تبلیغات
حه‌مرین - فورموله‌ی جینوساید و میکانیزمی ئه‌نفال

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 26 فروردین 1385
فورموله‌ی جینوساید و میکانیزمی ئه‌نفال

فورموله‌ی جینوساید و میکانیزمی ئه‌نفال

...

 

به‌شی یه‌که‌م

ساقی بارزانی - ئه‌مریکا

مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕاوپڕه‌ له‌ ناکۆکی و ململانێی سیاسی و ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی . ‌زۆر جار ده‌سه‌ڵات یان ده‌سته‌و تاقمه‌یێ له‌ ژێر په‌رده‌ی ئایین و ناسیونالیزم و جیهانگرایی‌یه‌وه‌ ، له‌ پێناوی فراوانکردنی ده‌سه‌ڵات و پاوه‌نخوازی و به‌رژ‌وه‌ندییان هێرشییان بردۆته سه‌ر گه‌لانی‌تر و مافه‌کانیان زه‌وت کردووه‌ .زانایانی بواری كۆمه‌لناسیی سۆنگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م ورووژمه ناڕه‌وایانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌‌وه‌ بۆ: به‌رژه‌وه‌ندیپه‌ره‌ستی و چاوچنۆکیی‌ سه‌رکرده‌یه‌کی چاوچڵێس و له‌ باری ده‌روونی نه‌خۆش، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ نێو نه‌یاران ، بیانووی مه‌ترسییه‌كی پێزانراو، وه‌ده‌ستخستنی سامان ،  سه‌پاندنی ئایدیۆلۆژی و   بیرو باوه‌ڕێکی ئایینی یان تیوریی....

فورموله‌ی جینوساید و میکانیزمی ئه‌نفال

به‌شی یه‌که‌م

ساقی بارزانی - ئه‌مریکا

مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕاوپڕه‌ له‌ ناکۆکی و ململانێی سیاسی و ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی . ‌زۆر جار ده‌سه‌ڵات یان ده‌سته‌و تاقمه‌یێ له‌ ژێر په‌رده‌ی ئایین و ناسیونالیزم و جیهانگرایی‌یه‌وه‌ ، له‌ پێناوی فراوانکردنی ده‌سه‌ڵات و پاوه‌نخوازی و به‌رژ‌وه‌ندییان هێرشییان بردۆته سه‌ر گه‌لانی‌تر و مافه‌کانیان زه‌وت کردووه‌ .زانایانی بواری كۆمه‌لناسیی سۆنگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م ورووژمه ناڕه‌وایانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌‌وه‌ بۆ: به‌رژه‌وه‌ندیپه‌ره‌ستی و چاوچنۆکیی‌ سه‌رکرده‌یه‌کی چاوچڵێس و له‌ باری ده‌روونی نه‌خۆش، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ نێو نه‌یاران ، بیانووی مه‌ترسییه‌كی پێزانراو، وه‌ده‌ستخستنی سامان ،  سه‌پاندنی ئایدیۆلۆژی و   بیرو باوه‌ڕێکی ئایینی یان تیوریی....

 پرۆسه‌ی  کۆمه‌ڵکوژیی  مرۆڤ و بێ به‌ها کردنی مرۆڤایه‌تی به‌  ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌  سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی کامیل بوونی  شارستانییه‌ت و پێکدادانه‌کاندا  به‌رچاو ده‌که‌وێ و  بووه‌ته‌ هۆكاری خوڵقاندنی ده‌سته‌واژه‌‌گه‌لێكی باوی وه‌كو كۆمه‌ڵكوژیی ، سه‌رپه‌ڕاندنی به‌ كۆمه‌ڵ ،بارباریزم، كوشت و كوشتار ، جینوساید ، پولیتیساید..هتد.

ئه‌م كه‌ته‌سترۆفییانه
1 کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ ناو گه‌رد‌‌ه‌لوولی نه‌مان و تووشی جۆره‌ها‌ قه‌یرانی ئابووری، ڕامیاریی و كولتورییی ده‌که‌ن. کارتێگه‌رییه‌گی به‌رچاوییان هه‌یه له‌ پاشڤه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتندا. ئه‌م جۆره‌ قه‌یرانانه‌ شیاوی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ نین نه‌خاسمه بووبێنه‌ هۆکاری ‌ کۆمه‌ڵکوژی و پاکتاویی ڕه‌گه‌زی که‌‌ به‌ جینوساید ناوزه‌ت کراوه‌..

جینوساید شه‌رمهێنه‌رترین و دزێوترین ڕه‌هه‌ندی مرۆڤ و مازنترین کێشه‌ی مافی مرۆڤه‌ و زۆر جار بۆ چاره‌سه‌ری پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و نێوده‌وڵه‌تییه، ‌ چۆنکه‌ دایم له‌ لایه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و پۆلیس ‌ که‌ کۆنترۆڵی ووڵاته‌که‌یان کردووه‌ ڕوو ده‌دات، زۆربه‌ی ئه‌م جۆره‌ حکومه‌ته‌ تۆتالیتارییانه‌ش له‌ ئاکامی سیستمه‌کی دیکتاتۆری هاتوونه‌ته‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆلی حکومه‌ت ده‌که‌ن.

جینوساید هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی هێرشبه‌ر و هه‌میش له‌‌‌ ناوه‌وه ڕوو ده‌دات. ئه‌مه‌ی دووه‌م له‌و ووڵاتانه‌دا زۆر ڕاستتره‌ که‌ کۆمه‌ڵگای پێکهاته‌‌یه‌کی فره‌ گه‌لی و فره‌که‌لتووری و فره‌ ڕه‌گه‌زی و فره‌ ئایینی بێت. به‌ شیوازێک که‌ زۆرینه‌ی
  ووڵاته‌‌که‌ كه‌مایه‌تیه‌ك كه‌ داوای مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ نێو به‌رن .

بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستیی و
  ڕاشكاوانه‌ی جینوسایدی گه‌لی  كورد بكه‌ین، پێویسته‌ كه بفگرینه مێژووی و  بیروبۆچوونه جیاوازه‌کانی له‌ ڕوانگه‌ی یاسایی و كۆمه‌ڵناسییه‌وه‌:


واژه‌ی "
Genocide" یه‌كه‌م جار له‌ له‌ ساڵی 1943 ه‌وه‌، له‌ لایه‌ن ، "رافائێل له‌مكین" 2، یاساناسێکی جووله‌که‌ پێناسه‌ کرا. ئه‌ م واژه‌یه‌ له‌ ڕیشه‌ی " جنۆس " Genos ی یۆنانی‌یه‌ که به‌ مانای خێزان یان ڕه‌گه‌زه‌ و Cide - occidere یان CIDEO - یش به‌ مانای کوشتنه.

له‌مكین له‌ په‌یماننامه‌ی یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی ژنیڤ، سه‌باره‌ت به‌ ڕیشه‌ی واژه‌ی جینوساید ده‌ڵێ:

" جینوساید به‌ گشتی ، بێ له‌ کۆمه‌ڵکوژیی هه‌موو ئه‌ندامانی گه‌لێ، واتای له‌ ناو بردنی به خێراێی گه‌لێ ناگرێته‌وه. به‌ڵکو پتر زنجیره‌ پلانێکی هه‌ماهه‌نگ کراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی وێرانکردنی بنه‌ما پێویسته‌کانی ژیانی ئه‌و گروپه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ تا ئامانجی له‌ ناو بردنی گروپه‌که خۆی. ئامانجه‌کانی ئه‌م پلانه‌ خۆی له‌ ‌‌ ناو بردنی بنکه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کولتور و زمان و هه‌ستی‌ نه‌‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئابووری ئه‌و گروپه‌ نه‌ته‌وه‌ییانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ بار بردنی ئاسایش ، ئازادی، سه‌لامه‌تی و شه‌ره‌فی تاك و كۆمه‌ڵی ئه‌و گروپه‌‌.

بیرۆکه‌‌ی سه‌ره‌تاییی له‌مكین سه باره‌ت به‌ جینوساید كرچ و كاڵ بوو، چۆنکه ته‌نیا ئاماژه‌ی به تاوانه‌کانی ده‌رهه‌ق به‌ تایبه‌ت" گروپه‌ نه‌ته‌وه‌یی" یه‌کانی ده‌کرد نه‌ک " گروپ" ه‌کان به گشتی ، لێ
  هێشتا فراوان ده‌ژمێردرا چۆنکه نه‌ ته‌نیا ‌ باسی ‌ کرداری فیزیکی جینوسایدی کردبوو ، به‌ڵکوو ڕووناکی خستبووه‌ سه‌ر چۆنێتیی له‌به‌ین بردنی کولتور و که‌ره‌سته‌کانی پێویست  بۆ ژیانی گرووپه‌کان.

پاشتر له‌مه‌ڕ هۆکاری کاره‌ساتی هۆلۆکاستی جووله‌که‌کان له‌ لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه‌، له‌مكین توانیی به‌ سه‌رکه‌وتوویی که‌مپه‌ینێکی سه‌رکه‌وتووانه بۆ قه‌بلاندنی یاسایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی جینوساید به‌ڕێوه‌ ببات و سه‌رئه‌‌‌نجام له‌ ساڵی 1948 ،
  له "په‌ماننامه‌ی پێشگیریی و سزادانی تاوانی جینوساید" 3 - CPPCG. دا بیکاته یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.

ئه‌م یاسایه‌ له 9ی دیسامبه‌ری ساڵی 1948دا ، له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتیی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی
4 ، دانی پێنرا و له 12 ی جنیوه‌ری ساڵی1951 دا،  ئه‌م بڕیاره کاری پێکرا. ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربڕی واژۆیه‌کی دانپێنراوی نێو نه‌ته‌ته‌وه‌یی‌یه‌ بۆ جینوساید و هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن : - یاساکانی دادگایی تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆم5 -   ، دامه‌زرێنه‌ری په‌یماننامه‌یه‌ی  دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانباران ه‌وه‌  -  قبول کرا. ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ له بڕگه‌‌ی 2 یدا ، جینوساید به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کات:

" هه‌ر کردارێک که به‌ مه‌به‌ستی له‌ ناوبردنی ته‌واو یا به‌شێك له گه‌لێ ، قه‌ومێ، ڕه‌گه‌زێ یان گروپێکی ئایینی بێت وه‌کو :

1- کوشتنی ئه‌ندامانی گروپه‌که.‌
2- گه‌یاندنی زه‌ره‌ری جیددی جیسمانی و عه‌قلانی بۆ ئه‌ندامانی گرووپه‌که.
3- سه‌پاندنی به‌ ئه‌نقه‌ستی دۆخی ژیانی ناله‌بار،
 
که ببێته‌ هۆکاری له‌ ناوچوونی به‌شێک یان ته‌واویی گرووپێ.
4- سه‌پاندنی دۆخێ به‌ مه‌به‌ستی پێشگێری له پرۆسه‌ی زاوزێی نێو گروپه‌که.
5- گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی مناڵانی گروپه‌که‌ بۆ ناو گروپه‌کانی تر.


  توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسان سه‌باره‌ت‌ به واژه‌ی‌ جینوساید:

زانایانی کۆمه‌ڵناسی تێڕوانین و تێگه‌شتنێکی جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ جینوساید و
   یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و - په‌یماننامه‌ی جینوسایدی رێکخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان - ئه‌م جیاوازییانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ چه‌مكی گشتی و یاساییی واژه‌که‌ و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی پێناسه‌که‌رانیی  و پرۆسه سیاسی‌یه‌کانی ئه‌و گروپانه‌ که‌ له‌ په‌یماننامه‌که‌دا به‌‌شدار بوون. لێره‌دا ئاماژه‌ به‌‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌م :


" فرانک چاک و کورت جانسان "
6 له‌ کتێبی-" مێژوو و سوسیالۆژیی جینوساید" 7  دا  ده‌ڵێن:

جینوساید شێوازێکی کۆمه‌ڵکوژیی یه‌کلایه‌نانه‌یه که تیایدا  نیازی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌لات ‌ له ناو بردنی گروپێکه که جۆرێتی گروپه‌كه‌و ئه‌ندامانیی له‌ لایه‌ن بکه‌رانی  جینوساید ده‌ناسنرێن.

-" ئیزرائیل چارنی"
8 له کتێبی "چه‌مک و ڕه‌هه‌نده‌کانی  مێژووی جینوساید"  9 دا ده‌ڵێ :

جینوساید به‌ شێوازێکی گشتی، کۆمه‌ڵکوژییی ژماره‌یه‌کی زۆری مرۆڤه نه‌ک له پرۆسه‌یه‌کی میلیشیایی یان دوژمنێکی به‌ڵێن پێدراو ، به‌ڵکو له ژێر دۆخێکی ته‌واو بێ به‌رگریی و بێده‌سه‌ڵاتیی قوربانیانی.


- "هێڵن فه‌ین"
10 له کتێبی "تێڕوانینێکی سۆشیالۆجی جینوساید  " 11دا ده‌ڵێ :

جینوساید ، کرداری به‌ ئه‌نقه‌ستی به‌رده‌وامه  بۆ له‌ناوبردنی فیزیكیی گروپێ به‌ شێوازی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، له میانه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی زاوزێی بیولۆژیکی یان کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ندامانی گروپه‌که، به‌ جۆرێک نه‌پساوه‌ بێ و بێ فاکته‌ری ته‌سلیم بوون یان نه‌بوونی مه‌ترسی  بێ له‌ لایه‌ن قوربانیه‌کانی‌یه‌وه‌.

" باربارا هارف و تد گور"
12 له‌ کتێبی- به‌ره‌و تیورییی "ئه‌زمونیی جینوساید و پولیتیساید - خه‌ساندنی سیاسه‌ت "13دا ده‌ڵێن :

پێناسه‌ی‌ جینوساید و پولیتیساید له‌ ئه‌نجامی پێشبردن و به‌کارهێنانی یاساگه‌لێکن له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یانژی پێ نوێنه‌ره‌کانی ، که‌ ده‌بنه سۆنگه‌ی مه‌رگی به‌شێکی زۆری گروپێ. جیاوازی نێوان جینوساید و پولیتیساید ، له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه‌ كه ئه‌ندامانی گروپه‌که پێی پێناسه‌ ده‌کرن. له‌ جینوساید دا گروپه قوربانی‌بووه‌کان ، له‌ بنه‌مادا دا به‌و تایبه‌تمه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی وه‌کو: نه‌ته‌وه‌ ، ئایین یان میللیه‌ت ده‌ناسرێنه‌وه، لێ ‌ له‌ پۆلیتیساید دا ، قوربانییه‌کان له‌ بنه‌ڕه‌تدا له میانه‌ی
  پله‌و پایه‌ یان ئۆپۆزیسیونی سیاسیی گروپه‌ د‌‌سته‌ڵاتداره‌‌ سه‌قامگیر‌که‌وه د‌‌ستنیشان ده‌کرێن.


"ستیڤه‌ن که‌تز"
14له کتێبی " هۆلۆكاست و تێڕوانینه‌ مێژوویی‌یه‌كانی" 15 دا د‌ه‌ڵێ: چه‌مکی جینوساید  ته‌نیا کاتێ  پراکتیزه‌  ده‌بێ  که بکه‌رانی  مه‌به‌‌ستێکی  ئاشکرایان هه‌بووبێ و به‌ کرده‌وه‌ش ئه‌نجام دارا بێت

به‌رده‌وامه..

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:04 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت شنبه 26 فروردین 1385 سه‌عات 12:04 ب.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari