تبلیغات
حه‌مرین - كێشه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 26 فروردین 1385
كێشه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه
پرۆژه‌ی راوێژكاری عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه
 

هه‌ولێرپۆست - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند پرۆژه‌ی راوێژكاری جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركوكی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كوردی كه‌ركوكه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ دژی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ رزگار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌و ده‌قه‌ی دا كه‌ ئاماده‌ كراوه‌ خاڵی باشی تێدایه‌ ،به‌لاَم ئه‌وه‌ له‌ خۆیدا پرۆژ نییه‌.له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌ك نابێت به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورده‌ركه‌وێت. ...
پرۆژه‌ی راوێژكاری عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه
 

هه‌ولێرپۆست - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند پرۆژه‌ی راوێژكاری جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركوكی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كوردی كه‌ركوكه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ دژی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ رزگار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌و ده‌قه‌ی دا كه‌ ئاماده‌ كراوه‌ خاڵی باشی تێدایه‌ ،به‌لاَم ئه‌وه‌ له‌ خۆیدا پرۆژ نییه‌.له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌ك نابێت به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورده‌ركه‌وێت. رزگار عه‌لی دووپاتی كرده‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی 140.ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ده‌بێت به‌ر هه‌موو شتێك بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ش ریفراندۆم بكرێت و خه‌ڵكی قه‌زاكانی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك برِیار بده‌ن ئایا ده‌بنه‌ پارێزگایه‌كی نوێ یا نه‌؟ ته‌حسین عه‌ونی موحه‌ممه‌د راوێژكاری عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ به‌ ره‌گه‌ز توركمانه‌ پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك پێشنیار ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه‌ پرسی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ندێك له‌و خالإنه‌ی كه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ی ته‌حسین عه‌ونی دا ئاماژه‌یان پێكراوه‌بریتین له‌:
هه‌وڵه‌كانی حه‌مید مه‌جید موسا بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێ له‌ لایه‌ن چه‌ند وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ كۆمیسیۆنێك پێكبهێنرێت و ده‌سه‌لاَتی ئه‌و كۆمیسۆنه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دیاری بكرێت.
ده‌بێ ئاواره‌كانی كه‌ركوك له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌زۆر ده‌ر كراون و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌حه‌زی خۆیان كه‌ركوكیان به‌جێهێشتووه‌.
عه‌ره‌بی هاورده‌ كه‌ له‌ كه‌ركوك جێگیر كراون چواربه‌شن،1. بۆ ژن و 2. پیاوی رژێم 3.نه‌یارانی رژێم و4 . كه‌سانی هه‌ژار. ده‌بێت دووبه‌شی یه‌كه‌م واته‌ ئه‌و ژن وپیاوانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن رژێمه‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ كه‌ركوك ده‌ربكرێن و دووبه‌شی دیكه‌ش له‌سه‌رره‌زامه‌ندی خۆیان كه‌ركوك به‌جێبێڵن.
پێویست ناكات ئه‌و قه‌زاو ناحییه‌نانه‌ی كه‌ له‌كه‌ركوك جیا بوونه‌ته‌وه‌ بگه‌رِێنه‌وه‌ سه‌ر كه‌ركوك.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی له‌و جۆره‌ له‌مێژووی عێراق دا زۆر روویان داوه‌.
چه‌مچه‌ماڵ ، قه‌ره‌هه‌نجیر، شوان و ده‌ڤه‌ره‌كانیان ده‌بێت ببنه‌ پارێزگایه‌كی نوێ.
هه‌روه‌ها خورماتو ، كفری ،قه‌ره‌ته‌په‌، سه‌لێمان به‌گ ئه‌میر لی ببنه‌ پارێزگا.
حه‌وێجه‌و رێگای ناحییه‌ی زاب، عه‌باسی ، ره‌شاد و هه‌ندێك له‌ گونده‌ عه‌ره‌به‌كانی ده‌وروبه‌ری ببنه‌ پارێزگایه‌كی نوێ.
دوبز، داقوق، خورماتوی تازه‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك بمێننه‌وه‌.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ش دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ربرِیوه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شێخ وه‌سفی كه‌ له‌رابردوودا یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك بووه‌ داوای له‌هه‌موو عێراقییه‌كان كردووه‌ كه‌ له‌ ریفراندۆمی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك دا به‌شداری بكه‌ن و گوتوویه‌تی یه‌كێتی خاكی عێراق به‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌سراوه‌ته‌وه‌.سه‌باره‌ت به‌ ته‌حسین عه‌ونیش رایگه‌یانده‌وه‌ كه‌ ناوبراو كه‌سێكه‌ له‌ده‌روه‌ی به‌ره‌ی توركمانی و پرۆژه‌كه‌یشی چاره‌سه‌ری تێدا نییه‌.
ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:04 ق.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت شنبه 26 فروردین 1385 سه‌عات 11:04 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari