تبلیغات
حه‌مرین - تورکیا له‌ نێوان دوو ریاندا...

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 15 فروردین 1385
تورکیا له‌ نێوان دوو ریاندا...

تورکیا له‌ نێوان دوو ریاندا

پاش رووداوه‌کانی ئه‌م دووایه‌ی کوردستانی باکوور که‌ هه‌ماهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ، تورکیا روو له‌ ێکێ له‌ دوو ریانه‌کان‌ ده‌کات که‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی تورکیا پێویسته‌ خۆیانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ن. تورکیا پاش‌ هه‌شتا ساڵ له‌ سیاسه‌تی که‌مالیزم، که‌ هه‌موو هیزێکی خۆی بۆ توانه‌وه‌ی کورد به‌کار ده‌هێناو هه‌میشه‌ به‌ تورکه‌ شاخاوێکان ناوی ده‌بردن، ئه‌مرۆ تووشی قه‌یرانێکی سیاسی گه‌وره‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی زیاتر ئاڵۆزترکردنی باره‌که‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت، یان چاره‌سه‌کردنێکی بنه‌ره‌تی کێشه‌ی کوردی ته‌واو‌ ده‌بێت له‌م وڵاته‌...

                                                                                                 وه‌هاب شاه محه‌مه‌د

تورکیا له‌ نێوان دوو ریاندا

پاش رووداوه‌کانی ئه‌م دووایه‌ی کوردستانی باکوور که‌ هه‌ماهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ، تورکیا روو له‌ ێکێ له‌ دوو ریانه‌کان‌ ده‌کات که‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی تورکیا پێویسته‌ خۆیانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ن. تورکیا پاش‌ هه‌شتا ساڵ له‌ سیاسه‌تی که‌مالیزم، که‌ هه‌موو هیزێکی خۆی بۆ توانه‌وه‌ی کورد به‌کار ده‌هێناو هه‌میشه‌ به‌ تورکه‌ شاخاوێکان ناوی ده‌بردن، ئه‌مرۆ تووشی قه‌یرانێکی سیاسی گه‌وره‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی زیاتر ئاڵۆزترکردنی باره‌که‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت، یان چاره‌سه‌کردنێکی بنه‌ره‌تی کێشه‌ی کوردی ته‌واو‌ ده‌بێت له‌م وڵاته‌.

رووادوه‌کانی ئه‌م چه‌ند رۆژی رابردووه‌، که‌ بووه‌ته‌ هه‌وێ ناره‌زاێکی جه‌ماوه‌ری هه‌موو شارو شارۆچکه‌کانی کوردستانی باکوور‌، ئه‌و راستیه‌ ده‌رده‌خات که‌ توانه‌وه‌ی میله‌تێک به‌زه‌بری هێز کارێکی وا ئاسان نیه‌و هیچ کام له‌ گه‌لانی جیهان ئاماده‌ نیین ته‌نانه‌ت له‌پاڵ گه‌ڵیکی تر بژێن، ئه‌گه‌ر میله‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌موو مافه‌کانی ئه‌وانیش به‌ ره‌وا نه‌بینێت و گۆرانکاری به‌سه‌ر ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی خۆی‌ نه‌کات که‌ ده‌ڵێ، من خاوه‌ن ماڵ و تۆش مێوان.

دیاره‌ پێش ئه‌م رووداوانه‌ شه‌رێکی چه‌کداری توند له‌ نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام خه‌باتی چه‌کداری ئه‌و چوارده‌ ساڵه‌ چه‌ند راستێکی خسته‌ روو که‌ زۆر گرنگه‌ توێژینه‌وه‌ی بێ لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م شه‌ره‌ بێجگه‌ له‌ کوشتنی زیاتر له‌ سی هه‌زار خه‌ڵک هیچ جۆره‌ ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی سیاسی بۆ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکو کێشه‌کانی زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی برد. له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوارده‌‌ ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک هه‌زاره‌ها گوند ولادێ کوردستانیان وێران کرد و خه‌ڵکه‌که‌یان به‌ره‌و ئۆردگا زۆره‌ ملێکان بردو و خۆشیان تووشی قه‌یرانی سیاسی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ کرد.

ده‌سه‌ڵاتدارنی تورکیا وه ‌به‌تایبه‌ت سوپا وه‌ک رابردوو، له‌و باوه‌ردابوون که‌ ده‌کرێت له‌ رێگای سه‌ربازیه‌وه‌ کیشه‌که‌ چاره‌سه‌ربکرێت و چۆک به‌ خه‌ڵکی کورد له‌ باکوور بهێنن. ئه‌مان سیاسه‌تی که‌مالیزمیان بۆ کێشه‌که‌ به‌ باشترین رێگا ده‌بینی، به‌ڵام ئه‌و راستیه‌یان له‌ بیرچوبوو، که‌ ته‌واوبوونی شه‌ری ساردی نێوان رۆژئاواو رۆژهه‌ڵات، پاشان هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریه‌‌ سیاسیانه‌ی ناوچه‌که‌و جیهان، گه‌شه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی باکوور، داوای ئه‌ندامبوونیان له‌ ێکێتی ئه‌وروپا له‌وه‌ زیاتر رێگا به‌ سه‌پاندنی سیاسه‌تی که‌مالیزم نادات و کوردیش وه‌ک میله‌تانی تری جیهان سوورن له‌ خه‌بات له‌ پیناو سه‌ربه‌خۆی خۆیان.

هه‌رچی پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌یه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیجیه‌تێکی پێویست له‌لای سه‌رانی که‌ له‌گه‌ڵ گۆرانکاریکانی سیاسی جیهان و ناوچکه‌ بگونجێ، یان سوود وه‌رنه‌گرتن له‌ ئه‌زموونی خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی پارچه‌کانی تری کوردستان تووشی شکستی سیاسی گه‌وره‌ی کردن که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی گرتنی عبدالله ئۆجه‌لانی لێکه‌وته‌وه‌، پاشان هه‌موو ئه‌و دووبه‌ره‌کی و ناکۆکیانه‌ی ناو خۆدی پارته‌که‌. ئه‌م شکسته‌ بارێکی ده‌روونی خراپی لای خه‌ڵکی کوردستانی باکوور ده‌رووست کردو ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاش ویستیان له‌ رێگای به‌ناو ریفۆرمی پێویست سوود له‌ کێشه‌کانی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌ربگرن و خه‌ڵکی کورد زیاتر له‌ هێزه‌ سیاسێکانی دوورخه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتادارنی تورکیا حیسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وه‌بوو که‌ خه‌ڵکی کورد له‌م وڵاته‌ به‌هۆی گۆرانکاریه‌ سیاسێکانی ناوچه‌که‌و جیهان وه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یان، ناکرێ له‌وه‌‌ زیاتر هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌ممالیزمیان به‌سه‌ر بچه‌سپێنرێ. ئه‌مرۆ خه‌باتی خه‌ڵکی کورد له‌ شاخه‌وه‌ رووی له‌ شاره‌کان کردوه‌، ئه‌م خه‌باته‌ش هه‌موو چینه‌کانی گرتۆته‌وه‌ که‌ هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ سیاسێکانی خستۆته‌ لاوه‌و ته‌نها له‌ژێر یه‌ک درووشمدا خۆی ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش خه‌باتی جه‌ماوه‌ریه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و مافه‌کانیان‌ به‌ جیهان.

تورکیا ناتوانێ وا به‌ئاسانی رێگا له‌ هه‌موو ئه‌ وێنانه‌ی میدیاکان بگرێت که‌ ئه‌مرۆ له‌ جیهان بلاوده‌کرێنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌فتاری سوپاو دامووده‌زگاکانی ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌ دژ به‌ خه‌ڵکی کورد. ئه‌و وێنانه‌ی که‌ خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی توقاندوه‌و بۆه‌ته‌ هۆی ناره‌زای و ره‌خنه‌ێکی زۆری له‌ لایه‌ن دۆستانی تورکیا له‌ جیهان. ئه‌و جۆره‌ خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ که‌ ئه‌مرۆ هه‌موو شارو شارۆچکه‌کانی کوردستانی باکووری گرتۆته‌وه‌، که‌ تیایدا ژن، منداڵ و پیاوان به‌شداری تیا ده‌که‌ن دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیاو سیاسه‌ته‌کانی دژ به‌ کورد، باشتریین چه‌کی خه‌باته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان.

ئه‌م خه‌باته‌ تازه‌یه‌، راپه‌رینی ساڵی 1991 کوردستانی باشورمان دێنێته‌وه‌ یاد، که‌ هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربازیه‌ی به‌عس و سه‌دام نیتوانی خۆی له‌ به‌رامبه‌ری رابگرێت و هه‌رچی دامووده‌زگاکانێتی راماڵی. ئه‌مرۆ کوردستانی باکوور روو له‌هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی راپه‌رینی کوردستانی باشوور ده‌کات، بۆیه‌ به‌رده‌وام بوونی وه‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ری له‌ لایه‌ن هه‌موو رۆشنبیران و هیزه‌ سیاسێکانی به‌شه‌کانی تری کوردستان زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی. هه‌ڵوێستێک که‌ له‌ رێگای‌ میدیاێکانه‌وه‌ بگه‌ێنرێته‌ جیهان و ره‌فتار و سیاسه‌ته‌ نامرۆڤانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ریسوا بکاتد به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی بێ گوناهی کورد.

فشارێک که‌ دۆستانی تورکیا له‌ جیهان شه‌رمه‌زار بکات و له‌وه‌ش زیاتر نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ بێده‌نگی خۆیان به‌رامبه‌ر ره‌فتار و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا. ئه‌م جۆره‌ خه‌باته‌ ده‌توانێت فشارێکی زۆر بخاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک و ناچاری بکات که‌ دان به‌ مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌ باکوور ب‌هێنێت و له‌هه‌مان کات دۆستێکی زۆر له‌ جیهان بۆ کورد له‌ باکوور په‌یدا بکات.

ده‌سه‌ڵاتدانی تورکیا هیچ کاتێک شه‌ری چه‌کداری شاخ ترسێکی ئه‌تۆی نه‌خستۆته‌‌ دڵیان‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆرجار سوودیان له‌و خه‌باته‌ چه‌کداریه‌یخه‌ڵکی کوردی شاخ وه‌رگرته‌وه‌ بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵات خۆیان و ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌یان کردۆته‌ بیانووێک بۆ توانابار کردن و په‌لامارادانی به‌شه‌کانی تری کوردستان. ده‌سه‌ڵاتادارنی تورکیا هه‌میشه‌ خه‌باتی شاخی کوردیان به‌ژارهێناوه‌ بۆ ده‌سکه‌وتی سه‌ربازی و ئابووری گه‌وره‌ له‌لایه‌ن ێکێتی ئه‌روپاو ئه‌مریکاوه‌. خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردی شاره‌کان رێگا له‌ هاواکارێکانی سه‌ربازی، ئابووری وه‌ سیاسێکانی ێکێتی ئه‌روپاو ئه‌مریکا ده‌گرێت بۆ تورکیا بۆ پێشێلکردنی مافه‌کانی کورد له‌ باکوور.

 

راپه‌ریینی کوردستانی باکوور، ئینتیفازه‌ی فه‌له‌سه‌تینێکان باشتریین نموونه‌ن بۆ گه‌یناندنی ده‌نگی خه‌ڵکی چه‌وساوه به‌ جیهان‌، ئه‌و ده‌نگه‌ی که‌ له‌رێگای میدیاکانه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و هه‌موو هێزه‌ جیهانێکان ناچار ده‌کات فشاری گه‌وره‌ بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتادارنی تورکیا بۆ دان نان به‌ مافه‌کانی ره‌وای خه‌ڵکی کورد له‌ باکوور.  راپه‌ریینی جه‌ماوه‌ری نه‌ک ته‌نها ده‌نگی کورد ده‌گه‌ێنێته‌ جیهان، به‌ڵکو هه‌موو هێزه‌ کوردستانێکانی باکوور له‌ ژێر یه‌ک درووشم کۆ ده‌کاته‌وه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌باته‌که‌یان. راپه‌رینێکی جه‌ماوه‌ری له‌م جۆره‌ رێگا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌گرێت که‌ هێزه‌ ده‌ره‌کێکان تاوانبار بکه‌ن به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کارووباری ناو ئه‌م وڵاته‌، یان هه‌ندێ لایه‌نی کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان تاوانبار بکه‌ن که‌ ده‌ستیان هه‌بێت له‌ ئاڵۆزکردنی باری سیاسی ناو ئه‌م وڵاته‌.

ئه‌مرۆ تورکیا ته‌نها دوو رێگای له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ بۆی هاتۆته‌ پێش‌، ێکێکیان دان نانه‌ به‌و راستیانه‌ی که‌ خه‌ڵکی کورد قه‌ت پاشه‌کشێ له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ناکات، ئه‌ویتریان ئه‌و رێگا تاڵه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتادارانی تورکیا ساڵه‌های ساڵه‌ له‌م وڵاته‌ به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن دژ به‌ کورد. ئه‌ ریانه‌ی که‌ باری سیاسی و ئابووری تورکیای رۆژبه‌رۆژ ئاڵۆزتر ده‌کات‌، رێگاش له‌ تورکیا ده‌گرێت هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ بنێت بۆ دیموکاراسی بوون و ‌ رێگای ئه‌ندامبوونی‌ له‌ ێکێتی ئه‌ورووپا سه‌ختر ده‌کات.

وهاب شاه محمد/ سوید

shah.wahab@gmail.com

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:04 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari