تبلیغات
حه‌مرین

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

پنجشنبه 15 تیر 1385
----

شه‌به‌ک، ێکێ له‌ هۆزه‌ گرنگ و دانه‌براوه‌کانی کورد

شه‌به‌ک ێکێکه‌ له‌ هۆزه‌ گرنگه‌کانی میله‌تی کورد که‌ له‌ ناو شاری موسڵ و ده‌ورووپشتی ده‌ژێن (به‌شی رۆژهه‌ڵاتی)‌، ژماره‌یان خۆی ده‌دات له‌ سه‌د هه‌زار که‌سێک و زیاتر له‌ شه‌ست گوندیان له‌ ده‌وروپشتی شاری موسڵ هه‌یه‌، هه‌ندێک له‌و گوندانه‌، قه‌ره‌ ته‌په‌، تیزخراپ، باسخه‌ره‌، تۆپ زاوا، عڵی ره‌ش، کورغه‌ریبان، مناره‌ی شه‌به‌ک وه‌ زۆر گوندی تر که‌ هه‌ر هه‌موویان ناوی کوردیان هه‌یه‌.  زاراوه‌ی شه‌به‌ک زۆر نزیکه‌ له‌ هه‌ورامی، ماجۆ، باجه‌لانی که‌ هه‌ر هه‌موویان به‌ زاراوه‌ی گۆران ناوده‌برێن. زۆر له‌ مێژونووسان ره‌گه‌زی هۆزایه‌تیان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ خێڵی باجه‌لان که‌ له‌ سێ ناوچه‌ی گه‌وره‌ی کوردستان ده‌ژێن وه‌ک دیاله‌، که‌رکوک وه‌ موسڵ ده‌ژێن، به‌ڵام راستێکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ نیشتجێ بوونی هۆزی شه‌به‌ک ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای درووستبوونی شاری موسڵ کاتێ( نه‌واد شێر) ی کورد قه‌ڵای موسڵی له‌ سه‌رده‌می میدێکان دامه‌زراند، که‌ ئه‌مه‌ش پێش هاتنی ئاشورێکانه‌ بۆ ناوچه‌که‌. ...

                                                             

وهاب شاه محمد/ سوید

Shah.wahab@gmail.com

 

شه‌به‌ک، ێکێ له‌ هۆزه‌ گرنگ و دانه‌براوه‌کانی کورد

 

شه‌به‌ک ێکێکه‌ له‌ هۆزه‌ گرنگه‌کانی میله‌تی کورد که‌ له‌ ناو شاری موسڵ و ده‌ورووپشتی ده‌ژێن (به‌شی رۆژهه‌ڵاتی)‌، ژماره‌یان خۆی ده‌دات له‌ سه‌د هه‌زار که‌سێک و زیاتر له‌ شه‌ست گوندیان له‌ ده‌وروپشتی شاری موسڵ هه‌یه‌، هه‌ندێک له‌و گوندانه‌، قه‌ره‌ ته‌په‌، تیزخراپ، باسخه‌ره‌، تۆپ زاوا، عڵی ره‌ش، کورغه‌ریبان، مناره‌ی شه‌به‌ک وه‌ زۆر گوندی تر که‌ هه‌ر هه‌موویان ناوی کوردیان هه‌یه‌.  زاراوه‌ی شه‌به‌ک زۆر نزیکه‌ له‌ هه‌ورامی، ماجۆ، باجه‌لانی که‌ هه‌ر هه‌موویان به‌ زاراوه‌ی گۆران ناوده‌برێن. زۆر له‌ مێژونووسان ره‌گه‌زی هۆزایه‌تیان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ خێڵی باجه‌لان که‌ له‌ سێ ناوچه‌ی گه‌وره‌ی کوردستان ده‌ژێن وه‌ک دیاله‌، که‌رکوک وه‌ موسڵ ده‌ژێن، به‌ڵام راستێکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ نیشتجێ بوونی هۆزی شه‌به‌ک ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای درووستبوونی شاری موسڵ کاتێ( نه‌واد شێر) ی کورد قه‌ڵای موسڵی له‌ سه‌رده‌می میدێکان دامه‌زراند، که‌ ئه‌مه‌ش پێش هاتنی ئاشورێکانه‌ بۆ ناوچه‌که‌.

 

دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌لایه‌ن نه‌واد شێره‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گرنگی ئه‌م شاره‌ کوردستانیه‌ (موسڵ) که‌ ده‌ریای سپی ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ ئاسیا وه‌ رێگاکه‌ش به‌ رێگای ئاوریشم ناوده‌برێت لای خه‌ڵکی بێگانه‌، به‌ڵام کورد پێ ده‌ڵێت (رێگای قه‌تار) که‌ ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا وشه‌ێکی کوردیه‌ نه‌ک عه‌ره‌بی وه‌ک هه‌ندێ که‌س به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یستوون.  ئه‌وه‌ی زۆر که‌س نایزانێ وه‌یان هه‌ندێ له‌ مێژوونوسانی شۆڤینیزمی میله‌تانی ناوچه‌که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و راستیه‌ بگۆرن، شاری موسڵ تاکو کۆتای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ له‌ %83 دانشتوانی ئه‌م شاره‌ کورد بوون. شه‌به‌ک هه‌روه‌ک زۆربه‌ی کورد ئیسلامن و به‌شێکیان سه‌ر به‌ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فین و هه‌ندێکیان شافعی. رۆژهه‌ڵات ناسی ئینگلیزی، جیمس سلیک پگنگهام کاتێ له‌ ساڵی 1816 سه‌ردانی شاری موسڵی کردوه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ زۆربه‌ی دانشتوانی شاری موسڵ کوردن و ئه‌وانی تر خه‌ڵکانی تێکه‌ڵن.

 

 زۆر له‌ مێژونووسانی بێگانه‌ی وه‌ک، ریچ، رۆژهه‌ڵاتناس ف میرونسکی، ستیڤن همسلی لۆنکریک که‌ ێکێ بوو له‌ ئه‌فسه‌ره‌کانی ئینگلیز وه‌ ئۆستن هنری لایارد زۆر به‌ راشکاوی باس له‌ ره‌گه‌زی کوردی شه‌به‌ک ده‌که‌ن. ئه‌مین زه‌کی به‌گ و عه‌ونی داودی وه‌ زۆر له‌ نووسه‌رانی کوردیش به‌ به‌ڵگه‌ی مێژوویه‌وه‌ باسی هۆزی شه‌به‌ک ده‌که‌ن که‌ به‌شێکی گرنگ و کۆنی میله‌تی کوردن.  سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ شۆڤینیزمیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رابردووی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له‌ عیراق دژ به‌ کورد و هه‌وڵی هه‌ندێ له‌ نووسه‌ره‌ ناسیونالیسته‌کانی عه‌ره‌بی عیراقی و تورکی بۆ گۆرینی ناسنامه‌و ره‌گه‌زی شه‌به‌ک و هه‌وڵدان بۆ  به‌عه‌ره‌بکردنیان که‌چی هه‌موو هۆزی شه‌به‌ک سوورن له‌سه‌ر کوردبوونی خۆیان و شانازیش به‌وه‌و ده‌که‌ن که‌ به‌ زمانی کوردی ده‌دوێن. 

 

ده‌سه‌ڵاتدارانی رابردووی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عیراقه‌وه‌ گشت هێزو قورسایی خۆیان خسته‌ گر بۆ داپچراندنی سی هۆزی گه‌وره‌ی کورد و کاریان بۆ توانه‌وه‌یان کرد له‌ ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب که‌ ئه‌وانه‌ش کورده‌ فه‌یلیکان، کورده‌ یه‌زیدێکان وه‌ کوردی شه‌به‌ک بوون، هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سی هۆزه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندێک لایان که‌ له‌ هه‌مووی گرنگتر تایبه‌تمه‌ندی جوگرافی، ئاینی، مه‌زهه‌بی وه‌ زاراوه‌ێکانه‌. کوردی فه‌یلی،  کوردی یه‌زیدی وه‌ کوردی شه‌به‌ک له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی مه‌زهه‌ب، ئاین وه‌ زاراوه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شه‌ زۆرینه‌که‌ی تری خه‌ڵکی کورد ئاسانتر ده‌کرا پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌رمابه‌ریان ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م پرۆسه‌ی ته‌عریبه‌ تاکو رووخانی به‌عس به‌رده‌وام بوو، که‌ کاریگه‌رێکی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ تاکه‌کانی برایانی شه‌به‌ک که‌ نه‌یانده‌زانی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی باوک و باپیرانیان چیه‌

 

هه‌رچی هێزه‌ کوردستانێکانه‌ له‌به‌ر هۆیه‌ سیاسێکانی کوردستان و ناوچه‌که‌ تواناکانیان سنووردار بوو بۆ گه‌یشتن به‌و خه‌ڵکانه‌و ریگاگرتن له‌ سیاسه‌ته‌کانی به‌غداو ئه‌وانه‌ی پێش به‌عس. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ خۆشحاڵیه‌ که‌ زۆربه‌ی تاکه‌کانی ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌ خۆیان به‌ به‌شێکی دانه‌براوی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانن و زۆرشیان تووشی راگوێزان و کێشه‌ی گه‌وره‌ بوون له‌به‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تیان.

 

له‌ مێژووی هه‌شتا ساڵی رابردووی عیراق ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌وڵێکی زۆریان داوه‌ بۆ گۆرینی ناسنامه‌و ره‌گه‌زی شه‌به‌ک.، ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو حه‌فتاوحه‌وت رژێمی به‌عس ناسنامه‌ی هه‌شتا هه‌زار شه‌به‌کی له‌ کوردیه‌وه‌ گۆری بۆ عه‌ره‌بی. ئه‌م رژێمه‌ پاش هه‌ره‌سی شۆرشی کورد له‌ ساڵی 1975 زۆر له‌ ناوچه‌کانی کوردستانی وێرانکرد و خه‌ڵکه‌که‌ی ره‌وانه‌ی ئۆردگا زۆره‌ ملیکان کرد هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ به‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ شۆڤینیزمه‌ی به‌عس که‌وتن هۆزی شه‌به‌ک بوون که‌ له‌ ناوچه‌کانی خۆیان گۆیزرانه‌وه‌ بۆ ئۆردگا زۆره‌ ملێکان. ساڵی 1988 رژێمی به‌عس دوو رێگای بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌ کورده‌ی شه‌به‌ک دانا، ێکێکیان که‌ ده‌بێت خۆیان به‌ عه‌ره‌ب ناونووس بکه‌ن ڤبۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ سه‌ر خاک و ناوچه‌ی خۆیان بمێننه‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ کورد ده‌زانن ئه‌وا ده‌گۆێزرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی تر. تاکه‌که‌سێک نه‌بوو له‌ کوردی شه‌به‌ك که‌ ره‌گه‌زنامه‌ی خۆی بگۆرێت بۆ عه‌ره‌بی وه‌ سووربون له‌سه‌ر کوردێتی خۆیان ، بۆیه‌ رژێمی به‌عسی شۆڤینی هه‌ر هه‌موویانی گوێزایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی ترو گۆنده‌کانیشیانی وێرانکرد.

 

ده‌سه‌ڵاتدارانی رابردووی عیراق به‌ هاوکاری زۆر له‌ رؤشنبیرانی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی هه‌وڵێکی زۆریان داوه‌ بۆ گۆرین و شیواندنی راستێکانیان سه‌باره‌ت به‌ ره‌گه‌ز وناسنامه‌ی ئه‌م هۆزه‌ کوردانه‌. هه‌ندێ هیزی سیاسی عیراقی‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ ناوی مه‌زهه‌ب یان داکۆکی کردن له کورد هه‌وڵێکی زۆریان داوه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد و هێزه‌ کوردستانێکان. هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلامی و چه‌پی عیراقی سوودیان له‌ تایبه‌تمه‌ندی ئاینی، مه‌زهه‌بی وه‌ زمانه‌وانی ئه‌م هۆزه‌ کوردانه‌ وه‌رگرتوه‌ بۆ نزیکردنه‌وه‌یان له‌ خۆ. ئه‌م کاره‌ دوو هۆی سه‌ره‌کی هه‌بووه‌،  ێکێکیان به‌کارهێنانیان له‌ کاتی پێویست دژ به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان، دوو به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ته‌عریب که‌ ده‌کرێت وه‌ک ستراتیجیه‌تێکی گشتی ناوببرێت لای هه‌موو هێزه‌ سیاسیکانی عه‌ره‌بی.

 

 

دیاره‌ ئێمه‌ش نابێت خۆمان له‌ هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ دوور رابگریین و هه‌مووشی بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئه‌موئه‌و. میدای کوردی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌  نه‌مانتوانیوه‌ وه‌ک پیویست کار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م هۆزانه‌ بکه‌ین. که‌ی تاکو ئه‌مرۆ له‌ده‌زگاکانی میدیای کوردی( که‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزۆنێکان) به‌رمانه‌ی به‌رده‌وام و تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ زاراوه‌و ژیانی ئه‌م هۆزه‌ کۆردیانه‌ پێشکه‌ش کراوه‌. که‌ی تاکو ئێستا ئێمه‌ی کورد زانیاری پێویستمان له‌ رێگای دامووده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی ده‌سکه‌وتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌زهه‌ب، ئاین، ژیان و زاره‌وه‌و ناوچه‌کانی ئه‌م هۆزه‌ کوردانه. ‌بۆچی ده‌زگاکانی میدیای کوردی هه‌ست به‌ گرنگی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ناکه‌ن و هه‌ندێ له‌ به‌رنامه‌کانیان بۆ ژیان و کلتووری ئه‌م هۆزه‌ کوردیانه‌ ته‌رخان ناکه‌ن. ئایا پسپۆری پێویست نیه‌، یان که‌سانێک به‌رێوه‌یان ده‌به‌ن که‌ ته‌نها به‌ گوێره‌ی ئاره‌زۆکانی خۆیان به‌رنامه‌کان داده‌رێژن، کورده‌کانی شه‌به‌ک، فه‌یلی وه‌ یه‌زیدی نزیکه‌ی یه‌ک ملێۆن نیو که‌سن و له‌ هه‌موو رووێکه‌وه‌ گرنگی خۆیان هه‌یه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان.

 

ئایا وزاره‌تی رۆشنبیری و هێزه‌ کوردستانێکان له‌ پاش راپه‌رینه‌وه‌ تاکو ئێستا چی کارێکیان بۆ نزیکردنه‌وه‌و گه‌رانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌ کردوه‌. ئایا به‌ گوێره‌ی پێویست له‌ دامووده‌زگاکانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان دامه‌زراوون. ئایا به‌رنامه‌و بووجه‌ی پێویستی دیاریکردوه‌ بۆ ناوچه‌کانیان. ئایا ناکرێت خه‌ڵکانێکی کاریگه‌ر له‌ناو ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌ په‌یدابکرێت بۆ زیاتر نزیکردنه‌وه‌یان له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزاگاریخوزی نه‌ته‌وه‌که‌مان. تاکو ئێستا چه‌ند هاوکاری مادی و ته‌کنیکی خراوه‌ته‌ ژێرده‌ست برایانی ئه‌م سی هۆزه‌ کوردیه‌ بۆ پاراستن و گه‌شه‌دان به‌ باری کلتووری، مه‌زهه‌بی، ئاینی وه‌ رۆشنبیریان.

 

من ده‌ڵێم هێزه‌ کوردستانێکان وه‌ حکومه‌تی کوردیش زۆر که‌مته‌رخه‌م بوونه‌ له‌و کارانه‌و تاکو ئێستا  به‌ گوێره‌ی پێویست نه‌یان توانییوه‌ به‌رنامه‌ێکی درێژخایه‌ن و کاریگه‌ریان هه‌بێت بۆ ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌. ده‌بوایه حکومه‌تی کوردستان و هێزه‌ سیاسێکانی کوردستان بوجه‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوایه‌ بۆ ئه‌م سێ هۆزه‌و له‌رێگای ئه‌و به‌رنامه‌وه‌ کاریگه‌ری ته‌واو بکرێته‌ سه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌یان. بۆچی تاکو ئێستا وزاره‌تی رۆشنبیری گرنگێکی ئه‌وتۆی نه‌داوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌. بۆچی زمانی کوردی و فێربوونی گرنگێکی ئه‌تۆی نه‌دراوه‌تی له‌ناوچه‌کانیان. بۆچی دامووده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌ به‌ زاراوه‌ی خۆیان دانه‌مه‌زراوه‌. گرنگیدان و نزیکردنه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی، رۆشنبیران، وه‌ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌ له‌ حکومه‌تی کوردستان و هێزه‌ کوردستانێکان زۆر گرنگه‌ بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی لایه‌نه‌کانی تری غه‌یره‌ کوردی که‌ کار بۆ گۆرینی ناسنامه‌یان ده‌که‌ن. ده‌بێت ئێمه‌ی کورد به‌دوای رێگاچاره‌ێکی گونجاو وکاریگه‌ر بگه‌رێن که‌ بتوانێت رێگا له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ بگرێت که‌ کار بۆ داپچرانیان ده‌که‌ن له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد.

 

پێویسته‌ حکومه‌تی تازه‌ی کوردستان، میدیا کوردێکان وه‌ رۆشنبیرانی کورد گرنگێکی تایبه‌ت بده‌نه‌ ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌ی که‌ هه‌میشه‌ له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌و به‌رنامه‌ی له‌ناوچوون بوونه‌. سه‌رکه‌وتنی هێزه‌ ناسیونالیست و ئیسلامێکانی عه‌ره‌بی له‌ توانه‌وه‌ی ئه‌م سێ هۆزه‌ کوردیه‌ له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب شکستێکی ستراتیجی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ی کورد و له‌ دوارۆژیش ده‌کرێت ببێته‌ هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکی گه‌وره‌ بۆ نه‌وه‌کانمان.

وهاب شاه محمد/ سوید

Shah.wahab@gmail.com

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:07 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari