تبلیغات
حه‌مرین - ده‌با ئه‌و گڕه‌ به‌ گوڕ تر بێت

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 28 مرداد 1385
ده‌با ئه‌و گڕه‌ به‌ گوڕ تر بێت

ده‌با ئه‌و گڕه‌ به‌ گوڕ تر بێت

 

    ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژه‌ هه‌واڵی خۆپیشاندان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (هه‌ر سێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان )هه‌ڵگیرساوه‌ . خۆپیشاندانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ قسه‌ كردن زیاتره‌ ،له‌وه‌ی گشتكوردستان بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامان و پڕ به‌ گه‌روو هاوار بكه‌ن ئه‌و دزانه‌ لابه‌رن .                    

 خه‌ڵكی كوردستان زۆر بێزارن ، ماوه‌ی (15) ساڵه‌ ژیانیان به‌ نه‌بوونی (گاز و ..نه‌وت و..ئاو ..كاره‌با..گرانی كرێی  خانوو..گرانی خواردن .. نه‌بوونی            

  داوده‌رمان...هتد ) ده‌به‌نه‌ سه‌ر . خه‌ڵكی كه‌ركووكی قاره‌مان هه‌ر له‌ ناو زبڵدان و گۆره‌پانی یاری ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن . ڕۆژانه‌ ژن و كچی كوردستان هه‌روا

قوربانی دواكه‌وتووی كوشتنه‌ . گه‌نج و لاوی كوردستان به‌ بێكاری ژیان به‌ سه‌ر ده‌بات

هه‌ر دوو حوكومه‌ته‌كه‌ی (سلێمانی) و (هه‌ولێر ) و له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌ حكومه‌تی سێیه‌می یه‌كگرتووی كوردستان پێكهات ، هه‌میشه‌ به‌ڵێنی داوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و

ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ر دووچاری بووه‌ ، كه‌چی كه‌س خۆی له‌و جه‌ماوه‌ره‌ نه‌كردوه‌ به‌ خاوه‌ن و هه‌ر له‌ بێ ئاو و كاره‌بایی ده‌ژین .هیچ ماڵیكی لێپرسراو و ده‌ست ڕۆیشتوو نی یه‌ له‌و كوردستانه‌ بێ ئاو كاره‌با بووبێت ..هیچ ئوتۆموبیلی ژن و منداڵی لێپرسراو نی یه‌ بۆ به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌ چه‌ند سه‌عات (قۆریات بڵێ). گڕی خۆپیشاندان ده‌بێ به‌ گوڕ تر بێت هه‌تا ئه‌و دز و مه‌شه‌خۆرانه‌ به‌ ڕوو ره‌شی خۆیان ده‌ست له‌ كاره‌كانیان ده‌كێشنه‌وه‌ و  ئه‌و كورسی یه‌ بۆ خه‌ڵكی لێوه‌شاوه‌ و دڵسۆز چۆل ده‌كات . ئه‌ركی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌ كه‌ ده‌نگی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ بگه‌ینیته‌ گوێی هه‌مووان و به‌ مانشێتی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژنامه‌كان هه‌واڵه‌كان و داواكاری جه‌ماوه‌ر

بڵاوبكه‌نه‌وه‌ . پێویسته‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان خۆپیشاندان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ ئه‌نجام بده‌ن چونكه‌ هه‌ر قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و دائیره‌یه‌ك ئێوه‌ تێكی بده‌ن

(مافیای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رسێ حكوومه‌ت )زیاتر پاره‌ی چاككردنه‌وه‌ و دروستكردنه‌وه‌ و

نوژه‌نكردنه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ گیرفانیان بۆیه‌ به‌ هێمنانه‌ دوور بێت له‌ تێكدانی كه‌لوپه‌لی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وانه‌ موڵكی ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌یه‌ و ئه‌و دزانه‌ خاوه‌نی كوردستان نین .

ڕووی قسه‌تان له‌و دزانه‌ بێت كه‌ ده‌زانن له‌ سه‌ر سگی برسی ئێوه‌ ده‌ژین . ده‌بێ ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كان پشتگیری ئه‌و داوایانه‌ بكات كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌كرێ بۆ جه‌ماوه‌ر دابین بكرێت .سه‌ركه‌وتووه‌ ڕاپه‌رین و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ، له‌ پێناوی هێنانه‌دی مافه‌ ڕه‌واكانیان .                                                      

 

هه‌ر دوو وێنه‌م له‌ بڵاوكراوه‌ كوردی یه‌كان وه‌رگرتووه‌ .                                                      

 

 

                                            فـه‌هـد گــرده‌وانی 12/08/2006 ستۆلهۆڵم

    

           

                                               

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:08 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari