تبلیغات
حه‌مرین - بارزانی كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی ....

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 22 فروردین 1385
بارزانی كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی ....
به‌رپرسێكی سه‌ربازی توركیا: بارزانی كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر كورده‌كانی توركیا داناوه

سه‌رچاوه‌ : هه‌ولێرپۆست

 
 

به‌رپرسێكی سه‌ربازی تورك رایگه‌یاند ئێمه‌ ده‌بێت به‌ره‌به‌ستێك له‌ نێوان باكووری عێراق و باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیا درووست بكه‌ین.رێگاكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ گوشاربخه‌ینه‌ سه‌ر بارزانی.نووسه‌ریَكی رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی كه‌ له‌ سه‌ر ناوی رۆژنامه‌كه‌یان له‌ ئه‌مریكا خۆپیشاندانه‌كانی باكووری كوردستان تاوتوێ ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدرانی توركیا وئه‌مریكا دا هه‌یه‌ ...
به‌رپرسێكی سه‌ربازی توركیا: بارزانی كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر كورده‌كانی توركیا داناوه

سه‌رچاوه‌ : هه‌ولێرپۆست

 
 

به‌رپرسێكی سه‌ربازی تورك رایگه‌یاند ئێمه‌ ده‌بێت به‌ره‌به‌ستێك له‌ نێوان باكووری عێراق و باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیا درووست بكه‌ین.رێگاكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ گوشاربخه‌ینه‌ سه‌ر بارزانی.نووسه‌ریَكی رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی كه‌ له‌ سه‌ر ناوی رۆژنامه‌كه‌یان له‌ ئه‌مریكا خۆپیشاندانه‌كانی باكووری كوردستان تاوتوێ ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدرانی توركیا وئه‌مریكا دا هه‌یه‌ له‌رۆژنامه‌ی میللیه‌ت دا له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كی باكوور و باشووری كوردستان نووسراوه‌یه‌كی بلاَو كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌و نووسراوه‌دا ره‌وشی باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیا ئاوه‌ها شرۆڤه‌كردووه‌." پاش ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كی ئاداری 2003 دا له‌ په‌رله‌مانی توركیا رێگا به‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكا نه‌درا كه‌ پێگه‌كانی توركیا و خاكی توركیا بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ررژێمی سه‌ددام به‌ كاربێنن و داخوزازی ئه‌مریكا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و پێگانه‌ ره‌ت كرایه‌وه‌.مه‌زنترین كاریگه‌ری ئه‌وه‌بوو كه‌ سه‌رنجی زه‌ینی و رۆحی خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیای له‌ئه‌ورووپاوه‌ بۆ باكووری عێراق وه‌رگه‌راند.له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ش ئه‌م هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌ راوه‌ستێنین ده‌بێ به‌ربه‌ستێك له‌ نێوان باكووری عێراق و باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیا درووست بكه‌ین. رێگاكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێ نه‌گه‌رٍیین بارزانی ره‌حه‌ت دانیشێت.یاسه‌مین چوگار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راده‌وه‌ستێت كه‌ به‌رپرسانی توركیا له‌و واقێعه‌ تێگه‌یشتون كه‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كوردی باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیا داناوه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی توركیا پێیان ناخۆشه‌ ئه‌وانیش باس له‌ ره‌حه‌ت نه‌هێشتنی بارزانی دێننه‌ ئاراوه‌.به‌ بۆچوونی چونگار ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی تورك ته‌نیا له‌ خه‌می كاریگه‌ریی بارزانیدا نییه‌ ،به‌ڵكو بۆ ئه‌وان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه‌ ،ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌یه‌.به‌ باوه‌رِی چونگار توركیا ئه‌و راستییه‌ی په‌ژراندووه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ بارودۆخی ئێستادا نایه‌وێت له‌ چیاكانی قه‌ندیل ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام بدات.له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش توركیا ئه‌مجاره‌ سیاسه‌تی خۆی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رِێوه‌ده‌بات كه‌ ئه‌مریكا رازی بكات، كه‌ كوردی كوردستانی ئازاد له‌دژی په‌كه‌كه‌ بخاته‌ جوولاَنه‌وه‌.به‌لاَم له‌و بواره‌شدا تائێستا به‌رپرسانی توركیا ولاَمێكی ئه‌وتۆیان بۆ گه‌یشتن بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.به‌رِای چونگار مه‌به‌ستی به‌رپر سانی سوپای توركیا له‌ "ره‌حه‌ت نه‌هێشتنی بارزانی" ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سوپای توركیا رێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ سنووره‌كانی كوردستان و ناو هه‌رێمی كوردستان له‌دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ زیاد بكات.هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی لێ بێت كه‌ به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێمه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن و رێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بگاته‌ ئاستێك كه‌ سوپای توركیا مه‌یلی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل بكات.چونگار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه‌ له‌ دوایین په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی وتوركدا به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌و رۆژانه‌دا مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژه‌ڤی به‌رپرسانی كوردستان وئه‌مریكاوه‌. تورك ئه‌و گله‌ییه‌ له‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندساڵه‌دا خۆیان له‌ مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌ دزیوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا نه‌خۆیان شتێك له‌هه‌مبه‌ر په‌كه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و نه‌رێگا به‌توركیا ده‌ده‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌دژی په‌كه‌كه‌ درێژه‌پێبدات.له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكی به‌رِێوه‌چوو(كه‌ راوێژكاری دیك چینی ،ده‌یڤید ورمسفێر و لایه‌نی تورك واته‌ جونه‌ید زاپسۆ) ش له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون. ده‌یڤید رامسفێر له‌ جونه‌ید زاپسۆ ده‌پرسێت: ئایا ئێوه‌ به‌ڵگه‌یه‌كتان له‌ده‌ست دایه‌ كه‌ له‌ نێوان رووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی په‌كه‌كه‌و خۆپیشاندانه‌كانی توركیا و كوردستانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت؟ جونه‌ید ئاوه‌ها ولاَم ده‌داته‌وه‌ ،ته‌نیا ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان نییه‌ به‌ڵكو پێنتاگۆنیش به‌ڵگه‌ی له‌ده‌ست دایه‌. یاسه‌مین چونگار ده‌نووسێت كه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو دا نوێنه‌ری حكومه‌تی كوردستان له‌ ئه‌مریكا قوباد تاڵه‌بانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌رێگای به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌ خته‌وه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌بێت ئه‌و پرسه‌ له‌رێگای به‌كارهێنانی ستراتیژییه‌كی ئاشتیخوازانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا له‌باری ده‌رونییه‌وه‌ ره‌وشی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ش باش نییه‌.ئگه‌ر مه‌جالێكی باش بۆ ئه‌وان برِه‌خسێت و لێبوردنێكی گشتییان بۆ ده‌ربچێت له‌وانه‌یه‌ چه‌كه‌كانیان دانێن و بۆ ژیانی ئاسایی بگه‌رِێنه‌وه‌.له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا چونگار ئه‌وه‌ به‌بیر دێنێته‌وه‌ كه‌ بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوایین لێدوانییدا له‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ داوای له‌ حكومه‌تی توركیا كردبوو كه‌ لێبوردنێكی گشتی دابخات كه‌ سه‌رجه‌م چه‌ كداران ورێبه‌رانی په‌كه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌مریكا لایه‌نگیری له‌ جوولاَنه‌ه‌وی مه‌ده‌نی له‌باكوری كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت پێویسته‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌رێگای دیموكراسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت وله‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ لێبوردنێكی گشتی بۆ چه‌كدرانی په‌كه‌كه‌ دابخرێت.
ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:04 ق.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت سه شنبه 22 فروردین 1385 سه‌عات 11:04 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari