تبلیغات
حه‌مرین - خۆێندکاری کورد و کێشه‌ی ...

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 12 فروردین 1385
خۆێندکاری کورد و کێشه‌ی ...

خۆێندکاری کورد و کێشه‌ی سه‌رچاوه‌ زانستێکانی

 

سه‌رچاوه‌ زانستێکان بۆ خۆێندکاران له‌ چه‌ند وانه‌یکدا خۆی ده‌گرێته‌وه‌‌، چی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تێکان هه‌بێت یان ئه‌وانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ زانسته‌کانی تری خۆێندنه‌وه‌ هه‌بێت. ئێمه‌ لێره‌دا زیاتر باس له‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌که‌ین که‌ خۆێندکاری کورد له‌ رێگایانه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌ێکی راسته‌وخۆ وه‌ بێ گۆرانکاری له‌ ناوه‌رۆکدا ده‌ستی بکه‌وێت. دیاره زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ بۆ خۆێندکاری کورد له‌ زمانه‌کانی تره‌وه‌ وه‌رگێرا‌ونه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی، ئه‌و وه‌رگێرانه‌ش چی له‌ رووی ناوه‌رۆک بێت یان کات کێشه‌ی زۆر بۆ خۆێندکارانی کورد ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌.

 گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی زانستی له‌ جیهان ئه‌مرۆ به‌ زمانی ئیگلیزی هه‌ن و بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی زمانی تری وه‌ک فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی وه‌ ئیسپانی له‌ ململانێ ته‌واون له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانسته‌کان. پێش ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ێکی تێرو ته‌لسه‌ باس له‌ چۆنێتی ده‌سکه‌وتنی ئه‌و سه‌چاوه‌ زانستیانه‌ بکه‌ین بۆ خۆێندکاری کورد باشتر وایه‌ چاوێک به‌سه‌ر ئه‌و ململانێ نێوان زمانه‌ جیهانێکان بخشینیین بۆ ئه‌وه‌ی خۆێندکاری کورد به‌ئاگا بێت له‌ گرنگی زمان و ئه‌و سه‌رچاوه‌ زانستیانه‌ی که‌ له‌ ریگای زمانه‌کانه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌وێت ...

                                                          وه‌هاب شاه محه‌مه‌د

خۆێندکاری کورد و کێشه‌ی سه‌رچاوه‌ زانستێکانی

 

سه‌رچاوه‌ زانستێکان بۆ خۆێندکاران له‌ چه‌ند وانه‌یکدا خۆی ده‌گرێته‌وه‌‌، چی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تێکان هه‌بێت یان ئه‌وانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ زانسته‌کانی تری خۆێندنه‌وه‌ هه‌بێت. ئێمه‌ لێره‌دا زیاتر باس له‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌که‌ین که‌ خۆێندکاری کورد له‌ رێگایانه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌ێکی راسته‌وخۆ وه‌ بێ گۆرانکاری له‌ ناوه‌رۆکدا ده‌ستی بکه‌وێت. دیاره زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ بۆ خۆێندکاری کورد له‌ زمانه‌کانی تره‌وه‌ وه‌رگێرا‌ونه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی، ئه‌و وه‌رگێرانه‌ش چی له‌ رووی ناوه‌رۆک بێت یان کات کێشه‌ی زۆر بۆ خۆێندکارانی کورد ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌.

 

گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی زانستی له‌ جیهان ئه‌مرۆ به‌ زمانی ئیگلیزی هه‌ن و بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی زمانی تری وه‌ک فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی وه‌ ئیسپانی له‌ ململانێ ته‌واون له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانسته‌کان. پێش ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ێکی تێرو ته‌لسه‌ باس له‌ چۆنێتی ده‌سکه‌وتنی ئه‌و سه‌چاوه‌ زانستیانه‌ بکه‌ین بۆ خۆێندکاری کورد باشتر وایه‌ چاوێک به‌سه‌ر ئه‌و ململانێ نێوان زمانه‌ جیهانێکان بخشینیین بۆ ئه‌وه‌ی خۆێندکاری کورد به‌ئاگا بێت له‌ گرنگی زمان و ئه‌و سه‌رچاوه‌ زانستیانه‌ی که‌ له‌ ریگای زمانه‌کانه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌وێت.

 

پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نازێکان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌رۆکایه‌تی هتلر، زمانی ئه‌ڵمانی له‌ پێشبرکێ و وململانێکی زۆر بوو له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی وه‌ ئیسپانی، ئه‌م سێ زمانه‌ی دوای که‌ باسمان لێوه‌کرد له‌ رێگای داگیرکردنیان بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م، بۆ نموونه‌ فه‌ره‌نسا زۆر له‌ ولاتانی ئه‌فریقا، هه‌ندێ وڵاتی ئاسیای رۆژهه‌ڵات وه‌ پاشان به‌شێکی که‌نه‌دا له‌ هه‌وڵێکی زۆر بوو که‌ زمانی فه‌ره‌نسی بکاته‌ گه‌وره‌ترین زمانی جیهانی و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانسته‌کان.

 

هه‌رچی وڵاتی ئیسپانیا هه‌یه‌ له‌ رێگای داگیرکردنی هه‌موو ئه‌مریکای لاتیین ده‌یویست زمانه‌که‌ی بکاته‌ جیهانی به‌ڵام نه‌یتوانی له‌وه‌ زیاتر په‌ره‌بسێنێ، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی چه‌ند زلهێزێکی جیهانی تر که‌ ململانێ توندیان له‌گه‌ڵ ده‌کرد. وڵاتی ئینگلیز به‌ هۆی داگیرکردنی زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهانی سێهه‌م وه‌ داگیرکردنی ئه‌مریکای باکوور که‌ ئه‌مریکای ئه‌مرۆی لێهاته‌ دی توانی وه‌ک زمانێکی گه‌وره‌ی جیهانی بمێنێ.

 

سیاسه‌تی نازێکان دژ به‌ جووله‌که‌ له‌ ئه‌وروپا که‌ سه‌رچاوه‌ی هوونه‌ری سینه‌مای ئه‌ڵمانی بوون و به‌یه‌که‌م سینه‌مای جیهانی ناوده‌برا زۆر له‌ جووله‌که‌کانی ئه‌وروپای ناچارکرد به‌ره‌وه‌ ئه‌مریکا کۆچ بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وای له‌ سینه‌مای ئه‌مریکی کرد ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر سینه‌مای جیهانی وه‌ له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانێ بچێته‌ ناو هه‌موو ماڵێک و کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو کلتوورو هونه‌ره‌کانی جیهانی هه‌بێت. هۆڵیوود ئه‌مرۆ به‌ گه‌وره‌تریین بنکه‌ی سینه‌مای جیهانی ناوده‌برێت وه‌ ساڵانه‌ ملیارده‌ها دۆلار له‌ رێگای هۆڵیووده‌وه‌ روو له‌ ئه‌مریکا ده‌کات.  پاش ته‌واوبوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و دۆرانی ئه‌ڵمانی نازێکان له‌شه‌ر، پاشان هه‌تنه‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزێکی جیهانی تازه‌، شکستی ئابوری وه‌ سه‌ربازی هه‌ره‌یه‌ک له‌ ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه‌ ئه‌مریکای زیاتر به‌ره‌و زلهێزێکی جیهانی برد.

 

ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیاو هێزه‌ ئابووریه‌ی ئه‌مریاکی پاش ته‌واوبوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م زۆر له‌ وڵاتانی جیهان ناچارکرد که‌ ده‌سه‌تی هاوکاری ویارمه‌تی بۆ ئه‌مریکا رابکێشن ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی گه‌شه‌کردن و به‌ جیهانی کردنی زمانی ئینگلیزی لێکه‌وته‌وه‌، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی زانسته‌ ته‌کنه‌لۆجی، ئابووری وه‌ هۆنه‌ریکان له‌ ئه‌مریکاوه‌ دسه‌ت ده‌که‌وت و به‌ جیهان‌ بڵاو ده‌بوه‌وه‌.

 

ئه‌مرۆ به‌هۆی ئه‌و هێزه‌ بێ سنووره‌ی ئه‌مریکا هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ زانستی ته‌کنه‌لۆجی و زانسته‌ جیاوازه‌کانی تر، زمانی ئینگلیزی بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانسته‌کانی تر، زۆر له‌وڵاتانی تری ئابووری گه‌ره‌ی وه‌ک ژاپۆن ، ئه‌ڵمانیا وه‌ چین ناچارن بۆ فرۆشتنی زانست و ته‌کنه‌لۆجێکانیان زانیارێکان به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م زمانه‌ ئه‌مرۆ بووه‌ته‌ گه‌وره‌تریین‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌سکه‌وتنی زانسته‌کان.

 

ئێمه‌ی کورد، به‌تایبه‌تی خۆێندکارانمان بۆ ده‌سکه‌وتنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ناچارنین په‌نا ببه‌ینه‌ سه‌ر زمانه‌کانی تری وه‌ک عه‌ره‌بی، فارسی وه‌ ترکی بۆ ده‌سه‌که‌تنی زانسته‌کان. ئه‌م زمانانه‌ خۆیان سه‌رچاوه‌ی زانسته‌کان له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ ده‌ست‌ ده‌که‌وێت ئه‌ویش به‌ وه‌رگێرانی پاشان ئێمه‌ی کورد ناچاریین ئه‌و زانستانه‌ له‌و زمانانه‌وه‌ وه‌رگێرینه‌ سه‌ر زمانی کوردی بۆ گه‌یاندنی بۆ خۆێندکارانی کورد. 

 

وه‌رگێرانی ئه‌و زانستانه‌ بۆ زمانه‌کانی ده‌وروپشتمان کێشه‌ی زۆری له‌ ناوه‌رۆکی زانسته‌کان درووست ده‌کات‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌که‌ کات و پاره‌ێکی زۆری پێویسته‌ وه‌ زۆرجار‌ گرنگێکی ئه‌تۆی نادرێتێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتانی سیاسی ئه‌ وڵاتانه‌وه‌ به‌ هۆی بۆچوونه‌ سیاسێکانی ئه‌م وڵاتانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆکی زانسته‌ جیاوازه‌کان. وه‌رگێرانی ئه‌م زانستانه‌ بۆ زمانی کوردی له‌ زمانه‌کانی میله‌تانی ده‌وروپشتمان کێشه‌ی گه‌وره‌ترو ئاڵۆزتری به‌دواوه‌یه‌‌ ئه‌گه‌ر بێتو به‌ته‌واوه‌تی وه‌یان به‌گوێره‌ی پێویست‌ زانسته‌کان له‌ ئه‌نگلیزیه‌وه‌ وه‌رگێرێنه‌ سه‌ر ئه‌و زمانانه‌ی دراوسێمان. نه‌بوونی وه‌رگێری کوردی باش بۆ وه‌رگێرانی سه‌رچاوه‌ی زانسته‌ جیهانێکان کێشه‌ێکی تره‌ که‌ خۆێندکاری کورد و دامووده‌زگاکانی فێرکردن له‌ کوردستان ده‌سکه‌وتنی ئه‌و زانستانه‌ بێبه‌ش ده‌کات.

 

کێشه‌ێکی تر که‌ خۆێندکاری کورد هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ فێربوونی زمانی ئینگلیزی توانای خودی مامۆستا کورده‌کانه‌ که‌ وانه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێنه‌وه‌. زۆربه‌ی زۆری مامۆستایانی کورد که‌  زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێنه‌وه‌ ئاستی زانستیان سه‌باره‌ت به‌ زمانی ئه‌نگلیزی زۆر نزمه‌و خۆیان پێویستیان به‌ مامۆستا هه‌یه‌ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. زۆر له‌و مامۆستانه‌ ته‌نها شاره‌زایان له‌‌و بابه‌تانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ کتێبه‌ ئینگلیزێکانی قوتابخانه‌کان کوردستان نوسراوه‌، هه‌رچی شتی ده‌ره‌وه‌ی کتێبی قوتابخانه‌کانه‌ هیچ تواناو شاره‌زاێکی ئه‌تۆیان ده‌رباره‌یان نیه‌. زۆر له‌ مامۆستایانی کوردی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی هه‌ن له‌ کوردستان که‌ توانای خۆێندکارێکی قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاێکانی وڵاتانی ئینگلیز یان ئه‌وروپایان نیه‌، بۆیه‌ خۆێندکاری کورد ناتوانی سودێکی ئه‌تۆیان لێ ببینێت بۆ ده‌سکه‌وتنی سه‌رچاوه‌ زانستێکانی جیهانی. ‌

 

ئه‌مرۆ پاش هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی ناو کوردستان و عیراق وناوچه‌که‌، باشتریین رێگا بۆ ده‌سکه‌وتنی  ئه‌و سه‌رچاوه‌ زانستیانه‌ وه‌رگرتنی زانسته‌که‌یه‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن خۆێندکاری کورده‌وه‌. بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌کرێت ئه‌م رێگایه‌ی خواره‌وه‌ به‌رچاو بگیرێت که‌ سه‌رمایه‌ێکی ئه‌تۆی پێویست نیه‌و به‌ ئاسانی ده‌کرێت له‌لایه‌ن پێکه‌وه‌نانی تیمێکی تایبه‌ت له‌ وزاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی کوردستانه‌وه‌ بێته‌دی.

 

به‌هۆی ده‌ستووری تازه‌ی عیراق که‌ کوردستان وه‌ک ناوچه‌ێکی فیدرالی سه‌ربه‌خۆ، که‌ مافی بوونی سیستێم و شیوازێکی تایبه‌تی فێرکردنی هه‌یه‌ وه‌ خاوه‌ن ئابوورێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ ده‌کرێت کێشه‌ی  سه‌رچاوه‌ زانستێکان بۆ خوێندکاری کورد چاره‌سه‌ر بکرێت و راسته‌وخۆ بێ وه‌رگێران له‌ زمانه‌کانی تره‌وه‌ بۆ زمانی کوردی بگه‌ێنرێته‌ خوێندکاری کورد.

 

زۆر له‌ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی یان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ توانای وانه‌ وتنه‌وه‌یان له‌ زمانی ئینگلیزی هه‌یه‌ ئه‌مرۆ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا بێکارن( بێ ئیشن) وه‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ بچن له‌ وڵاتانی تر کار بکه‌ن. زۆر له‌ خه‌ڵکانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ن که‌ ئاماده‌ن به‌ پاره‌ێکی دیاریکراو که‌ به‌شی ژیانیان بکات و هه‌ندێکی لێ پاشه‌که‌وت بکه‌نه‌وه‌ برۆن له‌ وڵاتێکی وه‌ک کوردستان وه‌ک مامۆستای زمان کار بکه‌ن.

 

هێنانی مامۆستای ئینگلیزی له‌ به‌ریتانیاوه‌ راسته‌وخۆ سوودی یه‌کجار گوره‌ی بۆ خۆێندکاری کورد هه‌یه‌‌ له‌ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی، به‌ڵام پێویسته‌ زمانی ئینگلیزی هه‌ر له‌ پۆلی یه‌ک یان دووی سه‌ره‌تایه‌وه‌ بخۆێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆێندکار وه‌ک زمانی زگماکی خۆی فێری ببێت. ئه‌و جۆره‌ مامۆستانه‌ نه‌ک ته‌نها ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی باشی فێربوونی زمانه‌ ئینگلیزێکه‌ لای خۆێندکاری کورد که‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانسته‌کانی جیهانه‌، به‌ڵکو له‌ رووی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌شه‌وه‌‌‌ گه‌شه‌ی زۆر ده‌که‌ن چونکه‌ ئه‌و مامۆستانه‌ ئاستێکی زۆر به‌رزتریان له‌ جۆری زانسته‌ جیاوازه‌کان هه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مامۆستایانی کورد‌.

 

ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌ وڵاتی ئینگلیز به‌ره‌و کوردستان بهێنیین، پاش ده‌ساڵه‌که‌ خودی خۆێندکارانی کورد ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ێکی باشی زمانی ئینگلیزی و سه‌رچاوه‌ زانستێکانی تر که‌ خۆێندکاری کورد پێویستێتی. وڵاتی هند بۆ نموونه‌ له‌ رێگای ئه‌و سیتێمه‌وه‌ هه‌نگاوی زانستی گه‌وره‌ی ناوه‌و پاش چه‌ند ساڵیکی تر خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ زلهێزێکی ته‌کنه‌لۆجی جیهانی. ده‌کرێت له‌ پێشا ئه‌و مامۆستانه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانی کوردستان دامه‌زرێن وه‌ پاشان به‌گوێره‌ی پێویست شارۆچکه‌و گونده‌کانی تری کوردستان به‌و جۆره‌ مامۆستانه‌ پر بکرێنه‌وه‌. ده‌توانیین بۆ هه‌ر قوتابخانه‌ێکی شاره‌ گه‌وره‌کانی کوردستان سێ تا چوار مامۆستای زمانی ئینگلیزی دیاری بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ێکی کورت ئه‌و پێویستیانه‌ پر بکه‌ینه‌وه‌.

 

له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی وڵاتی ئینگلیز بنکه‌ی کار هه‌یه‌، که‌ خه‌ڵکی بێکار روویان تێده‌که‌ن بۆ کار په‌یداکردن، ئێمه‌ش له‌ کوردستان له‌ رێگای په‌یوه‌ندی وزاره‌تی فێرکردن وپه‌روه‌رده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بنکه‌ی کارانه‌ی وڵاتی ئینگلیز مامۆستای پێویست بۆ خۆێندکاری کورد ده‌سکه‌وێت. ئه‌و بنکه‌ی کارانه‌ زۆرجار بێکاران ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌توانن له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وی ئینگلیز کار بکه‌ن وه‌ هه‌موو ئاسانکاریان بۆ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست. له‌ وڵاتانی ئینگلیز و ئه‌رووپا ده‌وڵه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێکاران هه‌نگاو هاوکاری باش ده‌خاته‌ به‌رده‌ست ئه‌و دامووده‌گانه‌ی کار بۆ خه‌ڵکی په‌یدا ده‌که‌ن، چونکه‌ کێشه‌ی بێکاری کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگا حکومێکان و ده‌سه‌لاته‌ سیاسیکه‌ هه‌یه‌.

 

وزاره‌تی په‌رورده‌ له‌ کوردستان پێویسته‌ هه‌نگاوی باش بۆ جێبه‌جی کردنی ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌ بنێت و به‌ ێکێ له‌ کاره‌ گرنگه‌کانی خۆی دابنێت، ده‌شتوانێت له‌ رێگای پسپۆرانی تایبه‌ته‌وه‌ تویژینه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری زمانی ئینگلیزی بۆ ده‌سکه‌وتنی زانسته‌کان ئه‌نجام بدات. خۆێندکار سه‌رچاوه‌ی دوارۆژێکی پێشکه‌وتو وگه‌شه‌داری کۆمه‌ڵگایه‌، بێ ئاوردانه‌وه‌ له‌ پێویستێکانی خۆێندکاران بۆ گه‌شه‌ جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی ناتوانیین دوارۆژێکی ئاسووده‌و پێشکه‌وتوو بۆ نه‌وه‌کانی داهتوومان پێکه‌وه‌ بنێن.

 

نه‌بوونی به‌رنامه‌ێکی زانستی مودێرن له‌ دامووده‌زگاکانی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ له‌ کۆمه‌ڵگا هۆی سه‌ره‌کی گه‌شه‌نه‌کردنی وڵاته‌. وڵاتانی پێشکه‌وتوو ساڵانه‌ ملیارده‌ها دۆلار بۆ چاکسازی و پێشخستنی دامووده‌زگاکانی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ ته‌رخان ده‌که‌ن، چونکه‌ ده‌زانن که‌ ته‌نها ریگاێک بۆ گه‌شه‌ جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه‌که‌ی خۆێندکار و نه‌وه‌کانی داهاتوون. هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتو یان مه‌ده‌نی گرنگێکی تایبه‌ت به‌ فریکردن و په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ده‌ن، هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسێکان پیش هه‌ڵبژاردن به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیان بۆ چاکسازی و گه‌شه‌ جیاوازه‌کانی دامووده‌زگاکانی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ بۆ میله‌تانیان ده‌خه‌نه‌ روو.

 

 

وهاب شاه محمد / سوید

Shah.wahab@gmail.com
ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:04 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت شنبه 12 فروردین 1385 سه‌عات 12:04 ب.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari