تبلیغات
حه‌مرین - شۆرشی سوته‌مه‌نی و کاره‌با یان

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 21 مرداد 1385
شۆرشی سوته‌مه‌نی و کاره‌با یان
----

شۆرشی سوته‌مه‌نی و کاره‌با یان که‌مته‌رخه‌می له‌ پێشبینێکان

 

چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر خۆپێشاندان و ناره‌زای خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر نه‌بوونی سوته‌مه‌نی، کاره‌باو خزمه‌تگوزارێکان هه‌ندێ له‌ شارو شاروچکه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیانی گرته‌وه‌ که‌ ده‌بوایه‌ لێپرسراوانی حکومی و غه‌یره‌ حکومی پێشبینیان بکردایه‌. جه‌ماوه‌ر هه‌میشه‌ له‌سه‌ر هه‌قه‌و چاوه‌روانی خزمه‌تگوزاری و دابینکردنی پێویستێکانێتی، لێپرسراوان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه هه‌ڵبژێردراوون ئه‌رکی سه‌ر شانیانه‌ هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ی خه‌ڵک دابین بکه‌ن. گله‌ییکردن یان تاوانبارکردنی ئه‌موو ئه‌و له‌ کاتی رووداوه‌ ده‌ڵته‌زێنیكان، به‌تایبه‌ت کاتێ خه‌ڵکی ده‌رژێنه‌ سه‌ر جاده‌کان بۆ ناره‌زای ده‌ربریین به‌رامبه‌ر که‌می خزمه‌تگوزاری و پێویستێکان دووره‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ راستێکان و هه‌وڵدانه‌ بۆ خۆ دزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشانه‌.

 

به‌شێکی گرنگ له‌ کاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حکومی دابینکردنی هه‌موو پیویستێکانی خه‌ڵکه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و چینه‌ خه‌ڵکه‌ی که‌ خاوه‌ن ده‌رامه‌دی نزمه‌و ناتوانێت وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند پێویستێکانی رۆژانه‌ی له‌ رێگای توانا ئابورێکانه‌وه‌ دابین بکات. خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند هیچ کاتێک تووشی کیشه‌ی له‌و جۆره‌ی هه‌ژاران نابێت و ده‌توانێت له‌ زۆر رێگاوه‌ ئه‌و پێویستیانه‌ی خۆی دابین بکات، هه‌رچی خه‌ڵکی هه‌ژاره‌ چاوه‌روانی ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی و حکومێکه‌یه‌ که‌ ئه‌و کارانه‌ی بۆ ئه‌نجامبدات.

 

له‌ کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ رێگای هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه‌ حوکمرانی وڵات ده‌کات هه‌میشه‌ به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر  کێشه‌و پێویستێکانی خه‌ڵک و ده‌بێت پیلانی درێژخایانی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنیان. هه‌ندێ جار کێشه‌ی سروشتی یان سیاسی دێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات که‌ ناکرێت وا به‌ئاسانی پێشبینی بکری بکرێت یان رێگای لێبگرێت، به‌ڵام ده‌سه‌لات و لێپرسراوانی سیاسی هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ ماوه‌ێکی کورت چاره‌سه‌ری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ قه‌یرانێکی سیاسی گه‌وره‌و نه‌بێته‌ هۆی ناره‌زاێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ر دژ به‌رامبه‌ر کاره‌کانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسێکه‌.

 

ئه‌مرۆ کوردستان دووچاری کێشه‌ی سووته‌مه‌نی و نه‌بوونی کاره‌باو ئاو بووه‌، ئه‌م کێشانه‌ش هه‌نووکه‌ی نیین، به‌ڵکو چه‌ند ساڵێکه‌ هه‌ن و تاکو ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسێکه‌ی کوردستان نه‌یتوانییوه‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ره‌تی بۆ بدۆزێته‌وه‌. مانه‌وه‌و خراپتر بوونی ئه‌م کێشانه‌ ناکریت ته‌نها به‌ رووداوه‌کانی ناو عیراق و ناوچه‌که‌ ببه‌سترێته‌وه‌، به‌ڵکو به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی پڵانی ستراتیجی و پێشبینی لای ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسێکه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان. به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و لێپرسراوانی حکومی هه‌میشه‌ پلان و مامه‌له‌کردنیان له‌ گه‌ڵ رووداو و قه‌یرانه‌کان رۆژانه‌یه‌و تاکو ئێستا ستراتیجیه‌تێکی درێژخایه‌ن یان دووربین به‌رجاو ناکه‌وێت له‌ کاره‌کانیان بۆ رێگا گرتن له‌و جۆره‌ کێشانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ کوردستان هاتوونه‌ته‌ پیش.

 

پیش ئازادی عیراق هه‌موو کێشه‌کان ده‌خرایه‌ ئه‌ستۆی رژێمی به‌عس، ئه‌مه‌ش زۆر راسته‌ چونکه‌ ده‌بوایه‌ بۆ هه‌ر کارێک یان پرۆژه‌ێک ره‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگیرایه‌، به‌ڵام ئه‌وا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌چێت ئه‌و رژێمه‌ له‌ناوچووه‌و کوردستانیش له‌ هه‌موو ئه‌و کێشه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌رامبه‌ری رزگاری بووه‌. له‌م ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووه‌ ده‌کرا زۆر له‌و پێویستیانه‌ی خه‌ڵکی چاره‌سه‌ر بکرایه‌، ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسێکه‌ی به‌غدا، که‌ کورد به‌شێکی گرنگێتی ناچار بکرایه‌ که‌ ئه‌و پێویستیانه‌ی کوردستان دابین بکات و رێگاش به‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ نه‌داریه‌ که‌ رۆژانه‌ کیشه‌و پلان دژ به‌ خه‌ڵکی کورد داده‌رێژن. هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی و غه‌یره‌ عه‌ره‌بی هه‌ن که‌ رۆژانه‌ ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه‌ رێ هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنامانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و کورد مۆریانکردوه‌ به‌ ئاشکراش هه‌ڵوێست و کاره‌کانیان ده‌رده‌برن دژ به‌ کورد.

 

راسته‌ هه‌ندێ له‌ وزاره‌ته‌کان وه‌ک وزاره‌تی ئاو وکاره‌با یان نه‌وت ناوه‌ندیه‌و هه‌موو کارو بریاره‌کان له‌وێوه‌ دکرێت و ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد به‌شێکی گرنگی ئه‌و حکومه‌ته‌ ناوه‌ندیه‌ین. کورد نوێنه‌رو لێپرسراوی زۆری له‌و وزاره‌ت و دامووده‌زگانه‌ی به‌غدا هیه‌و، جێبه‌جی کردن یان چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر کیشه‌ێکی خزمه‌تگوزاری که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه‌ هه‌بێت ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی لێپرسراوان و نوێنه‌رانی کورد له‌ ناوه‌ند. ده‌بوایه‌ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندێکی رۆژانه‌ له‌ نیوان ئه‌و لێپرسراو نوێنه‌رانه‌ی کورد له‌ لاێک وه‌ ئه‌و کێشانه‌ی رۆژانه‌ بۆ خه‌ڵکی له‌ کوردستان دێنه‌ پێشه‌وه‌ هه‌بوایه‌. ده‌بوایه‌ ئه‌و لێپرسراوه‌ کوردانه‌ی به‌غدا فشارێکی زۆریان بخستایه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو  ناچاریان بکه‌ن که‌ هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ی کوردستان که‌ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌ دابین بکه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانووی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا سه‌رقاڵیان بێت به‌ ره‌وشه‌ ئه‌منیه‌ خراپه‌که‌ی ناوه‌راست که‌ رێگایان نادات ئه‌و پێویستیانه‌ی کوردستان دابین بکه‌ن ئه‌وا  ده‌کرێت له‌ رێگای ئه‌و بوودجه‌ دیاریکراوه‌ بۆ هه‌رێم داوای جیاکردنه‌وه‌ی به‌شه‌که‌ی کوردستان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی هه‌ڵسیت به‌ دابینکردنی پێویستێکانی خه‌ڵکی.

 

ئه‌مرۆ ره‌وشی ئه‌منی ناو عیراق، به‌تایبه‌ت به‌غدا رۆژ به‌رۆژ روو له‌ خراپتر ده‌کات، له‌وانه‌شه‌ له‌ دوارۆژ زۆر خراپتڕیش بێت. به‌رپابوونی شه‌رێکی ناوخۆ له‌ نێوان سوونه‌و شیعه‌ نزیکترده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت لێپرسراوانی کورد هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ بخه‌نه‌ به‌رجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی سووته‌مه‌نی و کاره‌با له‌ کاتی روودانی هه‌ر جۆره‌ شه‌رێکی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ هه‌موو ئه‌م کێشانه‌ی ئێستا بگیرێت.

 

به‌ستنه‌وه‌ی تۆره‌کانی کاره‌با یان به‌ستنه‌وه‌ی پێویستێکانی سووته‌مه‌نی کوردستان به‌ به‌غداوه‌ ده‌توانێت له‌ دوارۆژ کێشه‌ی  زۆر گه‌وره‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بێنێته‌ پێشه‌وه‌، دووریش نیه‌ له‌ دوارۆژ بکرێته‌ به‌شێک له‌ فشاره‌کانی لایه‌نی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ناچارکردنی ده‌سه‌لاتی کوردی بۆ دسه‌تبه‌ردان له‌ چاره‌سه‌رکردنی زۆر له‌و کێشانه‌ی وه‌ک  مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک که‌ تاکو ئێستا چاره‌سه‌رنکراوه‌. هه‌ندێ له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ هه‌ن پیلان و به‌رنامه‌ داده‌رێژن بۆ رێگاگرتن له‌ رۆڵ و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی کورد بۆیه‌ هه‌موو قه‌یرانێکی له‌و جۆره‌ی ئه‌مرۆ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئاڵۆزترکردنی ره‌وشه‌که‌،

 

 کێشه‌ی سووته‌مه‌نی یان کاره‌با له‌ کوردستان ده‌که‌نه‌ به‌شێکی ئه‌و به‌رنامه‌و پیلانه‌یان بۆ دوورخسنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و تێکدانی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی له‌ کوردستان. هه‌ندێ له‌ وڵاتانی ده‌وروپشت ئاره‌زووی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی کێشه‌ێکی له‌و جۆره‌ی ئێستای کوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ رێگای خه‌ڵکانی خۆیان ره‌وشه‌که‌ ئاڵۆزتر بکه‌ن و کارێک بکه‌ن که‌ متمانه‌ی نیوان خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ره‌و خارپه‌ به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی بتوانن هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌و پیلانانه‌ی خۆیان دژ به‌ کورد ئه‌نجام بده‌ن.

 

ئه‌وه‌ی که‌ پیویسته‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی و حکومه‌تی کوردستان ئه‌نجامی بده‌ن کارکردنه‌ بۆ ناجارکردنی به‌غدا که‌ ئه‌و رێژه‌ پاره‌ی بۆ جاره‌سه‌رکردنی کیشه‌ی سووته‌مه‌نی و کاره‌بای کوردستان ته‌رخانکراوه‌ راستیه‌وخۆ بدرێته‌ حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین کات ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌بێت میدیاکانی کوردی له‌ گه‌ڵ لێپسراوانی ته‌کنیکی و سیاسی کوردستان هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ ئاشکرا بکه‌ن که‌ بووته‌ هۆی به‌رپابوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا.

 

له‌ هه‌مووی گرنگتر که‌ ده‌بێت ده‌سه‌لاتی کوردی بیری لێبکاته‌وه مافی ته‌واوی خه‌ڵکیه‌ که‌ ناره‌زایی و گازنده‌ی خۆی به‌ شێوه‌ێکی شارستانی و ئاشتیانه‌ ده‌ربرێت به‌رمابه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌مووکۆریانه‌ی پێویستێکانی ژیان و ئه‌و خزمه‌تگوازریانه‌ی که‌ ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام بدرێت. ده‌ربرینی ناره‌زایی له‌ رێگای خۆپێشاندانه‌وه‌ زۆر له‌ کێشه‌کانی ناو وڵات ئاشکرا ده‌کات و په‌رده‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ لاده‌دات که‌ پۆسته‌کانی سیاسی و حکومی خۆیان به‌کارده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کانیان. نه‌بوونی ناره‌زایی و گازه‌نده‌ی خه‌ڵک به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و کێشه‌کانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌ چاوێکی شارستانی و زانستیانه‌ بروانیینه‌ ئه‌و جۆره‌ خۆپێشاندان و ناره‌زایانه‌. خۆپێشاندان و ناره‌زایی به‌رامبه‌ر که‌مووکۆرێکان ده‌بێت دووربیت له‌ هه‌موو جۆره‌ تووندوتیژێک له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌، پێچه‌وانه‌شی ته‌نها گومانه‌کان زیاتر ده‌کات بۆ ده‌ستیوه‌ردان و پیلان دارشتنی دوژمنان له‌ تیئکدان و شێواندنی ئه‌و جۆره‌ ناره‌زایانه‌.

 

وهاب شاه محمد/سوید

Shah.wahab@gmail.com

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 09:08 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari