تبلیغات
حه‌مرین - جعفری له‌ په‌رله‌مان خانه‌نشیین ده‌کرێت

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 15 فروردین 1385
جعفری له‌ په‌رله‌مان خانه‌نشیین ده‌کرێت

جعفری له‌ په‌رله‌مان خانه‌نشیین ده‌کرێت

پاش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ هێزه‌ سیاسێکانی ناو عیراق دایان بۆ کانیداتکردنی که‌سایه‌تێکی تر بۆ سه‌رۆک وه‌زیران له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی شیعه‌کانه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌چێت هه‌بدێ لایه‌نی ناو ئه‌م هێزه‌ هه‌ر سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی الجعفری بۆ تاکه‌ کانیدات بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق. ئه‌م سه‌ردانه‌ی دوایه‌ی هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاو ئینگلیز، که‌ به‌ ئاشکار جه‌ختیان له‌سه‌ر بوونی که‌سایه‌تێک بۆ ئه‌م پۆسته‌ دیاریکرد که‌ له‌لایه‌ن هه‌موو پێکهاته‌کانی عیراقه‌وه‌ په‌سه‌ند بکرێت هیچ کارێکی ئه‌وتۆی نه‌کرده‌ سه‌ر الجعفری بۆ ده‌ست کێشان له‌و پۆسته‌.

                                                  وه‌هاب شاه محه‌مه‌د

 

 

جعفری له‌ په‌رله‌مان خانه‌نشیین ده‌کرێت

پاش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ هێزه‌ سیاسێکانی ناو عیراق دایان بۆ کانیداتکردنی که‌سایه‌تێکی تر بۆ سه‌رۆک وه‌زیران له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی شیعه‌کانه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌چێت هه‌بدێ لایه‌نی ناو ئه‌م هێزه‌ هه‌ر سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی الجعفری بۆ تاکه‌ کانیدات بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق. ئه‌م سه‌ردانه‌ی دوایه‌ی هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاو ئینگلیز، که‌ به‌ ئاشکار جه‌ختیان له‌سه‌ر بوونی که‌سایه‌تێک بۆ ئه‌م پۆسته‌ دیاریکرد که‌ له‌لایه‌ن هه‌موو پێکهاته‌کانی عیراقه‌وه‌ په‌سه‌ند بکرێت هیچ کارێکی ئه‌وتۆی نه‌کرده‌ سه‌ر الجعفری بۆ ده‌ست کێشان له‌و پۆسته‌.

کێشه‌ ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران، که‌ نیگه‌رانێکی زۆری بۆ ئه‌مریکاو هاوپه‌یامانانی درووست کردوه‌ هۆێکی گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌ردوو وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مریکاو ئینگلیزن بۆ عیراق. ئه‌م دوو وڵاته‌ پاش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌ی ووزه‌ی ئه‌تۆمی وه‌ ێکێتی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران، له‌و باوه‌ردان که‌ ته‌نها رێگاێک بۆ رێگرتن له ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی په‌لاماردانێکی ئاسمانی و موشه‌کیه‌ دژ به‌م وڵاته‌.

په‌لاماردانی ئێران ئاسته‌نگی زۆری له‌ به‌رده‌مدایه‌، که‌ له‌هه‌مووی گرنگتر باری سیاسی ناو عیراق و حزب الله ی لوبنانه‌‌. سه‌باره‌ت به‌ حزب الله که‌ هه‌ره‌شه‌ێکی ئه‌تۆ بۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانای درووست بکات، ئه‌وا ئیسرائیل هه‌یه‌ که‌ بتوانێت به‌ تووندی به‌رنگاری بێته‌وه‌ له‌ خوارووی لوبنان ئیسرائیل ده‌توانێت‌ له‌ رێگای سه‌ربازیه‌وه‌ سه‌رقاڵی بکات بۆ ئه‌وه‌ی فریای ئه‌وه‌ نه‌که‌وێت کێشه‌ێک بۆ ئه‌مریکاو به‌رژه‌وه‌ندێکانی درووست بکات له‌ ناوچه‌که‌.  هه‌ر په‌لاماردانێکی ئێران ره‌نگادانه‌وه‌و کاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دواوه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی که‌ هاوپه‌یمانی ئێرانن له‌ ناوچه‌که‌. له‌ عیراق، هه‌ردوو لایه‌نی الجعفری و مقتدی الصدر هاوپه‌یمانێکی ستراتیجی ئێرانن. بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که‌ له‌ هه‌ر په‌لاماردانێکی ئێران بێته‌ پێشه‌وه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی ناو عیراق ده‌بێت دووربێت له‌و دوو لایه‌نه‌ی الجعفری و الصدر.

مقتدی الصدر‌ زۆر به‌ تووندی دژی لێدانی ئێرانه‌و چه‌ند جارێک هه‌ڵوێستی تووندی خۆی دژ به‌ په‌لاماردان و هه‌ره‌شه‌ی دژ به‌ ئێران ده‌ربریوه‌. جعفری باش ده‌زانێت که‌ په‌لاماردانی ئێران رێگای نادات چاولێکه‌ر بێت و ناچاری ده‌کات هه‌ڵاوێستێکی توند به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا وه‌رگرێت، بۆیه‌ هه‌وڵ بۆ نزه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌مریکاو ئێران ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به‌ڵام کیشه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ن له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ کارێکی له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ن جعفریه‌وه‌ ئاسان نیه‌. ئه‌مریکا باوه‌رێکی ئه‌تۆی به‌ به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانی جعفری نیه‌، بۆیه‌ هیچ باوه‌رێکیان به‌ به‌ڵێنه‌کانی جعفری نیه‌.

به‌رنامه‌ی سیاسی جعفری و هاوپه‌یمانێتی ناوه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی دژ به‌ ئه‌مریکان یان ئه‌و  وڵاتانه‌ی ناوچکه‌ ناچاری ده‌کات کار بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌ دیموکراسیه‌ی ئه‌مریکا بکات که‌ بۆ دوارۆژی عیراق و ناوچه‌که‌ دارێژراوه‌،‌ بۆیه‌ هاتنه‌ سه‌رکاری وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو کیشه‌ێکی گه‌وره‌‌یه‌ بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌. جعفری له‌لایه‌ن زۆر له‌ هێزه‌کانی سوونی عه‌ره‌بیشه‌وه‌ په‌سه‌ند ناکرێت وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو کیشانه‌ی بۆ ئه‌م لایه‌نانه‌ هاته‌ پیشه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رابردووی، بۆیه‌ ئه‌مریکا ناچاره‌کار بۆ سه‌قامگیری باری سیاسی ناو عیراق بکات پێش هه‌ر په‌لاماردانێکی ئێران.

دیاره‌ سووربوونی الجعفری له‌سه‌ر پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیران په‌یوه‌ندی به‌ زۆر فاکته‌ری ناوه‌کی و ده‌ره‌کیه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ گرنگترینیان سووربوونی لایه‌نی (الصدر) ه‌ که‌ له‌ که‌سایه‌تێکی وه‌ک الجعفری باشتریین هه‌ڵ ده‌‌بینێت بۆ ئه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌تانه‌ی بۆ دوارۆژی عیراق که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزی ناوچه‌یی دایان رشتوه‌. موقته‌دا الصدر که‌ لایه‌نێکی توندره‌وی په‌یوه‌ندیداری گومان لێکراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵاتانی ناوچه‌که‌، سووره‌‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردن و وه‌ستان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و داواکاری و مافانه‌ی خه‌ڵکی کورد سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی که‌رکوک و جۆری ئه‌و فیدرالیه‌ی که‌ کورد خواستیارێتی له‌ داهاتوو.

مقتدی الصدر که‌ زۆر به‌ تووندی دژ به‌ ئاسایکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوکه‌و کوردستانیه‌تێتی به‌ هیچ جۆرێک رازی نیه‌‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی خۆیان، ئه‌م بۆچوونه‌ش ته‌واو  له‌گه‌ڵ بێچون و سیاسه‌ته‌کانی الجعفری ده‌گونجێت. الصدر ئه‌و توندره‌وه‌یه‌ی که‌ هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کوردستانیه‌تی که‌رکوک هه‌ماهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی هه‌ندێ هێزه‌ ناوچه‌ێکانی وه‌ک وڵاتی تورکیا، ئێران وه‌ سوریا. ئه‌م سێ وڵاته‌ زۆر به‌ تووندی دژی ئاسایکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوکن وه‌ دژ به‌ فیدرالی بوونی عیراقن به‌گشتی و به‌ جۆری ئه‌و فیدرالیه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی چونکه‌ کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر وڵاته‌کانیان هه‌یه‌.

جعفری له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک ساڵه‌ی خۆی نه‌ک ته‌نها وه‌ک سه‌رکرده‌ێکی کلاسیکی رژێمه‌کانی دیکتاتۆری کارو مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیکانی تری ناو عیراق کردوه‌، به‌ڵکو کاره‌کانی هه‌موو له‌ خزمه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب و پشت گۆێ خستنی هه‌موو هێزه‌ دیموکراسی و علمانێکانی ناو عیراق بووه‌. له‌م ماوه‌ی یه‌ک ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کاری بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو دامووده‌زگا هه‌ستداره‌کانی ناو عیراق کردوه‌، چه‌نده‌ها جار هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌کورده‌کان کردوه‌ له‌ بریاره‌کان وه‌ کاری بۆ ته‌واو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وزاره‌تی ناوخۆ و سوپای کردوه‌.

وڵاتانی ناوچه‌که‌ باش ده‌زانن که‌ ته‌نها هێزێک ئه‌مرۆ بتوانێ کێشه‌ بۆ لایه‌نی کوردی درووست بکات وکاریگه‌ربێت له‌ رێگاگرتن له‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکاو پرۆسه‌که‌ی له‌ناو هێزه‌ شیعه‌کان مقتدی الصدر و جعفریه،‌ که‌ سیاسه‌تکانیان ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گونجێ بۆ دوارۆژی عیراق. ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ دوارۆژ هاوپه‌یمانێکی به‌هێز له‌ نێوان مقتدی الصدر و جعفری له‌ لاێک وه‌ هێزه‌ ناسیونالسته‌کانی ناو عه‌ره‌بی سوونه‌ که‌ دژ به‌ کوردستانیه‌تی کورکوک و مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ عیراق پێکه‌وه‌ بنێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و پرۆسه‌ ئه‌مریکێکه‌ بگرن.

خاڵێکی تر که‌ وا له‌م هێزانه‌ ده‌کات هاوپه‌یمانی پێکه‌وه‌ بنێن و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت بوونی هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌مریکا و کورده‌، ئه‌و هاوپه‌یانێتیه‌ی که‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوێکی پر گومان و ترسه‌وه‌ چاوی لێده‌که‌ن. زۆرجار گوێمان له‌ هه‌ندێ که‌سایه‌تی ناو لایه‌نی الصدر یان لێپرسراوانی وڵاتانی دوروپشته‌ که‌ کورد به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌ کاره‌کانی ته‌نها له‌ خزمه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکایه‌ له‌ ناوچه‌که‌.

مقتدی الصدر که‌ زۆر به‌ تووندی دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکایه‌ له‌ عیراق و به‌رده‌وام داوای ده‌رچونی ئه‌م هێزانه‌ ده‌کات، هه‌رچی الجعفریه‌ ده‌یوه‌ێت ئه‌م کاره‌ بۆ دوارۆژ بهێڵیته‌وه‌. الجعفری هاوپه‌یمانێکی کۆنی ئێرانه‌و ناتوانێت وا به‌ئاسانی له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ده‌رچێ. هه‌ردوو لایه‌نی الصدر و الجعفری ئێران به‌ هاوپه‌یمانێکی ستراتیجی گرنگ چاولێده‌که‌ن و مانه‌وه‌و هێزیان ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ هێزی ئێران و سیاسه‌ته‌کانی، بۆیه‌ ناکرێت هه‌ڵوێستی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئێران به‌ بێ هۆ چاولێبکرێت، چونکه‌ لاوازی لایه‌نێکیان کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌ویتر هه‌یه‌.

 جعفری پاش رووخانی به‌عس چه‌ند جارێک سه‌فه‌ری تورکیای کردوه‌و هه‌ردوو لا له‌ و چاوپێکه‌تنانه‌ی کردویانه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌له‌یی باسیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و کورد کردوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێکه‌وتوون‌ که‌ مانه‌وه‌ی هیزه‌ ئه‌مریکیکان له‌ عیراق رێگه‌ خۆشکه‌ره‌ بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌ رێگه‌ خۆشکریشه‌ بۆ ئه‌و جۆری فیدرالیه‌ی  که‌ کورد کاری بۆ ده‌کات که‌ له‌ داهاتوو.

تورکیا چه‌ند جاریک نیگه‌رانی و دژایه‌تی خۆی ده‌ربریوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاسایکردنه‌وه‌ی که‌رکوک و جۆری فیدارلی کوردستان وه‌ ناره‌سته‌خۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌رچوونی هه‌موو هێزه‌ بێگانه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ کردوه‌. تورکیا که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ کێشه‌ێکی کوردی گه‌وره‌ی هه‌یه‌  ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت که‌ هه‌ر گۆرانکارێکی بنه‌ره‌تی که‌ کێشه‌ی کوردی باشوور چاره‌سه‌ر بکات کاریگه‌ری راسته‌خۆی له‌سه‌ر دوارۆژی وڵاته‌که‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ گرنگێکی تایبه‌ت ده‌داته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناو عیراق که‌ دژ به‌ مافه‌کانی کوردن.

جعفری بێجگه‌ له‌و هه‌موو کیشانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپیمانی شیعه‌ هه‌یه‌تی، کێشه‌ێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ خودی هێزه‌ سه‌ره‌کێکانی ناو ئیتیلاف. ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی که‌ دروشمی فیدرالی بۆ ناوچه‌کانی خوارو وناوه‌راست هه‌ڵگرتوه‌و کاری بۆ ده‌کات، له‌لایه‌ن جعفری و مقتدی الصدره‌وه‌ دژایه‌تی ده‌کرێت. عبدالعزیز الحکیم که‌ سه‌رۆکی ئه‌نجه‌مونی باڵای شۆرشی ئیسلامیه‌ ناتوانێ به‌ ئاشکرا دژایه‌تی هه‌ڵبژاردنی جعفری بکات بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدات.

عبدالعزیز حکیم بۆ دوورخستنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو هاوپیمانێتی شیعه‌ و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ژدایه‌تیکردنی جعفری بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران درووستی ده‌کات له‌لایه‌نێوه‌ ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدات، چونکه‌ ده‌زانێت زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ په‌رله‌مان دژ به‌ کانیداتکردنی جعفریه‌ وه‌ سوور ده‌ازنێت که‌ له‌ رێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌کرێت رێگا له‌ هه‌ڵبژاردنی جعفری بگیرێت. عبدلاعزیز الحکیم پێویستێکی زۆری به‌ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانێتی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵی بۆ سه‌رکه‌وتن و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و فیدرالیه‌ی بۆ ناوچه‌ شیعه‌کان داوای ده‌کات.

سووربونی جه‌عفری بۆ کانداتکردنی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق مه‌حاڵه‌ سه‌ربگرێت له‌ رێگای ده‌نگادنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان، بۆیه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌و خانه‌نشینه‌ی جعفری ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بریاری کۆتای خۆی بدات سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه‌و ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی هاتۆته‌ پیشه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت‌.

وهاب شاه محمد

Shah.wahab@gmail.com

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 01:04 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت سه شنبه 15 فروردین 1385 سه‌عات 01:04 ب.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari