تبلیغات
حه‌مرین - ئه‌گه‌ر كورد خۆى دان به‌كوردستانى یه‌تى كه‌ركوك دا نه‌نێت بۆچى گله‌یى له‌ خه‌ڵكى تر بكه‌ین؟

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

دوشنبه 16 مرداد 1385
ئه‌گه‌ر كورد خۆى دان به‌كوردستانى یه‌تى كه‌ركوك دا نه‌نێت بۆچى گله‌یى له‌ خه‌ڵكى تر بكه‌ین؟
که‌رکوک
-----

ئه‌گه‌ر كورد خۆى دان به‌كوردستانى یه‌تى كه‌ركوك دا نه‌نێت بۆچى گله‌یى له‌ خه‌ڵكى تر بكه‌ین؟

كه‌ركوك له‌ ئه‌ده‌بیاتى هه‌موو حیزبه‌كان له‌ پێش پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق باشترین ره‌واجى هه‌بوو,رووه‌ جوانه‌كه‌ى چاك و خراپیان بوو, به‌ كه‌مترین ووشه‌ زۆرترین هه‌ستى پاك وبىگه‌ردى كێش ده‌كرد,هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئاستى خواره‌وه‌  خۆیان گووته‌نى به‌(دابه‌سته‌ى ته‌حالوف-دۆم و قه‌ره‌ج) ته‌عبیریان له‌ ماهیه‌تى ده‌ركه‌وتووى ئه‌مڕۆی سه‌روه‌یان ده‌كرد به‌ڵام  ره‌ونه‌قى درووشمه‌ دره‌وشاوه‌كان ئه‌و راستیانه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ به‌ كرده‌وه‌  ده‌یسه‌لمێنن  وون ده‌كرد.

 

كرۆكى هه‌موو درووشمه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد(( كه‌ركوك به‌شێكه‌ له‌ كوردستان هه‌رگیز لىى جیانابێته‌وه‌)),ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ ببێژێت (هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ كرده‌وه‌ قه‌یناكه‌)خائین و دوژمنى باوك كوشته‌ى كورده‌.كه‌ دێینه‌ سه‌ر فیعل هه‌رچه‌نده‌( كارى باش كراوه‌ به‌ راده‌ى جیاواز له‌ هه‌ر لایه‌ن و هه‌ر بوارێك كه‌ ناكرێت نادیده‌یان بگرین)به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئاستى پێویستدا نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت بارته‌قاى ئه‌و كاره‌ چاكانه‌ كارى نه‌گه‌تیڤ و سلبى كراوه‌ و زۆر هه‌ڵوێست به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌ركوك به‌ شێك له‌ كوردستان نه‌بێت  وه‌كو تكریت مامه‌ڵه‌ى له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت, بۆ نموونه‌ موێل له‌ دوواى شه‌رى یه‌كه‌مى جیهانىیه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندىیه‌كى به‌ ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌ نه‌ماوه‌ كه‌چى تا ئیستاش له‌ میزانیه‌ى ساڵانه‌ى حكومه‌تى توركیا لیره‌یه‌كى كه‌م قیمه‌تى وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.

كه‌چى له‌هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ى رابردووى كوردستان به‌ره‌سمى یه‌ك دینارى چاپى له‌ میان بوودجه‌ى حوكمه‌تى هه‌رێم بۆ ته‌رخان نه‌كرا و هه‌رچه‌نده‌ پاریه‌كى زۆر و به‌ به‌رنامه‌یه‌كى بى به‌رنامه‌ له‌ رێگه‌ى كۆمه‌ڵیك مافیاوه‌ سه‌رف كراوه‌و بووه‌ به‌ منه‌ت به‌ سه‌ر خه‌ڵكى كه‌ركوك ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ هه‌ندێكیان مۆركێكى حیزبایه‌تى زۆر زۆر ته‌سكى له‌ خۆ گرتووه‌.

زۆر وولاتى عه‌ره‌بى به‌ بى فیزا وهه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت به‌ ناسنامه‌یه‌ك  رێگه‌ به‌ خه‌ڵكى ووڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌ده‌ن كه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت سه‌ردانى  وولاتانى یه‌كتر بكه‌ن كه‌چى له‌ بازگه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ هه‌موو ئۆتۆمبیلێكى ژماره‌ سلێمانى –هه‌ولێر- دهۆك هاتوو چۆ بكه‌ن به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كانى ژماره‌ كه‌ركوك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ لاى ئه‌وان به‌شێك له‌ كوردستان نیه‌ وه‌كو ئۆتۆمبیله‌كانى ژماره‌ تكریت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌بێت.

ساڵى پار له‌ جیاتى ره‌چاو كردنى ئاواره‌تازه‌ گه‌ڕاوه‌كان و بارو دۆخى كه‌ركوك وكێشه‌ى مامۆستا كورد له‌و شاره‌دا كه‌ نه‌خشێكى خراپى له‌ سه‌ر كۆى نمره‌ى خوێندكارن هه‌بوو وه‌ هه‌یه‌ كه‌چى له‌ زانكۆكانى هه‌رێمى ئێستا جیاوازىیه‌كى زۆر كرا له‌ وه‌رگرتنى قووتابیه‌كى خه‌ڵكى كه‌ركوك له‌ گه‌ڵ هاو نمره‌كانى له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى,هیوادارم ئه‌مساڵ دووباره‌نه‌بێته‌وه‌.

له‌ كابینه‌كه‌ى جه‌عفه‌رى له‌ هه‌شت وه‌زیرى كورد  و له‌ كابینه‌كه‌ى مالیكى له‌ پێنج وه‌زاره‌ت به‌شى كه‌ركوكىیه‌كان سفر هیچ به‌ده‌ست بوو 5  وه‌زیرى كه‌ركوكى به‌شداریان له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌  كه‌ هێشتاهه‌ر غه‌درى لىكراوه‌ ,ده‌بوایه‌ له‌ 40 وه‌زاره‌ت به‌شى خه‌ڵكى كه‌ركوك لانى كه‌م 10 وه‌زاره‌ت بووایه‌).

له‌ درووشمه‌ بریقه‌دار و جوانه‌كان كه‌ركوك(قیبله‌-دڵ-قودس-گه‌وهه‌ر..............تا ده‌گاته‌ كه‌ركوك شه‌ره‌ف و بووكى كوردانه‌ به‌ڵام وا سى ساڵه‌ له‌ گه‌ڵمان ده‌نوێت كوا كوا كوا پیاوه‌تیمان؟؟؟

 

عبدالرحمن به‌نده‌ باوه‌گوڕگوڕى

abbabagurgury@yahoo.com

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 09:08 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari