تبلیغات
حه‌مرین - ئه‌نفال، پرۆسه‌ێک بۆ له‌ناوبردنی کورد

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 22 فروردین 1385
ئه‌نفال، پرۆسه‌ێک بۆ له‌ناوبردنی کورد

ئه‌نفال

***

ئه‌نفال، پرۆسه‌ێک بۆ له‌ناوبردنی کورد

پرۆسه‌ی ئه‌نفال، ته‌واوکه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس بوو که‌ له‌سه‌ر هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان دارێژراوه‌، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئایدلۆجیای ناسیونالیستی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌ی دارێژراوه‌، که‌ ده‌ڵێت میله‌تی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت تاکه‌ میله‌ت بێت له‌ وڵات و هه‌رچی خه‌ڵکانی تر هه‌ن که‌ که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ێکان پێکده‌هێنن ده‌بێت یان بتوێنه‌وه‌ به‌و مه‌رجانه‌ی میله‌تی ده‌سه‌ڵتادار دیاری ده‌کات یان ده‌بێت به‌ هه‌موو جۆرێک نه‌مێنن. دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ نازێکانی ئه‌ڵمان ئه‌وان هه‌ر میله‌تێک که‌ له‌رووی ره‌نگ، بییر، ره‌گه‌ز له‌ میله‌تی ئه‌ڵمان نه‌چووبایه‌ ئه‌وا ده‌بێت له‌ناوبرێت، هه‌رچی میله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمان هه‌بوو‌ وه‌ک خزمه‌تکار و نۆکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان ته‌ماشا ده‌کرا.

                                              وه‌هاب شاه محه‌مه‌د

ئه‌نفال، پرۆسه‌ێک بۆ له‌ناوبردنی کورد

پرۆسه‌ی ئه‌نفال، ته‌واوکه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس بوو که‌ له‌سه‌ر هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان دارێژراوه‌، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئایدلۆجیای ناسیونالیستی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌ی دارێژراوه‌، که‌ ده‌ڵێت میله‌تی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت تاکه‌ میله‌ت بێت له‌ وڵات و هه‌رچی خه‌ڵکانی تر هه‌ن که‌ که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ێکان پێکده‌هێنن ده‌بێت یان بتوێنه‌وه‌ به‌و مه‌رجانه‌ی میله‌تی ده‌سه‌ڵتادار دیاری ده‌کات یان ده‌بێت به‌ هه‌موو جۆرێک نه‌مێنن. دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ نازێکانی ئه‌ڵمان ئه‌وان هه‌ر میله‌تێک که‌ له‌رووی ره‌نگ، بییر، ره‌گه‌ز له‌ میله‌تی ئه‌ڵمان نه‌چووبایه‌ ئه‌وا ده‌بێت له‌ناوبرێت، هه‌رچی میله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمان هه‌بوو‌ وه‌ک خزمه‌تکار و نۆکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان ته‌ماشا ده‌کرا.

 ئایدلۆجیای به‌عس هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان بوو سه‌باره‌ت به‌ مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کورد که‌ دووه‌م میله‌تی ناو عیراقی ئه‌مرۆ پێکده‌هێنێت. (میشیل عفلق)‌ که‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس داده‌نرێت له‌ ێکێ له‌ وتاره‌کانی سه‌باره‌ت به‌ که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تێکانی جیهانی عه‌ره‌ب ناوی کورد ده‌هێنێت و ده‌ڵێت، کورد وه‌ک مێوان ئه‌مرۆ له‌سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب ده‌ژێن و ئه‌گه‌ر نه‌توانیین له‌ناو میله‌تی عه‌ره‌ب بیانتوێنیه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت رێگای تر بگرینه‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یان.

ئاوردانه‌وه‌ێک له‌ به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانی به‌عسی سوریا، هه‌مان ئایدلۆجیاو فه‌لسه‌فه‌ی به‌عسی عیراقمان ده‌هێنێته‌ به‌رچاو. رژێمی به‌عس له‌ سوریا هه‌مان سیاسه‌ته‌ی عیراقی به‌کارهێنا له‌ مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کورد له‌و وڵاته‌، ئه‌وه‌ش به‌ گوێزانه‌وه‌، ته‌عریب وه‌ به‌ زۆر توانه‌وه‌یان له‌ناو عه‌ره‌بی ئه‌م وڵاته‌.

ئه‌وه‌ی به‌عسی عیراق له‌وه‌ی سوریا جیاده‌کاته‌وه، باری ئابووری ناو عیراق بوو که‌ خاوه‌ن نه‌وتێکی یه‌کجار زۆر بوو، ئه‌م نه‌وته‌ زۆره‌ش رێگای بۆ زۆر له‌ سیاسه‌ته‌ شۆڤینیزمه‌کانی به‌عس خۆشکرد. به‌عسی عیراق توانی له‌ رێگای پاره‌ی نه‌وته‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکی ده‌ستبکه‌وێت وه‌ هه‌موو وڵاتانی ده‌وروپشت له‌ رێگای ئه‌و چه‌کانه‌وه‌ بخاته‌ ژێر هه‌ره‌شه‌و ترسه‌وه‌. هه‌رچی وڵاتانی تری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌، ئه‌وا به‌عس له‌ رێگای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریه‌وه‌ بێده‌نگ کردبوو له‌و سیاسه‌تانه‌ی دژ به‌ کوردی به‌رێوه‌ ده‌برد.

له‌ رێگای پاره‌ی نه‌وته‌وه‌ به‌عسی عیراق توانی زۆر له‌ دامووده‌زگاکانی میدیای جیهانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی تر بکرێت و ئه‌م دامووده‌زگانه‌ش هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌عسیان ده‌سارده‌وه‌، یان ده‌ینخسته‌ پاڵ خه‌ڵکانی تر. نموونه‌ش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو که‌ تا ماوه‌ێک پاش کۆتای شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی هه‌شتاکان وڵاتی ئێرانیان به‌و کاره‌ تاوانبارده‌کرد. له‌ناوه‌وه‌ش به‌عس بێجگه‌ له‌ سیاسه‌تی داپڵۆسین هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و خه‌ڵکانه‌ی توانای کاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر گۆرانکارێکانی ناو ئه‌م وڵاته‌ به‌ پاره‌و ترس خستبووه‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌.

به‌عس هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتێوه‌، ده‌ستی کرد به‌ به‌رنامه‌ دارشتن دژ به‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و هیزه‌ سیاسیانه‌ی ناو ئه‌م وڵاته‌ له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ کورد. (حسن العلوی) که‌ کاتی خۆی چالاکانه‌ کاری له‌گه‌ڵ به‌عس کرد له‌ کتێبه‌که‌ی که‌ ناوی( جمهوریة الرعب) لێناوه‌، باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ چۆن ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسێکانی تری ناو عیراق هه‌بووه‌ له‌ ده‌زگای پاراستنی به‌عس نووسراون، پاشان هه‌موو که‌س و کار یان هاورێ ئه‌و که‌سانه‌ش له‌و ده‌زگایه‌ تۆمارکراوه‌ بۆ به‌رنامه‌ی داهاتوو. ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تیمێک یان به‌شێکی تایبه‌ت بۆ کورد له‌و ده‌زگایه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ کاره‌کانی ته‌نها داراشتنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر بووه‌ دژ به‌ کورد.

ئه‌م کاره‌ی به‌عس هه‌مان به‌رنامه‌ی نازێکان بوو له‌ ئه‌ڵمانیا دژ به‌و که‌س ولایه‌نانه‌ی ناو ئه‌م وڵاته‌. هه‌رچی جووله‌که‌ی ئه‌ڵمان هه‌یه‌ هه‌موو زانیارێک ده‌رباره‌یان تۆمارکرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی پێویست ئه‌و زانیاریانه‌ به‌کاربهێنرێت بۆ دۆزینه‌وه‌یان. نازیاکن له‌رێگای ئه‌و ده‌زگا پاراستن و زانیاریه‌یانه‌وه‌ توانییان به‌ ئاسانی هه‌موو جووله‌که‌کانی ئه‌م وڵاته‌و وڵاتانی تری ئه‌ورپا بدۆزنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ کارو به‌رنامه‌کانی به‌عس به‌دی ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ مامه‌له‌کردنیان له‌گه‌ڵ کورد و غه‌یره‌ کورد.

نازێکانی ئه‌ڵمان له‌ ساڵی 1933 ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست، به‌ڵام قه‌تل و عامی جووله‌که‌یان له‌ ساڵی 1939 ده‌ست پێکرد، له‌کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌و کاته‌ی جیهان سه‌رقاڵی جه‌نگ بوو، به‌عسی عیراقیش هه‌مان کاری له‌گه‌ڵ کورد کرد کاتێ پرۆسه‌ی ئه‌نفالیان ده‌ست پێکرد دژ به‌ کورد.

دیاره‌ به‌عس له‌ سه‌ره‌تا، به‌هۆی لاوازی ، کێشه‌ی ئابوری، کێشه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ناو عیراق وه‌ پاشان باری سیاسی جیهانی و ناوچه‌که‌ نه‌ده‌کرا یه‌کسه‌ر سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌کانیان دژ به‌ کورد و پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌رێوه‌ ببه‌ن.‌ ئه‌مان له‌ پێشدا پێویستیان به‌وه‌ هه‌بوو که‌ هه‌رچی ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی سه‌ربازی، ئاسایشتی، وه‌ ئیداری بخه‌نه‌ ژێرده‌سه‌لاتی خۆیان، پاشان ده‌ورووبه‌ری خۆیان له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ پاک بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌تاڵ بێت بۆ په‌لاماردانی کورد.

له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ کورد رێکه‌وتنامه‌ێکی ئاشتیان مۆرکرد وه‌ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌ بۆ کورد گرنگ بوو له‌و رێکه‌وتنامه‌یه‌ بۆ دوارۆژ دواخست، پاشان له‌گه‌ل پارتی کۆمه‌نیستی عیراق که‌ خه‌ڵکانێکی زۆری له‌ پایته‌خت و ناو دامووده‌زگاکانی سه‌ربازی و ئه‌داری هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش رێکه‌تنامه‌ی ئاشتیان مۆرکرد. پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی خۆیان زاڵکرده‌ سه‌ر دامووده‌زگاکان، رێکه‌تنامه‌ی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵاتانی جیهان به‌ست له‌ رێگای فرۆشتنی نه‌وت بۆیان وه‌ رێگادان به‌ کۆمپانێکانیان که‌ بێن له‌ عیراق کاربکه‌ن.

ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه‌ که‌ به‌عس له‌هه‌مان کات که‌ رێکه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد مۆرکردبوو بۆ ماوه‌ی چوارساڵ کاری بۆ به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه‌ نه‌وتێکانی کوردستانی وه‌ک که‌رکوک ده‌کرد، وه‌ به‌رنامه‌ی ده‌رکردنی خه‌ڵکی کورد له‌م ناوچانه‌ به‌رێوه‌ ده‌برد. هه‌ر ئه‌و چوار ساڵه‌ی ئاشتی نێوان کورد و به‌عس رێگای بۆ زۆر له‌ به‌رنامه‌ ترسناکه‌کانی به‌عس دژ به‌ کورد خۆشکرد، چونکه‌ له‌ هه‌موو لاێکه‌وه‌ به‌ هێمنی به‌رنامه‌ ترسناکه‌کانیان ئه‌نجام ده‌دا.

پاشان توانیان له‌ رێگای نه‌وت و رێکه‌وتنامه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ شۆرشی کوردی له‌ ساڵی 1975 گه‌ماروو بده‌ن، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره‌یان زیاتر پاڵی پێوه‌نان بۆ ته‌عریب کردنی کوردستان و په‌لاماردانی کورد له‌ هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌. شۆرشی ئیسلامی ئێران و دژایه‌تی کردنی رۆژئاوا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ رژێمی به‌عسی زیاتر له‌ زلهێزه‌کانی جیهان نزیکرده‌وه‌، ئه‌م نزیکبوونه‌وه‌ش زۆر خراپ له‌سه‌ر کورد و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی دژ به‌ به‌عس بوون شکایه‌وه‌. هه‌ر له‌کاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق و ئێران، به‌عس توانی زۆر له‌و به‌رنامه‌ ترسناکه‌ی دژ به‌ کورد ئه‌نجام بدات، که‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالی لێکه‌وته‌وه‌. هه‌ڵبجه‌ وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی زلهێزه‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی به‌عس دژ به‌ کورد ده‌رکه‌وێت، کاتێ جیهان بێده‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ ده‌رخست، به‌عس زیاتر به‌ره‌و پرۆسه‌ کۆتاێکه‌ رۆیشت که‌ ئه‌ویش پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو.

به‌عس ده‌ه‌ویست سوود له‌و بێده‌نگیه‌ی جیهان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌کانی، ئه‌وه‌شی باش ده‌زانی که‌ جیهان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوورێکان به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ نه‌ک مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ندی سیاسه‌تی ئه‌خلاقی که‌ باس ده‌کرێت. به‌عس ئه‌وه‌ی باش ده‌زانی که‌ باشتریین رێگا بۆ له‌ناوبردنی کورد، بێده‌نگکردنی جیهانه‌ له‌ رووی ئابووریه‌وه‌، له‌هه‌مان کات ده‌سکه‌وتنی چه‌کی جۆراوجۆره‌ بۆ ترساندنی ناوچه‌که‌ و جیهان.

ئه‌گه‌ر داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ رووی نه‌دایه‌، ئه‌مرۆ کورد به‌شێک بوو له‌ مێژوو، هه‌رچی کورد هه‌یه‌ یان به‌ به‌شه‌کانی تری پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌ناوده‌برا، یان ره‌وانه‌ی بیابانه‌کانی خوارووی عیراق ده‌کرا بۆ به‌زۆر به‌عه‌ره‌ب کردنیان. پرۆسه‌ی ئه‌نفال ترسناکتریین به‌رنامه‌ بووه‌ تاکو ئێستا دژ به‌کورد، ئه‌م به‌رنامه‌ له‌ هه‌موو کاتێک دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ دژ به‌ کورد له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه‌ی کورد ستراتیجیتێکمان بۆ درووست کدرنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت.

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو یادی کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌، ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌ باسکردن و یادکردنه‌وه‌ی مووچرکه‌ به‌ له‌شی کورد ده‌هێنێت. ئه‌و پرۆسه‌ی که‌ ژن، منداڵ و پیاوانی کورد به‌ کۆمه‌ڵ ره‌وانه‌ی بیابانه‌کانی خواروو ده‌کران بۆ به‌زیندوو به‌چاڵکردنیان. نازێاکانی ئه‌ڵمان پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی جووله‌که‌یان به‌و شێوه‌ ترسناکه‌ی به‌عس ئه‌نجام نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌رچی به‌عس فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌کانی له‌وانه‌وه‌ وه‌رگرتبوو.

ده‌بێت کورد ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو رۆژێک زیاتر کار بۆ دابه‌ش بوونی عیراق بکات، مانه‌وه‌ی عیراق به‌و جۆره‌ی ئێستای هه‌میشه‌ مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ کورد. پاش هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌عس له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوو به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی هێناوه‌، ئێستاش زۆر لایه‌نی عه‌ره‌بی هه‌ن له‌م وڵاته‌ که‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ته‌عریب به‌ باشتریین رێگا چاولێده‌که‌ن بۆ مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد، ئاماده‌ش نیین هیچ کام له‌و پرۆسانه‌ی به‌عس دژ به‌ کورد پوچه‌ڵ بێته‌وه‌.

وهاب شاه محمد

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:04 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت سه شنبه 22 فروردین 1385 سه‌عات 01:04 ب.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari