مرۆ توانای ئابووری و سیاسیمان هه‌یه به‌و کاره‌ هه‌ڵنه‌ستیین ئه‌وا پێویست ناکات له‌ دوارۆژ‌ گله‌ی له‌ کورده‌ فه‌یلێکان‌ بکه‌ین که‌ دووره‌ په‌رێزن له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یمان‌، دوژمنیش زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت له‌ ریگای پرۆژه‌کانی خۆیه‌وه‌ بیناتوێنێته‌وه‌ له‌ ناو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی.

 

وهاب شاه محمد

shah.wahab@gmail.com

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 01:04 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت دوشنبه 28 فروردین 1385 سه‌عات 01:04 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari