تبلیغات
حه‌مرین - نه وه‌‌ك ته‌نیایی به‌ رۆكم بگرێته‌وه..!!!

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

پنجشنبه 15 تیر 1385
نه وه‌‌ك ته‌نیایی به‌ رۆكم بگرێته‌وه..!!!
---

 

نه وه‌‌ك ته‌نیایی به‌ رۆكم بگرێته‌وه..!!!

 

مه‌ ڕۆ...مه‌ ڕۆ      ئه‌م شاره‌ نامۆیه‌ی

تیایدا ده‌ژیم

بێ تۆ سێبوریم ناێت

به‌ خوا گومانی

له‌ كه‌ س ناكه‌م

یه‌ كێكی وه‌ك تۆی ئازیز

باوه‌شم بۆ بكاته‌وه

مه‌ ڕۆ...مه‌ڕۆ

‌ دوورمه كه وه‌..بۆ كوێ ده‌ڕۆی

له‌ كوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی‌‌

ئیتر په‌نا بۆ كێ به‌رم‌‌

نه‌وه‌ك ته‌نیایی

به‌ رۆكم بگرێته‌وه

نه‌وه‌ك بۆم نه‌كرێ

هه‌ناسه‌ی خۆشه‌ویستیت

هه‌ڵمژم و

كوڵمه‌ جوانه‌كانت

به‌ هه‌ وه‌سی دڵم

ماچكه‌م

حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیشم

تێركه‌م

بتكه‌مه‌ گوڵی سه‌ر مێزه‌كه‌م

به‌یانیان كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵسام

ده‌می ماچم بۆ بكه‌یته وه‌

مه‌ ڕۆ...مه‌ ڕۆ

له‌م شاره‌ كش و ماته‌

به‌ ته‌نیایی جێم مه‌هێله

دوورمه‌كه‌وه..بۆ كوێ ده‌ڕۆی

جارێكی تر

له‌ كوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی

نه‌وه‌ك بكه‌ومه‌ به‌ر

لیێزمه‌ی زریان و ڕه‌شه‌ با‌

نه‌وه‌ك منی

خه‌مبارو مه‌ست

له‌ ڕێگادا وون بم و

چرایه‌كی ڕونم نه‌بێ

بیگرمه‌ ده‌ست

مه‌ ڕۆ...مه‌ ڕۆ

با له‌م شاره‌

ته‌نیا نه‌بم

ئیتر په‌نا بۆ كێ به‌رم

سینگ و به‌رۆكی

واڵاكه‌

ناو ناوه‌ش بمگرێته‌‌‌

ئامێزی خۆی

ورده‌ خاڵه‌كانی

سه‌ر گۆنای ماچكه‌م

هه‌ناسه‌ی خۆشه‌ویستی

هه‌ڵمژم

مه‌ ڕۆ...مه‌ ڕۆ

با ڕه‌نگی غه‌ریبی

نه‌مگرێ

هه‌ر كاتێ چاوه‌ جوانه‌كانی تۆم

لێ دیار بێ

بڕوایت بێت

ئه‌و سۆزو خۆشه‌ویستیه‌ی

نیوانی من و تۆ هه‌یه‌

ڕۆژ تا ڕۆژ

زێتر ده‌بێت و

جوانتر ده‌بێت ...

 

خالید شه‌یدا

هانۆڤه‌ر  14/02/ 06

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 01:07 ب.ظ بابه‌ت :‌ شیعر ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari