تبلیغات
حه‌مرین - شه‌ری (حزب الله) سه‌رکه‌وتنێکی رووکه‌شکراو یان شکستێکی گه‌وره‌؟

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 28 مرداد 1385
شه‌ری (حزب الله) سه‌رکه‌وتنێکی رووکه‌شکراو یان شکستێکی گه‌وره‌؟

شه‌ری (حزب الله) سه‌رکه‌وتنێکی رووکه‌شکراو یان شکستێکی گه‌وره‌؟

 

پاش نزیکه‌ی پێنج هه‌فته‌ له‌ شه‌رو پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان سوپای ئیسرائیل و (حزب الله)ی لوبنان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی توانی بریاری ئاگربه‌ستی ژماره‌ 1701 ده‌رکات بۆ راگرتنی شه‌رو پێکدادان له‌ نیوان هه‌ردولا. به‌رده‌وامی شه‌ره‌که‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌ێک له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی که‌ دژ به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو ئیسرائیلن  وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ ته‌ماشاده‌کرێت، هه‌رچی لایه‌نگیرانی ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌ وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی ناوی ده‌نێن به‌سه‌ر (حزب الله)و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ هاوکاری ئه‌م رێکخراوه‌ دکه‌ن. دیاره‌ هه‌موو ئه‌و شه‌رانه‌ی رابردوی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، چی شه‌ری 1948 بێت یان شه‌ره‌کانی 1967 و 1973 له‌ چه‌ند رۆژێ زیاتری نه‌خایاند وه‌ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌یانتوانی له‌ چه‌ند رۆژێک زیاتر خۆیان رابگرن به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی. ئه‌م خۆراگریه‌ی ئه‌م دوایه‌ی حزب الله هۆی تایبه‌تی هه‌یه‌و ناکرێت وا به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ شه‌ره‌کانی رابردووی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل به‌روارد بکرێت یان له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌رو پێکدادانانه‌ی نێوان فه‌له‌سه‌تینیکان و ئیسرائیل ته‌ماشا بکرێت.

 

شکست یان سه‌رکه‌وتنی هه‌ر شه‌رێکی کلاسیکی نێوان دوو سوپا که‌ له‌ به‌ره‌ێکی دژ به‌یه‌ک ده‌وه‌ستن وه‌ هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازیکانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گر‌ په‌یوه‌ندێکی ته‌واوی به‌ توانای ته‌کنه‌لۆجی سه‌ربازی، جوگرافیای ناوچه‌که‌، باری ئابوری هه‌ردوو لایه‌نی شه‌رکه‌ر، ره‌وشی سیاسی ناو وڵات، که‌شوهه‌وا وه‌ به‌ربڵاوی به‌ره‌کان وه‌ زۆر هۆی تر هه‌یه‌ که‌ کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر شکست و سه‌رکه‌وتنی شه‌ره‌کانه‌. جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م، جه‌نگی ئێران و عیراق، جه‌نگی که‌نداوی دوو وه‌ سێ، جه‌نگی یوگسلافیای کۆن، شه‌ری کۆریا، شه‌ری نێوان ئه‌مریکاو ژاپۆن وه‌ زۆر له‌و شه‌رانه‌ی تری جیهان به‌ راشکاوی ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن.

 

هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ % 10 توانا سه‌ربازی، سیاسی وه‌ ئابورێکه‌ی ئیسرائیلیان نیه‌ وره‌وشی سیاسی وڵاته‌کانیان زۆر جیاوازه‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. له‌ رووی ئابوریه‌وه‌ ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئابوریه‌ی لوبی جوله‌که‌ درووستی کردوه‌ له‌ جیهان، ئیسرائیل تواناێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و توانایه‌شه‌ توانیوێتی ببێته‌ پاڵپشت و هاوکارێکی بێ سنووری سیاسی و سه‌ربازی زلهێزه‌کانی جیهان بۆی، بۆیه‌ له‌ هه‌ر شه‌رێکی کلاسیکی به‌ره‌یی که‌ له‌ دوارۆژ دێته‌ پێشه‌وه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناتوانن له‌ جه‌ند رۆژێک زیاتر خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و توانایانه‌ی ئیسرائیل رابگرن. ‌تاکو ئێستا هیچ کام له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌یانتوانیوه‌ له‌ رووی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ربازی، باری ئابوری وه‌ سیاسی ئه‌و توانایه‌ بره‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی شکست و مه‌رستێکی ئه‌و‌تۆ بۆ ئیسرائیل درووست بکه‌ن.

 

هه‌رچی شه‌ری ئه‌م دوایه‌ی نێوان (حزب الله) و ئیسرائیل هه‌یه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ شه‌ره‌ کلاسیکێکان و هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ شێوازی شه‌ری پارتیزانی که‌ حزب الله به‌رێوه‌ی ده‌برد دژ به‌ ئیسرائیل و باری جوگرافیای ناوچه‌که‌. له‌ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی شه‌ر (حزب الله) هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه‌ موشه‌کیانه‌ی خۆی له‌ شه‌وی تاڕیک، یان به‌ گورینی په‌له‌ی ناوچه‌یی ئه‌نجام ده‌دا بۆیه‌ کارێکی وا ئاسان نه‌بوو بۆ ئیسرائیل که‌ بتوانێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ئه‌و شه‌ره‌ لابه‌لا بکاته‌وه‌. ئه‌م شه‌ره‌ی دوای نێوان (حزب الله) و ئیسرائیل زۆر له‌ شه‌ری پارتیزانی نێوان کورد و وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌چێت و هه‌موو ئه‌و شه‌رانه‌ی نێوان ئه‌مریکاو ڤێتنام، شه‌ره‌کانی نێوان بزوتنه‌وه‌ رزگاریخوازه‌کانی ئه‌فریقا، ئه‌مریکای لاتین، چیچینیا، ئه‌فغانستانی دژ به‌ ێکێتی سۆڤێت، سریلانکا، که‌شمیر وه‌ زۆر شه‌ری پارتیزانی تری جیهانمان دێنێته‌وه‌ بییر که‌ ده‌یه‌ها ساڵی خایاند.

 

 له‌ شه‌ری پارتیزانی شکست یان سه‌رکه‌وتنی هه‌ر لایه‌نێک په‌یوه‌ندێکی راسته‌وخۆی به‌ ره‌وشی سیاسی وڵاتی خاوه‌ن هێزی سه‌ربازی‌، باری جوگرافی ناوچه‌که‌ وه‌ هه‌ماهه‌نگی و ێکێتی نێوان هیزه‌ سیاسێکانی به‌ره‌ی پارتیزان هه‌یه‌‌. ئه‌و هاوکاریه‌ سه‌ربازیه‌ ده‌ره‌کیانه‌ی لایه‌نی پارتیزان ده‌ستی ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ باری جوگرافی ناوچه‌که‌ رۆڵێکی گرنگ ده‌بینن له‌  ئاراسته‌کردن و ئه‌نجامه‌کانی شه‌ره‌کان. ناوچه‌ شاخاوی و دارستانێکان هه‌میشه‌ سه‌نگه‌رێکی به‌هێزن بۆ لایه‌نی پارتیزان و به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ربازی نوێ کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نیه‌ بۆ له‌ناوبردن یان به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ. سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازیه‌ی ئیسرائیل لابه‌لا نه‌کردنه‌وه‌ی شه‌ره‌که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ئاسایه‌ له‌ کاتی له‌باربوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی باسمان کرد، بۆیه‌ ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ره‌ سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی کلاسیکی پێوه‌ دیار نیه.

 

ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ری نێوان ئه‌م دوایه‌ی نێوان حزب الله و ئیسرائیل به‌دی ده‌کرێت ئه‌و باره‌ ده‌روونیه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌ که‌ شه‌قامی عه‌ره‌بی په‌یدایکردوه‌ که‌ زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ په‌نجا ساڵی رابردوو. ، هۆکاری ئه‌م هه‌سته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌زموونی شه‌ره‌کانی په‌نجا ساڵی رابردووی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی. شکستی سه‌ربازی رابردووی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ شه‌ره‌کانی دژ به‌ ئیسرائیل کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی هه‌بوو که‌ ئیسرائیل به‌و هێزه‌ سه‌ربازی و پاڵپشتیه‌ جیهانیه‌ی بۆی ناکرێت به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ببه‌زێنرێت و هه‌ر کارێکی له‌و جۆره‌ کاره‌سات و ماڵوێرانی ستراتیجی درێژخایانی به‌دواوه‌ ده‌بێت. ئه‌م بۆچونه‌ ئه‌گه‌رچی ئێستا خه‌ریکه‌ لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ئیسلامی کز ده‌بێت، به‌ڵام راستێکه‌ که‌ ساڵه‌های ساڵ ده‌مێنێت و ناکرێت به‌و هێزه‌ سه‌ربازیه‌ دیارکراوه‌که‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ بگۆردرێت. ته‌نها مه‌سه‌له‌ێک بتوانێت ئه‌و راستیانه‌ بگۆرێت ده‌سکه‌وتنی هێزێکی ئه‌تۆمیه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتێکی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی دژ به‌ ئیسرائیل.‌

 

هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی تاکو ئێستا به‌ده‌ست ئه‌و کێشه‌ سیاسی و ئابوریه‌ که‌ڵه‌که‌بووانه‌ی پاش سه‌ربه‌خۆیان ده‌ناڵینن وهیچ کام له‌ رژێمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌یان توانیوه‌ گۆرانکارێکی بنه‌ره‌تی له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ به‌رپابکه‌ن یان ببنه‌ هێزێکی ئابوری گه‌وره‌ که‌ بتوانن له‌و رێگه‌وه‌ فشارێکی ئه‌ۆتۆ بخه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانی. ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵۆزیه‌شی قوڵتر ده‌کات‌ ئایدلۆجیا پان ناسیونالیسته‌ توندره‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بێکانه‌ که‌ ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ بییری توندره‌وی ئاینی تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بوون و گومان و مه‌ترسێکی زۆری بۆ زلهێزه‌کانی جیهان په‌یداکردوه‌. ئه‌م ئایدلۆجیاو بزووتنه‌وه تووندره‌وه‌ی ناسیونالیستی و ئاینیه‌ وای له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان کردوه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوێکی گومانه‌وه‌ برواننه‌ هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ته‌کنه‌لۆجیای مودێرن و سه‌ربازی. زلهێزه‌کانی جیهان گومان له‌ به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ ته‌کنه‌لۆجیایه‌ ده‌که‌ن که‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کارده‌هێندریت و له‌ دوارۆژ ده‌بێته هه‌ره‌شه‌ێک بۆ ناوچه‌که‌.‌

 

 نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ێکی دیموکراسی و مه‌ده‌نی له‌ کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بێکان رێگای بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ ناسیونالیست و ئاینیه‌‌‌‌ توندره‌وانه‌ خۆشکردوه‌ که‌ به‌ ئاسانی له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگانه‌ گه‌شه‌ بکه‌ن و خۆیان به‌ تاکه‌ ئه‌لترنه‌تیڤی هێزی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بزانن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌ توندره‌وه‌ بێجگه‌ له‌ رێگری بۆ به‌ دیموکراسی و مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بێکان کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ لیبرال و دیومکرات خوازه‌کان هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌مرۆ بێده‌نگی و نه‌وێرێکی زۆر له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌ لیبرالی و دیمکراسیخوازانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی به‌دیده‌کرێت و هیچ کام له‌ هێزانه‌ ناوێرن به‌ ئاشکرا خه‌بات دژ به‌‌ بزووتنه‌وه‌ توندره‌وه‌کانی ئاینی و ناسیونالیسته‌‌کان بکه‌ن. هه‌ندێ له‌م لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ لیبرال و دیموکراسیانه‌ی ناوچه‌که‌ سیاسه‌تی هاوکاری و پاڵپشتی زلهێزه‌کانی جیهان بۆ ئیسرائیل به‌ شکستێک ده‌بینن بۆ خۆیان بۆیه‌ ئه‌مانیش بۆ راکێشانی جه‌ماوه‌ر هه‌ندێ جار ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی هێزه‌ توندره‌وه‌کانی ناسیونالیستی و ئاینێکان تووندره‌وه‌کان.

 

ره‌وشی ناوچه‌که‌و هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریه‌ سیاسی و سه‌ربازیانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی جیهان ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینێکان، جه‌نگی ئه‌فغانستان، رووخانی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، رووداوه‌کانی 11 سیپتیمبه‌ر و رووداوی دڵته‌زێنی تیروریستی هه‌ندێ ناوچه‌ی تری جیهان، شه‌ری ئه‌م دوایه‌ی نێوان حزب الله و ئیسرائیل وه‌ زۆر له‌ روداووه‌ سیاسێکانی ناوچه‌که‌ کارێکی وای کردوه‌ که‌ هه‌ر به‌رنگاربوونه‌وه‌ێک یان خۆراگرێکی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل و ئه‌مریکا وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ ببینن.

 

زلهێزه‌کانی ئابووری و سه‌ربازی تری جیهان به‌رژه‌وه‌ندی ‌ستراتیجی و ئابووری گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئه‌مریکا هه‌یه‌ بۆیه‌ ناکرێت چاوه‌روانی هه‌ڵوێستێکی توندی ئه‌م وڵاتانه‌ بکرێت به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌ و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا، یان چاوه‌روانی ئه‌وه‌ بکرێت که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ بکه‌نه‌ قوربانی ناوچه‌ێکی  سیاسی ئاڵۆز که‌ هه‌میشه‌ له‌ نائارامی شه‌ردا ده‌ژێت.

 

رووکه‌شکردنی شکستێک به‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ ته‌نها هه‌وڵدانه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی راستێکان و له‌ پاشه‌رۆژیش ئه‌نجامی  خراپی به‌دواوه‌ ده‌بێت. وڵاتێکی خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی وه‌ک ئیسرائیل که‌ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی په‌رگری و هاوکاری  زۆری ده‌که‌ن به‌ شه‌رێکی پێنج هه‌فته‌یی شکست ناهێنێت، به‌ڵکو ته‌نها هۆکاری جوگرافی، شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی شه‌ری پارتیزانی له‌ لایه‌ن (حزب الله) وه‌ ئه‌و هاوکاریه‌ سه‌ربازیه‌ی هه‌ندێ وڵاتانی ناوچه‌که‌ بوو بۆ حزب الله که‌ وای له‌ شه‌ره‌که‌ کرد ئه‌م ماوه‌یه‌ بخاێنی.  گه‌وره‌ترین شکست وڵاتی لوبنان به‌ده‌ستی هێنا که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی زه‌ره‌رو ماڵوێرانێکی گه‌وره‌ی  ژێرخانی ئابوری و مرۆڤی بوو. ئه‌م شه‌ره‌ له‌ دوارۆژ هێزه‌ سیاسێکانی لوبنان ناچارده‌کات فشارێکی زۆر بخه‌نه‌ سه‌ر (حزب الله)و چه‌ککردنی  رێگه‌ش نه‌ده‌ن باشوری لوبنان ببێته‌ مه‌یدانی شه‌روپێکدادان دژ به‌ ئیسرائیل. پاش ته‌واوبوونی شه‌ر ته‌نها هێزێک که‌ بتوانێت له‌ باشوری لوبنان سه‌قامگیربێت سوپا چه‌ک سووکه‌که‌ی ئه‌م وڵاته‌یه‌ که‌ کاره‌کانی ته‌نها پاراستنی سنووره‌کان ده‌بێت.  

 

وڵاتێکی وه‌ک لوبنان که‌ میله‌ته‌که‌ی له‌ چه‌ند پێکهاته‌ێکی ئاینی و ئه‌تنیکی جیاواز پێکدێت ناتوانێت ببێته‌ سه‌نگه‌ری ئایدلۆجیا توندره‌وه‌کانی ناسیونالیستی و ئاینی ناوچه‌که‌. ئه‌م وڵاته‌ بێجگه‌ له‌ باره‌ ئابوری و سیاسیه‌ ئاڵۆزه‌که‌ی هه‌میشه کراوه‌ته‌ مه‌یدانی شه‌رو ناکۆکی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌و زلهێزه‌کان. وه‌ستانی شه‌ری پێنج هه‌فته‌ی نێوان (حزب الله) و ئیسرائیل ته‌نها به‌شێکی ئه‌و پرۆسه‌ سیاسیه‌ی ئه‌مریکایه‌ له‌ ناوچه‌که‌و ناکرێت به‌ کۆتای کێشه‌کان ته‌ماشا بکرێت. پاش ته‌واوبوونی شه‌ر زۆر له‌ هێزه‌ سیاسێکانی ناو لوبنان یه‌خه‌ی حزب الله ده‌گرن و به‌وه‌ تاوانباری ده‌که‌ن که‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانیانه‌ بوو که‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ هاته‌پێشه‌وه‌. زۆر له‌ هێزه‌ سیاسێکانی لوبنان (حزب الله) به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌ شه‌رێکی به‌ وکاله‌ت به‌رێوه‌ ده‌بات له‌ لوبنان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتێکان ده‌کاته‌ قوربانی ململانێ نێوان هیزه‌کانی تر.

 

هه‌ست به‌سه‌رکه‌وتنی (حزب الله) له‌م شه‌ره‌ ته‌نها هێزێکی مه‌عنه‌ویه‌و ناتوانێت راستێکان بگۆرێت که‌ سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌وتۆی به‌دواوه‌ نه‌بوو.، ئه‌م هه‌سته‌ی سه‌رکه‌وتنه‌‌ شکستێکه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و هێزه‌ لیبرال و دیموکراسیانه‌ی کار بۆ داپچرانی بییری ناسیونالیستی و ئاینی توندره‌و ده‌که‌ن له‌ سیاسه‌ت وخواستیاری پێکه‌وه‌نانی کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نین. ئه‌م هه‌ستی سه‌رکه‌وتنه‌ی تاکه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ رێگا بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و گرووپه‌ توندره‌وانه‌ی ناسیونالیستی و به‌ناو ئاینیانه‌ خۆش ده‌کات که‌ زیاتر به‌رده‌وام بن له‌ به‌ربڵاوکردن و سه‌قامگیرکردنی  بییری  توندره‌ویان که‌ رێگری سه‌ره‌کیه‌ له‌ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی و ئیسلامێکان‌

 

وهاب شاه محمد

Shah.wahab@gmail.com

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:08 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari