تبلیغات
حه‌مرین - حیزبوڵڵا به‌ره‌ و کوێ...؟!

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

دوشنبه 16 مرداد 1385
حیزبوڵڵا به‌ره‌ و کوێ...؟!
----

حیزبوڵڵا به‌ره‌ و کوێ...؟!

 

ئه‌ز ، حه‌زم نه‌ده‌کرد ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ دۆڕاوه‌ی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بنووسم ، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌ی راستی مه‌سه‌له‌کان باس بکات له‌ خۆڕا ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ لایه‌نگیر. جا وا سه‌رنجه‌کانی خۆم داده‌ڕێژم و ئه‌ومنه‌ته‌ش به‌سه‌رکه‌سه‌وه‌ ناکه‌م ئه‌گه‌ر به‌لایه‌ن و بێلایه‌ن له‌ قه‌ڵه‌م بدرێم یا بخرێمه‌ ناو ئه‌و باسوخوازانه‌ی ئه‌مڕۆی جیهانی سیاسی گوایه‌ کێ له‌به‌ره‌ی نیشتیمانی یه‌ و کێ له‌به‌ره‌ی دوژمنه‌ . ناکرێ {تێکۆشه‌رانی} حیزبوڵڵا و ئه‌نتی ئیسرائیل و ئه‌مریکا دڵخۆش بن به‌و {سه‌رکه‌وتن}نانه‌ی که‌ ئێستاکه‌ حیزبوڵڵا به‌ده‌ستی هێناوه‌ و ئیسرائیلی خستۆته‌ سه‌رچۆک..!!. ئه‌رێ به‌ راست تێکچوونی ئه‌و هه‌موو پرد و شه‌قامانه‌  و خاپوورکردنی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی حیزبوڵڵا و خۆخستنه‌ ناو کونه‌مشکانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا وهاوخه‌باته‌کانی و رووخانی خانوو و تێکدانی فرۆکه‌خانه‌ و کوشتن و بریندار بوونی زیاتر له‌ هه‌زاران که‌س و نه‌مانی ژیانی خه‌ڵک و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌شتیار و هاوینه‌هاوارنشینانه‌ و ده‌رچوونی دیپلۆماسی بیانیانه‌ و هه‌ڵاتنی خه‌ڵک بۆ شوێنی ئامین و نه‌مان و سه‌ختی بژێوی خه‌ڵک و گرانی نرخی که‌ل و په‌ل و خواردن ...هتد، توخوا ئه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنه‌ یان ژێرکه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی حیزبوڵڵا یه‌...ئه‌ی کوا [المقاومه] له‌ کوێ یه‌ . ئه‌ی کوا پشت و په‌نای ئێران و سوریا و سه‌رباز و پاسداران . به‌ هاوێشتنی ئه‌و موشه‌کانه‌ بۆ سه‌ر سه‌ری عاره‌به‌ نشینه‌کانی [حه‌یفا] به‌وه‌ ده‌گوترێ سه‌رکه‌وتن...له‌ به‌ختی ئه‌و عاره‌بانه‌یه‌ موشه‌کی ئه‌و {تێکۆشه‌رانه‌} له‌ شاری حه‌یفاش ژیانیان ده‌شێوێنی .له‌ سه‌رتاسه‌ری لوبنان ، جگه‌ له‌و حیزبۆکانه‌ی سه‌ر به‌ رژێمی سوریا و ئێران کێ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌ له‌ دژی ئیسرائیل...حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له‌شکری لوبنانی له‌گه‌ڵ نی یه‌..مه‌سیحیه‌کان به‌ گشتی دژی شه‌ڕن... سونی یه‌کانی سه‌ر به‌ ره‌فیق حه‌ریری و دروزه‌کانی وه‌لید جنبلات ئه‌وانیش ده‌زانن شه‌ڕکردنی سوریا و ئێران له‌سه‌ر خاکی لوبنان به‌ زیانی وڵاتی لوبنان و خه‌ڵکی لوبنان ته‌واو ده‌بێت بۆیه‌ دژی شه‌ڕن . ئه‌ی باشه‌ شێخحه‌سه‌نی کوڕی نه‌سروڵڵا بۆ کێ ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌کات بۆ رزگار کردنی{مزارع شبعا و جۆلان و قودس} و بۆ رزگار کردنی {دیله‌کان} له‌ زیندانی ئیسرائیل... نه‌خوێنده‌واری سیاسی و کاڵفام له‌  زانستی سیاسه‌ت به‌ هاوارکردن و قیژه‌ قیژ کردن نی یه‌...جگه‌ له‌مه‌ش هه‌زار سوڕه‌تی قورئان و هاواری ئیمامی عه‌لی و ئیمامی خومێنی بکه‌یت داددت نادات کاتێک فرۆکه‌ به‌ كێشی  هه‌زاران تۆن بۆمبات ده‌خاته‌ سه‌رسه‌ر و بێویژدانانه‌ ته‌ڕ و ووشکت ده‌سوتێنی و ده‌تڕشێنی...به‌مانه‌ ناتوانی به‌رنگاری شه‌ڕ بکه‌یت...شه‌ڕ کردنی ئێستاکه‌ به‌رامبه‌ر ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو به‌ هاواری [الله‌ اکبر] ته‌واو نابێت ، ئه‌گه‌ر ته‌وا ببوایه‌ له‌مێژ (ده‌مێک) بوو [شێخ] ئوسامه‌ی کوڕی لادن له‌ ئه‌فغانستان فرۆکه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی کافری ده‌خسته‌ خواره‌وه‌ و چۆکی به‌ له‌شکری ئه‌مریکا داده‌دا و  ئیماره‌تی ئه‌فغانستان ده‌گه‌شایه‌وه‌ و رژێمی تالیبانیش هه‌تاکوو ئێستا حوکومدار ده‌بوون . شه‌ڕ کردن له‌ پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاک و زیندانانی گڕتوخانه‌کانی ئیسرائیل کاری دیپلۆماتیکی ده‌وێت و ده‌بێت میلله‌ت کۆبکه‌یته‌وه‌ له‌ چوارده‌وره‌ی به‌رنامه‌یه‌کی رێکوپێک و هه‌وڵبده‌یت ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ بۆلای خۆت رابکێشی که‌ پارێزگاری له‌ مافی مرۆڤ ده‌که‌ن تاوه‌کو بتوانی ئه‌و داوایانه‌ی هه‌ته‌ به‌ ده‌ستی بهێنی نه‌ک به‌ شه‌ڕ و تێکدان و خاپوور کردنی ووڵات...بڕیاری جه‌نگی ئیسرائیل له ‌دژی حیزبوڵڵا له‌ پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ربازه‌ دیله‌که‌ له‌ وڵاتی ئیسرائیل هه‌ردوو رێبازی فکری چه‌پ و راست یه‌کگرتوون و هه‌ر هه‌موو پارته‌سیاسه‌کانی ناو که‌نێست یه‌کگرتوون له‌و بڕیاڕه‌...به‌ڵام هه‌موو عاره‌ب و لوبنانیه‌کان بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ یه‌کگرتوونین. سعودیه‌ و میسر و ئوردن و لوبنان و تونس و مه‌غریب و جه‌زائیر و ئه‌وانه‌ی تریش به‌ کاری ساویلکه‌ و بێبه‌رنامه‌یان ژمارد که‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و حیزبوڵڵا شه‌ڕی جیهانی عاره‌بی له‌ دژی ئیسرائیل ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی {شیعه‌}ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا یه‌کبگریته‌وه‌ و هیچ له‌و وڵاته‌ عاره‌بیانه‌ حه‌ز ناکه‌ن ئێران ده‌ست له‌ کاره‌باریان وه‌ر بدات و {هیلالی شیعه‌} دروست بکات . ئه‌ی حیزبوڵڵا بۆ خۆی له‌و تاقیکردنه‌وه‌ خزاند که‌ ده‌زانێ پێشه‌کی (سفر) وه‌رده‌گرێت. حیزبوڵڵا به‌ره‌ و کوێ ده‌ڕوا و خۆی ده‌خات کامه‌ لاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ شه‌ڕی ئیسرائیل به‌و موشه‌کانه‌ بکات که‌ ته‌نها تاقه‌تی تێکدانی خانووه‌کی نی یه‌ له‌ کاتێکدا هه‌ر فرۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلی بنکه‌ و سه‌ربازخانه‌کانی حیزبه‌ڵڵا و گروپه‌کانی تر خاپوور ده‌کات . فرۆکه‌ی ئیسرائیل به‌سه‌ر ماڵی سه‌رۆکی سوریا به‌ ئازادی خۆی ده‌سوڕێته‌وه‌ و وێنه‌ی ژووری نووستن و گه‌رماو[حمام]یش ده‌گرێت و هیچ هێزیش بۆی  نی یه‌ راوی بنێت ئه‌ی حیزبوڵڵا چۆن ده‌گاته‌ ئۆرشه‌ڵیم و قودس رزگار ده‌کات .سوریا به‌و هێز و له‌شکر و فرۆکه‌ی جه‌نگیش وا ناتوانێ فیشه‌کێک له‌ جۆلانی داگیر کراو به‌ ئیسرائیل وه‌بنێ و رێگاش نادات یه‌ک فیدایی عاره‌ب له‌ [جۆلان]ه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ئیسرائیل بکات . ئه‌ی ئه‌و قوه‌ت و هێزه‌ی حیزبوڵڵا له‌ کوێ وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت هه‌تا شه‌ڕی دۆڕا و هه‌ڵبگیرسێنێ . گه‌لۆ شه‌ڕی سوریا و ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی چ قازانجێکی بۆ خوارووی لوبنان هه‌یه‌...ئایا ده‌بێ ته‌نها ئێران مه‌به‌ستی بێت به‌ جیهان رابگه‌ینێ که‌ ده‌توانی له‌ رێگای گروپه‌کانی ئاژاوه‌ دروست بکات و ده‌ست له‌ کاروباری وڵاتان وه‌ربدات؟...ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ ئاوا ساویلکانه‌ بیربکه‌نه‌وه‌ که‌ سه‌رکه‌وتنیان بۆ وه‌ده‌ست ده‌هێنی ، خۆ به‌ر له‌ سێ ساڵان [محه‌مه‌د سه‌عید الصحاف]یش له‌ به‌غدای صدام حوسێن هاواری ده‌کرد له‌شکری ئه‌مریکایان تێکشکاند و به‌غدایان کرده‌ ستالینگراد ، که‌چی خه‌ڵکی گوێیان ته‌نها له‌ درۆیه‌کانی ده‌گرت و پێی پێده‌که‌نین هه‌تا هه‌ڵات و ئێستاکه‌ش وا ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی له‌ وڵاتانی که‌نداو به‌سه‌ر ده‌بات و به‌چاوی خۆی ده‌بینێ سه‌رۆکه‌که‌ی چۆن له‌ دادگای به‌غدا یه‌خسیرانه‌ چاوه‌ڕوانی حوکمی گه‌له‌...ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ هه‌ڵده‌په‌ڕن ئه‌و ئه‌زموونه‌یان ئاوا زوو له‌بیر چوو یا هه‌ڵپه‌ڕین بووه‌ به‌ پیشه‌یان... حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا تازه‌ ناتوانێت به‌ ئاشکرا بژی و ده‌بێت له‌ ژێر زه‌وی ژیان بباته‌ سه‌ر هه‌تا خۆی له‌و یاسایه‌ نێو ده‌وڵه‌تی یه‌ بزرده‌کات ئه‌گه‌رنا ده‌بێ بیده‌نه‌ دادگا بۆ تێکدانی لوبنان و کوشتنی ئه‌و هه‌موو مه‌ده‌نی یه‌ لوبنانی و ئیسرائیلی یه‌ جا چاکتره‌ له‌ ئێستاوه‌ خۆی بگه‌ینیته‌ [قوم] و له‌وێ خۆی بشاریته‌وه‌ و خه‌ریکی خوێندنی [حه‌وزه‌ی دینی] بێت تاوه‌کو ده‌بێته‌ ئایه‌توڵڵا. له‌و کاته‌ی ئیسرائیل له‌ خوارووی لوبنان له‌شکری کێشایه‌وه‌ ره‌فیق حه‌ریری و بازرگانانی لوبنانی و بیانی ده‌ستیان کرد به‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان ، که‌چی وا جارێکی تر خه‌ڵک له‌ وڵاتی خۆی ئاواره‌ ده‌کرێت و شوێنی ژیانی خۆیان له‌ ترسی پروشکی شه‌ڕ جێ ده‌هێڵن ... پێش‌ چه‌ند مانگێک لوبنان پاش ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ خۆی له‌ ژێر ده‌ستی له‌شکری سوریا رزگار کرد و سه‌ربه‌خۆ بوو ،  خه‌ریک بوو حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و ئاشتیه‌کی سه‌رتاسه‌ری دابمه‌زرێنی . که‌چی سوریا له‌جیاتی وه‌کو رزگارکراوێک قیمه‌تی خۆی له‌لای لوبنانیه‌کان سه‌نگین رابگرێت ، که‌وته‌ گێڕانی دووبه‌ره‌کی و کوشتنی ئه‌م و ئه‌و به‌ده‌ستی ئه‌و و ئه‌م و مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی لوبنان [امیل لحود] پیاوی سوریا له‌سه‌ر کورسی حوکم و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری لوبنان له‌ خوارووی لوبنان بووه‌ ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی که‌ حیزبوڵڵا به‌ پیلانی ده‌ره‌وه‌ جێجه‌جێی کرد به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی له‌ناو گۆره‌پانی یاری سیاسی لوبنان. حیزب الله دیاره‌ حکومه‌تێکی له‌ناو حکومه‌ت دروست کردووه‌. چونکه‌ له‌ جیاتی رژێمی لوبنان بریاری {شه‌ڕ و ئاشتی} ده‌دات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل .له‌و کاته‌ی له‌شکری ئیسرائیل له‌ خواروو کشاوه‌ته‌وه‌ ، حیزبوڵڵا لوبنانی پارچه‌ پارچه‌ کردووه‌ و خوارووی لوبنان داگیر کردووه‌ و  وه‌کو ئێران ویلایه‌تی فه‌قی و جمهوری ئیسلامی لوبنانی تێدا دروست کردووه‌، که‌س بۆی نی یه‌ کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا بکات ته‌نها حزب الله. کاتی خۆی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا داوای له‌ صه‌دام حوسێن و رژێمه‌که‌ی ده‌کرد که‌ دانووساندن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکارانی بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری له‌شکری ئه‌مریکا و پڕۆژه‌کانی رۆژئاوا ببێته‌وه‌ . ئه‌و نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاریانه‌ی که‌ پێشکه‌شی به‌ صدامی هاوخه‌باتی کرد ، خۆی جێبه‌جێی نه‌کرد و له‌ بیری چوو خۆی دابنیشێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی که‌ داوای لێده‌که‌ن چه‌ک دابنێ له‌ لوبنان و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ناو حکومه‌تی له‌ خوارووی لوبنان هه‌بێت یه‌ک له‌شکر له‌ لوبنان هه‌بێت ئه‌ویش له‌شکری ده‌وڵه‌ت بێت نه‌ک میلیشیای حیزبوڵڵا و میلشیای مه‌سیحیه‌کان [سه‌میر جه‌عجه‌ع] و[میشال عون] و میلیشیای دروز ..هتد. ده‌بێت ئه‌و شه‌ڕه‌  که‌ له‌پێناوی {ده‌ستکه‌وتی هه‌رزان و بێنرخ} دووسه‌ربازی ئیسرائیلی هه‌ڵگیڕسا رابگیڕێت و حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و حیزبه‌که‌ی ئه‌و باجه‌ پێشکه‌شی خه‌ڵکی لوبنان بکه‌ن که‌ له‌ زیان زیاتر هیچیان پێشکه‌ش نه‌کردووه‌ ، جا با هه‌ر دیسان ئه‌ندامان و هاوپه‌یمانانی حیزبوڵڵا هه‌ڵپه‌ڕن و دوو په‌نجه‌ی له‌ شێوه‌ی پیتی [[[ڤ]] به‌رزبکه‌نه‌وه‌ و بڵێن سه‌رکه‌وتین . هه‌ر  ئه‌و پرسیاره‌ دووباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌ کاتێک له‌شکری لوبنانی یا نێوده‌وڵه‌تی له‌ خوارووی لوبنان بڵاوده‌کرێته‌وه‌ و پارێزگاری له‌ سنووری ئیسرائیل ده‌کات و حیزبوڵڵاش چه‌ک ده‌کرێت .        

 گه‌لۆ  حیزب  الله‌ به‌ره‌ و کوێ..!!؟؟                                                    

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا [حسن نصرالله‌] ساڵی 1960 له‌ خوارووی لوبنان له‌ گوندی [البازوریه‌] له‌دایک بووه‌...برا گه‌وره‌ی سێ[3] برا و پێنج[5] خوشکه‌...له‌ کاتی لاوی{گه‌نجی} دا له‌گه‌ڵ رێکخراوی [امل] کاری ده‌کرد ، پاشان جیا بۆ وه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌سێک حیزبوڵڵای دامه‌زراند...ساڵی 1992 ئیسرائیل [عباس الموسوی] سه‌رۆکی حیزب الله‌ی کوشت و یه‌کسه‌ر حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌مینداری گشتی حیزب .پاشان چاوی به‌ {شێخ سید محمد الگراوی} که‌وت و سه‌یدیش ره‌وانه‌ی [حه‌وزه‌ی عیلمی له‌ نه‌جه‌ف] کرد و چووه‌ لای {سید محمد باقر الصدر} له‌لای ئه‌و زانایه‌ شه‌هیده‌ که‌ {سه‌دام حوسێن کوشتی} خوێندویه‌تی و پاشان ساڵی 1978 گه‌راوه‌ته‌وه‌ لوبنان له‌ البیقاع] کاری سیاسی ده‌کرد ... له‌ ساڵی 1989 چووه‌ [قم]ئێران  بۆ حه‌وزه‌ و خوێندنی پاشان هاته‌وه‌ لوبنان و له‌و کاته‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ یارمه‌تی له‌ ئێران وه‌رده‌گرێت و بۆ ئێران کار ده‌کات...هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی [فاتیمه‌ یاسین]ه‌و پێنج منداڵی هه‌یه‌ [محمد هادی ساڵی 1997 کوژرا...محمد جه‌واد...زه‌ینه‌ب... محمد عه‌لی...محمد مهدی].                                 

 

 

 

فـــه‌هـــد گـــرده‌وانــی 20/7/2006ستۆکهۆڵم

 

 

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 09:08 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari