تبلیغات
حه‌مرین - هه‌ولێر شیعاندنی كورد به‌ رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

پنجشنبه 15 تیر 1385
هه‌ولێر شیعاندنی كورد به‌ رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی

...

نووسینگه‌ی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب له‌ هه‌ولێر شیعاندنی كورد به‌ رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی

هه‌ولێرپۆست:

له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ر

ِه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر خانوویه‌كی دوو نهۆمی گه‌وره‌ تابلۆیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌یی له‌ سه‌ری نوسراوه‌ (ده‌زگای شه‌هیدی میحراب بۆ راگه‌یاندنی ئیسلامی) كاتێك من ئه‌مه‌م بینی بووه‌ جێگای سه‌رنجم، چونكه‌ بۆ جاری یه‌كه‌مم بوو ئه‌م ده‌زگایه‌ ببینم یان ببیستم، ئه‌وه‌ش كه‌ زیاتر سه‌رنجمی راكێشا ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌شێك نه‌بوو له‌ دروستكراوه‌كانی حیزبه‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستان چونكه‌ له‌ ته‌نیشت نوسراوه‌كه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی (باقر حه‌كیم) ی لێدرابوو، بۆ ناسینی ئه‌م دامه‌زراو ئاینییه‌ له‌ گه‌ڵ دوو هاورِێی رۆژنامه‌نوسم چوینه‌ ئه‌و شوێنه‌، له‌وێ مامۆستایه‌كی ئایینی پێشوازی لێكردین، به‌لاَم نه‌ك له‌ شێوه‌ی مامۆستا ئایینییه‌كانی خۆمان به‌ڵكو زیاتر به‌و ئاخوندانه‌ ده‌چوو (مه‌لای ئایینی شیعه‌) كه‌ من ته‌نها سه‌رده‌می ئاواره‌ییمان له‌ ئێران بینیبووم، دوای كه‌مێك دانیشتن گفتگۆیه‌كی كورتم له‌ گه‌ڵی سازدا و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌رهه‌می ئه‌و گفتگۆیه‌ بوو.ئه‌و پیاوه‌ ئاینییه‌ی كه‌ بینیمان كێ بوو؟...

 

 

نووسینگه‌ی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب له‌ هه‌ولێر شیعاندنی كورد به‌ رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی

 

 

هه‌ولێرپۆست:

له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ر

 

شێخ به‌شیر عادل گولی كه‌ سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی گولیی ده‌ڤه‌ری زاخۆیه‌، كوردێكی سوننه‌یه‌ كه‌ ئێستا بووه‌ به‌ شیعه‌ و نه‌ كوردی به‌ باشی قسه‌ ده‌كات و نه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌زانێت، به‌لاَم به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فارسییه‌كی زۆر باش ده‌زانێت، ناوبراو به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له‌ شاره‌كانی (قه‌زوین و قوم)ی ئێران به‌ سه‌ر بردووه‌ و ده‌رچووی (حه‌وزه‌ی قوم)ه‌، ئێستا به‌ نوێنه‌رایه‌تی عه‌مار حه‌كیم سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌ی هه‌ولێری (ده‌زگای شه‌هیدی میحراب ) ده‌كات و به‌ بلاَكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ خه‌ریكه‌. ده‌زگای شه‌هیدی میحراب چییه‌؟


پرسیاری یه‌كه‌مم تایبه‌ت بوو به‌ خودی ده‌زگایه‌كه‌ و كاتی كردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر، شێخ به‌شیر به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ی بۆ كردم" پێشتر و له‌ گه‌ڵ روخانی رژێمی به‌عسدا حه‌زره‌تی ئایه‌توڵ
َلاَ سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم گه‌رِایه‌وه‌ عێراق و ده‌ستی به‌ دامه‌زراندن و بلاَو كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدی میحراب كرد، به‌لاَم دوای شه‌هید بوونی ئه‌و پایه‌ به‌رزه‌ له‌ نه‌جه‌ف ئه‌م ده‌زگایه‌ كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی سه‌ید عه‌مار كه‌ برازای سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم بوو، ئامانجی ئه‌م ده‌زگایه‌ش ته‌نها بلاَوكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كانی دین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌". كار بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی شیعه‌ ناكه‌ین له‌ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌مدا كه‌ بۆچی هاتوونه‌ته‌ ئێره‌؟ له‌ كاتێكدا كار و چالاكی ئێوه‌ زیاتر ناوچه‌ شیعه‌ نشینه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و ئێره‌ش ناوچه‌یه‌كی سوننه‌ نشینه‌، شێخ به‌شیر گولی جیاوازی نێوان شیعه‌و سوننه‌ه‌ی به‌ بیانوو وه‌سف كرد و گوتی" له‌ زۆربه‌ی مه‌سایله‌كانی ئیسلام شیعه‌ و سوننه‌ه‌ هاوبه‌شن، ئێمه‌ هه‌وڵ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هاوبه‌شانه‌ ده‌ده‌ین، مه‌سه‌له‌ی شیعه‌ و سوننه‌ه‌ بیانووه‌ و ئێمه‌ هه‌موو موسوڵمانین و یه‌ك قیبله‌مان هه‌یه‌ و خوامان یه‌كه‌ و قورئانمان یه‌كه‌، ئێمه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی كوردستان له‌ گه‌ڵ سوننه‌ه‌ زۆر لێك نزیكین و لێره‌ش كاری ئێمه‌ راگه‌یاندن نییه‌ بۆ مه‌سایلی شیعه‌". ئیش بۆ ناساندنی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانیان له‌م سنوره‌دا به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای شه‌هیدی میحراب گوتی" ئێمه‌ زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف له‌ گه‌ڵ كوردستان پته‌و بكه‌ین، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ بتوانین په‌یوه‌ندی خۆمان له‌ گه‌ڵ زانایانی ئایینی ئێره‌ چاك بكه‌ین و بتوانین حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف به‌ باشی بناسێنین و (مه‌زهه‌بی ئه‌هل ئه‌لبێت) و (خه‌تی پێغه‌مبه‌ر "د.خ) زیاتر بناسێنین كه‌ ئه‌م خه‌ته‌ خه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌تی (ئه‌هل ئه‌لبێت)ه‌ و ئه‌و كه‌م و كورتی و ناكۆكییانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان مه‌زهه‌به‌كان لایده‌ین و ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ بگرین و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ هاورِا بین كه‌ ئیسلام خۆشه‌ویسته‌، ناكۆكییه‌كانی دیكه‌ هه‌موو جیاوازییه‌ و پێویسته‌ وه‌لابخرێن". حكومه‌تی هه‌رێم یارمه‌تی باشی ئه‌م ده‌زگایه‌ی داوه‌ شێخی گولی له‌ سه‌ر هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ ده‌زگاكه‌یان ئاماژی بۆ ئه‌وه‌ دا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاری باشی كردون و بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ مۆڵه‌‌تیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، ناوبراو له‌ درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا گوتی: " په‌یوه‌ندی ده‌زگای شه‌هیدی میحراب و بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم له‌ گه‌ڵ كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ مێژینه‌یه‌ و ئێمه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان به‌هێزتر كردووه‌، تا ئێستاش جگه‌ له‌ رێز و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت زیاتر هیچی دیكه‌مان له‌ ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینیوه‌". هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ هه‌موو شوێنێك لقی ئه‌م ده‌زگایه‌ دابمه‌زرێنین به‌پێی گوته‌كانی شێخی گولی ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌لار و كه‌ركوك نوسینگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ توانایاندا هه‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێم هاوكارییان بكات و مۆڵه‌تیان پێ بدات له‌ گشت شوێنه‌كانی دیكه‌ش نوسینگه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆین و سه‌ر به‌ ئێران نین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ گه‌ڵ مه‌سیحی و ئاشوریش په‌یوه‌ندییمان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی كه‌ تا چه‌ند ئه‌م ده‌زگایه‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئه‌و نووسینگه‌ و كۆمپانیا ئێرانیانه‌دا گرێداوه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، به‌رێوه‌به‌ری شه‌هیدی میحراب گوتی: " ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆین، به‌لاَم په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌ڵ هه‌موو گروپ و رِێكخراوو لایه‌كدا هه‌یه‌، چ حیزبی سیاسی بن یان لایه‌نی ئایینی بن یان غه‌یره‌ ئاینی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌سیحی و گاوریش بن ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی مرۆڤانه‌مان له‌ گه‌ڵیاندا هه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ پارته‌ ئیسلامییه‌كانیش ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وكرد كه‌ ده‌زگاكه‌یان هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌دا ببه‌ستێت، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئیسلامییانه‌دا دۆستایه‌تیان هه‌یه‌، ناوبراو سه‌باه‌رت به‌م دۆستایه‌تییه‌ گوتی: " دۆستایه‌تییه‌كه‌مان ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی سلاَو و یه‌كتر ناسینی سه‌ره‌تاییدایه‌ و تا ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ په‌یوه‌ندی ره‌سمیمان هه‌بێت به‌لاَم هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ببه‌ستین".

عه‌مار حه‌كیم و بنه‌ماڵه‌كه‌یان دۆستی كوردن یه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ شێخ به‌شیر گولی زۆر قسه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كرد دۆستایه‌تی و دڵسۆزی بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم بوو بۆ گه‌لی كورد، ئه‌م دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ی ناوبراو له‌ سه‌ر ئه‌و جۆره‌ دۆستایه‌تییه‌ ئه‌وه‌ی به‌ بیرم هێنایه‌وه‌ كه‌ زۆر جار له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌مار حه‌كیم باس ده‌كران كه‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كرد لێدوانی ده‌دا، كاتێك ئه‌مه‌م كرده‌ پرسیار بۆ شێخ به‌شیر ناوبراو له‌ وه‌لاَمدا گوتی "ئه‌وانه‌ هه‌موو درۆن و ئیهانه‌ن به‌ سه‌ید عه‌مار، ئه‌وانه‌ هیچیان راست نین، كه‌سایه‌تی عه‌مار و عه‌بدولعه‌زیز و سه‌ید محه‌مه‌د باقر زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ بكه‌ن، من له‌ زۆر شوێن خۆم شاهێدی ئه‌وه‌ بووم كه‌ سید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم پارێزگاری له‌ گه‌لی كورد كردووه‌ كه‌ باوه‌رِ ناكه‌م هیچ كه‌سێكی دیكه‌ هه‌ڵوێستی وای هه‌بوبێت ". ئالاَی كوردستان ته‌نها ئالاَیه‌ك بوو كه‌ له‌و ده‌زگایه‌ ده‌بینرا یه‌كێك له‌و شتانه‌ی سه‌رنجی راكێشام ئالاَیه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان بوو كه‌ له‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می شێخ به‌شیر دانرابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئالاَی شوێنێكی دی یان پارتێكی دیكه‌ له‌وێ هه‌بێت، ئه‌مه‌م كرده‌ پرسیار بۆ شێخ به‌شیر و پرسیاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م لێ كرد ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا گوتی: " ئێمه‌ كوردین، ئه‌وه‌له‌َن كوردین و موسوڵمانین، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ خۆمان و بۆ كوردستانی خۆمان، ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ میلله‌تی خۆی هه‌وڵ نه‌دات و خزمه‌تی میلله‌تی خۆی نه‌كات ئه‌گه‌ر ئیدیعای زۆر لایه‌نی دینی و غه‌یره‌ دینیش بكات من به‌ راستی نازانم، ئێمه‌ موسوڵمانین و كوردین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ زمانی خۆمان و به‌ ئالاَی خۆمان خۆمان به‌ دونیا بناسێنین".

ِه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر خانوویه‌كی دوو نهۆمی گه‌وره‌ تابلۆیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌یی له‌ سه‌ری نوسراوه‌ (ده‌زگای شه‌هیدی میحراب بۆ راگه‌یاندنی ئیسلامی) كاتێك من ئه‌مه‌م بینی بووه‌ جێگای سه‌رنجم، چونكه‌ بۆ جاری یه‌كه‌مم بوو ئه‌م ده‌زگایه‌ ببینم یان ببیستم، ئه‌وه‌ش كه‌ زیاتر سه‌رنجمی راكێشا ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌شێك نه‌بوو له‌ دروستكراوه‌كانی حیزبه‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستان چونكه‌ له‌ ته‌نیشت نوسراوه‌كه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی (باقر حه‌كیم) ی لێدرابوو، بۆ ناسینی ئه‌م دامه‌زراو ئاینییه‌ له‌ گه‌ڵ دوو هاورِێی رۆژنامه‌نوسم چوینه‌ ئه‌و شوێنه‌، له‌وێ مامۆستایه‌كی ئایینی پێشوازی لێكردین، به‌لاَم نه‌ك له‌ شێوه‌ی مامۆستا ئایینییه‌كانی خۆمان به‌ڵكو زیاتر به‌و ئاخوندانه‌ ده‌چوو (مه‌لای ئایینی شیعه‌) كه‌ من ته‌نها سه‌رده‌می ئاواره‌ییمان له‌ ئێران بینیبووم، دوای كه‌مێك دانیشتن گفتگۆیه‌كی كورتم له‌ گه‌ڵی سازدا و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌رهه‌می ئه‌و گفتگۆیه‌ بوو.ئه‌و پیاوه‌ ئاینییه‌ی كه‌ بینیمان كێ بوو؟

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:07 ب.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari