تبلیغات
حه‌مرین - حیزبی به‌عس و کۆدێتای خوێناوی

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

دوشنبه 16 مرداد 1385
حیزبی به‌عس و کۆدێتای خوێناوی
----

حیزبی به‌عس و کۆدێتای خوێناوی

17/7/1968 ـــ 17/7/2006

 

 

 

پانئاره‌ب ، نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عاره‌ب دڵیان خۆش بوو که‌ له‌و رۆژه‌ دا کۆدێتا له‌ عێراقدا رویی دا و حیزبێکی فاشی وه‌کو به‌عس{حزب البعث العربی الاشتراکی} ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست...سه‌دام حوسێنی {شۆڕشگێڕ} و پێشڕه‌وی کۆدێتای 17ته‌مووز و {سه‌رۆکی} 18 میلیۆن عێراق {قائد الشعب} 750 هه‌زار دۆلاریشی له‌ لابوو کاتێک له‌ کونه‌ جورجیان ده‌رهێنا ، ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی ئه‌و کاته‌ [ده‌یانگووت ئه‌وکاته‌ له‌ عێراق خه‌ڵکیان بۆ 15ـــ20 دۆلار ده‌کوشت] نه‌بووه‌ رزگاریکه‌ر بۆ ئه‌و شۆڕشگێره‌ به‌سته‌زمانه‌ . جگه‌ له‌ [القائد الوحید] {{تاقه‌ سه‌رکرده‌}} شۆڕشگێره‌کانی تری کۆدێتا وا له‌ زیندانی {عێراقی عروبه‌} شه‌و و رۆژ ژیان به‌ڕێ ده‌که‌ن و هه‌ندێکی تریش له‌ ترسی جه‌ماوه‌ر خۆی شاردۆته‌وه‌ و ئه‌و عێراقه‌ پان و به‌رینه‌ی لێبووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری ... هه‌ندێک له‌ نووسه‌ره‌ ساویلکه‌کورده‌کان زوو له‌‌ بیریان چوو که‌ ئه‌و ده‌سته‌ کۆده‌تایه‌ چ زیانێک به‌ عێراق و کوردستان ده‌گه‌ینن بۆیه‌ که‌وتنه‌ پێهه‌ڵدان و نووسینی بابه‌تی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆده‌تایه ‌ ... [به‌عسیه‌کورده‌کان] یان [کورده‌به‌عسیه‌کان] رۆژانه‌ مه‌له‌فیان ده‌که‌ویته‌ به‌رچاوان و ئاشکرا ده‌بێت و له‌ناو خه‌ڵکدا ریسوا ده‌کرێن ، هه‌ندێکیش جارێ هه‌ر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی له‌ژێره‌وه‌ کاریان بۆ حیزبه‌کانی ناو شاخ ده‌کرد ،جارێ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پایه‌ن ، هه‌تا رۆژی دادگایی کردنی شه‌رمه‌زاری دادێت و ده‌سه‌ڵاتیان لێده‌سێندرێته‌وه‌ و ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌...هه‌ندێکی تریش خه‌ریکی پاکانه‌ و نووسینی بیره‌وه‌ری یه‌ ناشرینه‌کانیانن گوایه‌ له‌وکاته‌دا که‌ بۆ رژێم کاریان ده‌کرد چ مرۆڤ په‌رست و هاریکاریان پێشکه‌ش به‌ که‌سایه‌تی کورد کردووه‌ ، که‌به‌شی هه‌ره‌زۆربه‌ی چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌. دڕنده‌ترین رژیم له‌ جیهانی عاره‌بی و ئیسلامی رژێمه‌که‌ی سه‌دام حسین بوو چونکه‌ بووه‌ هۆی دروستکردنی گه‌وره‌ترین گۆڕستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌کار هێنانی گازی ژه‌هراوی و پیس کردنی سوره‌تی قورئان به‌ناوی ئه‌نفاڵ و له‌ سێداره‌دان و کوشتنی نه‌یارانی خۆی به‌ شێوه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵ و به‌ کاری تێرۆریستی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق...جگه‌ له‌مانه‌ش دزینی سامان و سه‌رمایه‌یی وڵات بۆ گیرفانی تایبه‌تی ئه‌و{شۆڕشگێڕانه‌} که‌ ئێستاکه‌ش که‌سوکار و منداڵه‌کانیان له‌ پایه‌ته‌خته‌کانی وڵاتانی عاره‌بی و ده‌ره‌وه‌ ژیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر و لاف و خۆشی پێدلێده‌ده‌ن ...ئه‌و دزی  و گه‌نده‌ڵی یه‌ بووه‌ هۆی هه‌ڵپه‌ڕین و هاوار و قیژه‌ی ئه‌و [شۆڕشگێڕانه‌] له‌به‌ر چاوی کامیرای جیهان له‌ دانیشتنه‌کانی دادگایی که‌ ئێستاکه‌ش وا به‌رێوه‌ ده‌چێ له‌ژێر چاودێری دادوه‌رێکی کورد. یه‌کێک له‌وانه‌ی له‌ دادگا به‌ {{ده‌رپێی سپی و فانیله‌ی سپی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو له‌ پیسی}} بارزان تکریتی [زڕبرای صه‌دام حسین] که‌ میلیونێر و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و کۆدێتا یه‌ خوێناوی یه‌ به‌ناوبانگه‌یه‌ که‌ عاره‌به‌کان بۆی هه‌ڵده‌په‌ڕین و ساڵانه‌ یادیان ده‌کرده‌وه‌ و قونیان بۆ باده‌دا و له‌ کوردستانیش خۆفرۆشان ده‌بوونه‌ چاوه‌شی ... ئه‌مڕۆکه‌ کاتێک یادی ئه‌و رۆژگاره‌ تاڵه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین کۆدێتای ساڵی 1968 عێراقی به‌ره‌و چ کاوڵکردن و ماڵوێرانیه‌ک بردووه‌ که‌ [عه‌لی و عومه‌ر] پێکه‌وه‌ ژیان هه‌ڵناکه‌ن و حه‌زناکه‌ن پێکه‌وه‌ بژین . به‌غدای پایه‌ته‌ختی عه‌باسی یه‌کان و بنکه‌ی رۆشه‌نبیری سه‌رده‌می کۆن ، ئێستاکه‌ 200ساڵ له‌دوایی وڵاتانی جیهانه‌ و خه‌ڵکی به‌غدا خاوه‌نی هه‌وای پاک نیه‌ و ئاوی دیجله‌ و فوراتی پڕی میکرۆب و پیسای یه‌...ژنه‌ عاره‌بی عێراق له‌شی خۆی هه‌راج ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خۆی و منداڵه‌کانی حه‌ڵاڵ بکات ، ئه‌گه‌ر چی عێراق یه‌کێکه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاتانی جیهان و ئه‌و {شۆڕشگێرانه‌ش} کۆشک و خانوویان به‌ ژمار نایه‌ت و حه‌مام[گه‌رماو] و توالێتیان له‌ زێڕ دروست ده‌کرد و منداڵیش له‌ نه‌بوونی نان و ده‌رمان گیانی ده‌کرده‌ قوربانی و سه‌روه‌ری ئه‌و کۆدێتاچیانه‌...ئه‌و سه‌رکرده‌کۆدێتاچیانه‌ به‌ کاڵفامی سیاسه‌ته‌که‌یان عێراقیان تووشی جه‌نگی ناڕه‌وای ئێران و کوێت کرد ، که‌ بووه‌ هۆی کوشتن و بریندار و په‌ککه‌وتووی میلیونان...بوونی به‌عس وه‌کو حیزبێکی ره‌گه‌زپه‌رستی فاشی بۆ عێراقییه‌کان ته‌نها بووه‌ هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ و داڕمانی که‌سایه‌تی ئه‌و چینه‌ی به‌و بیر و باوه‌ڕه‌ په‌روه‌رده‌ کرا‌، ده‌بێ شاره‌زایانی ده‌روونناسی هه‌وڵبده‌ن جاره‌کی تر ئه‌وانه‌ سه‌ر له‌ نوێ دروست بکه‌نه‌وه‌ که‌ که‌وتبوونه‌ ناو زه‌ریای زبڵدانی ئه‌و کۆدێتایه‌...شکستی و روخان و داڕمانی ئه‌و [شۆڕشه‌] بۆ جیهان به‌دیارکه‌وت که‌ هه‌مووساڵ به‌ده‌یان میلیۆن دۆلار بۆ سه‌ما و گۆرانی پێشکه‌ش ده‌کرا به‌خۆڕایی. له‌مه‌ودوا ده‌بێ ئه‌ورۆژگاره‌ یاد بکرێته‌وه‌ و بخرێته‌وه‌ بیری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌خۆڕا ببوونه‌ خزمه‌تکاری ئه‌و شۆڤینیستانه‌ . سه‌رکه‌وتووه‌ مافی ره‌وای مرۆڤ.‌                    

 

 

فــه‌هــد گــرده‌وانـی 17/7/2006ستۆکهۆڵم 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 10:08 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari