تبلیغات
حه‌مرین - دۆکان (قه‌ڵاچۆڵان) و سه‌ری ره‌ش

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

پنجشنبه 15 تیر 1385
دۆکان (قه‌ڵاچۆڵان) و سه‌ری ره‌ش

دۆکان (قه‌ڵاچۆڵان) و سه‌ری ره‌ش


سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێد ناوی [یۆران پارشۆن20/1/1949]ه‌ و له‌ ناوه‌ندی شار له‌ خانووی ده‌وڵه‌تدا ده‌ژی . هیچ سه‌ریره‌ش و دۆکان و قه‌ڵاچواڵانی داگیر نه‌کردووه‌ و له‌ خه‌ڵکی {مه‌منووع}نه‌کردووه‌. هه‌ر مانگی نۆی داهاتوو {سێپته‌مبه‌ر/ئه‌یلول} که‌ بووه‌ ده‌نگدان و یۆران پارشۆن ده‌نگی نه‌هێنا، به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراسییانه‌، خانووه‌که‌ چۆل ده‌کات بۆ ئه‌و سه‌رۆکوه‌زیره‌ تازه‌یه‌ی که‌ له‌ ده‌نگداندا ده‌باته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ژیانمدا له‌ وڵاتی سوێد ، به‌م {یۆران}ه‌ڕا شه‌ش سه‌رۆکوه‌زیری تری پێشوو له‌و خانووه‌دا ژیاون و هه‌ر یه‌که‌یان، که‌ له‌ ده‌نگداندا ده‌رنه‌چوون، هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی تر چۆلیان کردووه‌. ته‌نانه‌ت [ئۆڵف پاڵمه‌30/1/1927 ـــ 28/2/1986]ی ره‌حمه‌تیش، که‌ کوژرا، [لیسبێت پاڵمه‌14/3/1931]ی هاوسه‌ری خانووه‌که‌ی بۆ[ ئینگڤار کارڵسۆن9/11/1934]، که‌ تا ئه‌و کاته‌ جێگری پاڵمه‌ بوو، چۆڵ کرد وکه‌سیش نه‌یگوت ئه‌و خانووه‌ با هه‌ر بۆ بێوه‌ژنه‌‌که‌ی پاڵمه‌ بێت. خۆ ئۆڵف پاڵمه له‌ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ به‌رێزان ‌مام جه‌لال و کاک مه‌سعوود به‌ناوبانگتر و قسه‌ڕۆیشتووتریش بوو.

هه‌نووکه،‌ به‌گوێره‌ی‌ حیبری سه‌ر کاغه‌ز و کۆبونه‌وه‌کانی سه‌ریره‌ش و دۆکان، هه‌ردوو زلحیز ئاشتبوونه‌وه‌، که‌چی له‌ 21/6 دا بۆ خۆشیده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ر جامی ئۆتۆمبیله‌كانی هه‌وادارانی کۆسه‌ره‌تی، له‌ گه‌ڕه‌کی 99 ی هه‌ولێر، درایه‌ به‌ر گاشه‌به‌ردان و ده‌بێ حکومه‌ت قه‌ره‌بووی زیانی یه‌کگرتنه‌وه‌ش بکاته‌وه‌! ئه‌ی ئه‌گه‌ر پارتییه‌کانی سلێمانی بچنه‌وه‌ و یه‌کێتییه‌کانی هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ر یه‌که‌ ده‌چیته‌وه‌ ئه‌و خانووانه‌ی که‌ ئه‌وه‌ی تر لێی داگیر کردبوو، یان ده‌بیته‌ شه‌ڕه‌ گوللـه‌!

ئه‌رێ تۆ بڵێی ڕۆژێک بێ خه‌ڵکی، بۆ گه‌شت و گوزار، ڕووبکه‌نه‌وه‌ سه‌ری ڕه‌ش، بۆ ته‌بدیلی هه‌واش په‌نا ببه‌نه‌وه‌ به‌ر فێنکایی ده‌ریاچه‌ی دۆکان؟!

ئه‌و خانووه ناوی { Sagerska huset }ه‌ و‌ له‌ شه‌قامی [Strömgatan-18 ]ه‌ له‌ ستۆکهۆڵم . له‌ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م دروستکراوه‌ و ساڵی 1880 برایان [ساگه‌ر Sager ]کڕیویانه‌ و پاشان فرۆشتیانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت.کاتێک ئینگڤار کارلسۆن چووه‌ ناو ئه‌و خانووه‌ ناوه‌که‌ی له‌ [کۆشکی ساگیشکه‌] گۆڕی بۆ [خانووی ساگیشکه‌]و ئیستاکه‌ش به‌و ناوه‌ ناسراوه‌.ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ خانووه‌که‌ نیشانده‌دات و خه‌ڵکی بۆیان هه‌یه‌ به‌و شه‌قامه‌ به‌ ئازادی خۆیان پیاسه‌ بکه‌ن .


 فه‌هد گرده‌وانی-  ستۆکهۆڵم   29/6/2006
ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:07 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari