تبلیغات
حه‌مرین - که‌رکوک، له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتر

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 10 تیر 1385
که‌رکوک، له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتر
---

که‌رکوک، له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتر

ئاوردانه‌وه‌ێک له‌ مێژووی سیاسه‌تی به‌عس له‌ عیراق راستێکمان بۆ ده‌رده‌خات که‌ له‌ ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان بێجگه‌ له‌و هه‌موو تاوانه‌ گه‌ورانه‌ی دژ به‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجامیان داوه‌‌ به‌گشتی وه‌ به‌تایبه‌تی دژ به‌ خه‌ڵکی کورد زۆر له‌ شارو شارۆكه‌کانی ئه‌م وڵاته‌شیان وێران کردوه‌. پێش ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ ده‌ستی به‌عس  زۆربه‌ی شاره‌کانی عیراق له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌مرۆ باشتربووون. ێکێ له‌ سیاسه‌ته‌کانی رژێمی به‌عس سزادانی به‌ کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بووه‌ کاتێ دژایه‌تی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانیان کراوه‌. هه‌ندێ شار هه‌بوون که‌ به‌هۆی کارێکی سیاسی یان سه‌ربازی دژ به‌ رژێمه‌که‌ له‌گه‌ڵ خاک یه‌کسان کراون، ئه‌م تاوانانه‌ش وه‌ک سزاێکی به‌کۆمه‌ڵ به‌کارهێنراوه‌ بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی و له‌ناوبردنی ده‌نگی ناره‌زای...

وهاب شاه محمد/ سوید

Shah.wahab@gmail.com

 

که‌رکوک، له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتر

 

ئاوردانه‌وه‌ێک له‌ مێژووی سیاسه‌تی به‌عس له‌ عیراق راستێکمان بۆ ده‌رده‌خات که‌ له‌ ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان بێجگه‌ له‌و هه‌موو تاوانه‌ گه‌ورانه‌ی دژ به‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجامیان داوه‌‌ به‌گشتی وه‌ به‌تایبه‌تی دژ به‌ خه‌ڵکی کورد زۆر له‌ شارو شارۆكه‌کانی ئه‌م وڵاته‌شیان وێران کردوه‌. پێش ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ ده‌ستی به‌عس  زۆربه‌ی شاره‌کانی عیراق له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌مرۆ باشتربووون. ێکێ له‌ سیاسه‌ته‌کانی رژێمی به‌عس سزادانی به‌ کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بووه‌ کاتێ دژایه‌تی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانیان کراوه‌. هه‌ندێ شار هه‌بوون که‌ به‌هۆی کارێکی سیاسی یان سه‌ربازی دژ به‌ رژێمه‌که‌ له‌گه‌ڵ خاک یه‌کسان کراون، ئه‌م تاوانانه‌ش وه‌ک سزاێکی به‌کۆمه‌ڵ به‌کارهێنراوه‌ بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی و له‌ناوبردنی ده‌نگی ناره‌زای.

 

کوردستان به‌شی شێری وه‌رگرتوه‌ له‌و وێرانکاری و به‌ کۆمه‌ڵ سزادانه‌ی به‌عس. جێ نیه‌ له‌ کوردستان بۆردمان و ێران نه‌کاربێت له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس. ته‌عریب، گوێزانه‌وه‌ی به‌ کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی کورد، ئه‌نفال وه‌ وێرانکردنی هه‌موو ئه‌و گوند و شارۆچکانه‌ی کوردستان تاکو ئه‌مرۆ جێسه‌واری ماوه‌و ئێستاش زۆر له‌ خه‌ڵکی ئه‌م ناوجانه‌ ترسی گه‌رانه‌وه‌ی رژێمی به‌عسیان هه‌یه‌. بێجگه‌ له‌و هه‌موو ماڵوێرانی و به‌کۆمه‌ڵ سزادانه‌ی به‌عس، ئه‌م رژێمه‌ سیاسه‌تی ‌سزادان و به‌رنامه‌ شۆڤینه‌زمێکه‌ی شێوازی هه‌مه‌ لایه‌نی هه‌بووه‌ که‌ ێکێکیان رێگاگرتن بووه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری ئه‌و شارانه‌ی که‌ به‌ر سیاسه‌تی ته‌عریب و گوێزانه‌وه‌ هاتوون، که‌ که‌رکوکی کوردستان ێکێ بووه‌ له‌و شارانه‌.

 

پیش ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ ده‌ستی به‌عس، شاری که‌رکوک ێکێ بوو له‌و شارانه‌ی کوردستان که‌ به‌ جوانی و سیما کوردێکه‌یه‌وه‌ ناوبراوه‌، پێکهاته‌ی خه‌ڵکه‌که‌شی هه‌میشه‌ له‌ پاڵ یه‌ک ژیانێکی خۆشیان بردۆته‌سه‌ر و خه‌ڵکی کوردی ئه‌م شاره‌ش که‌ زۆرینه‌یه‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوێکی برایانه‌ ته‌ماشای پێکهاته‌کانی تری کردوه‌. به‌ هاتنی به‌عس و ده‌ستپێکردنی سیاسه‌تی ته‌عریب، شاری که‌رکوک و ده‌ورووپشتی گۆرانکاری گه‌وره‌و ترسناکی به‌سه‌رهات، تا وای لێهات که‌ خه‌ڵکی خودی ئه‌م شاره‌ کوردستانیه‌ پێش رووخانی به‌عس شاره‌که‌ی خۆیان نه‌ده‌ناسیه‌وه‌. هێنانی عه‌ره‌بێکی زۆر بۆ ئه‌م شاره‌، گوێزانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌ ره‌سه‌نه‌که‌ی بۆ ناوچه‌کانی تر، ده‌رکردنی هه‌موو کرێکارو کارمه‌ندانی کوردی ئه‌م شاره‌، وێرانکاردنی سیمای شاره‌که‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی گۆرانکارێکی زۆر سه‌یری له‌ شاره‌که‌ درووستکرد.

 

هه‌موو ناوچه‌کانی خوراو و رۆژئاوای ئه‌م شاره‌ کوردستانیه‌ پرکرا به‌ عه‌ره‌بی هاورده‌و، رۆژبه‌رۆژ ناوچه‌ی تازه‌ بۆ عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان درووست ده‌کرا.  پێش رزگارکردنی ئه‌م شاره‌ خه‌ڵکی ره‌سه‌نه‌که‌ی خۆی به‌ بیگانه‌ ده‌زانی و گه‌رانێکی بچوک له‌ که‌رکوک شاره‌کانی خوارو و رۆژئاوای عیراقی ده‌هێنایه‌وه‌ بیر. سیمای ئه‌م شاره‌ کوردستانیه‌ وا گۆرابوو که‌ هه‌ر گه‌شتیارێکی بیگانه‌ رووی تێبکردایه‌ هه‌ستی به‌ نائاسی دیموگرافیکه‌ی ده‌کرد. بروا ناکه‌م هیچ تاوانباریکی مێژوو کارێکی له‌م جۆره‌ی دژ به‌ میله‌تانی تر ئه‌نجام دابێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌عس دژ به‌ کوردی کردوه‌. هتله‌ر و میلوسڤیجی یوگسلافیای کۆن، که‌ به‌ تاوانباری سه‌ده‌ی نۆزده‌ ناوده‌برێن کارێکی له‌م جۆره‌ی به‌عسیان نه‌کردوه‌ له‌ گۆرینی سیمای ئه‌و ناوجانه‌ی تاوانه‌کانیان تیا ئه‌نجام ده‌دا.

 

ئه‌مرۆ پاش زیاتر له‌ سێ ساڵ له‌ رووخانی به‌عس و رژێمه‌که‌ی، شاری که‌رکوک و ده‌ورپشتی دووچاری کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ بوون که‌ چاره‌سه‌رکردنیان ساڵانێکی زۆری پێویسته‌. خودی شاره‌که‌ زۆر وێرانه‌و خه‌ڵکه‌ ره‌سه‌نه‌که‌ی زۆربه‌ی زۆریان بێجگه‌ له‌و کاره‌ تیروریستیانه‌ی دژه‌ان ئه‌نجام ده‌درێت، بێ کارن و  خزمه‌تگوزاری پێویستیان پێشکه‌ش ناکرێت. کورده‌ گه‌راوه‌کان که‌ خه‌ڵکی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره‌ن زۆربه‌ی زۆریان به‌ده‌ست کارمه‌نده‌ عه‌ربه‌ هاورده‌کان ده‌ناڵێنن و تاکو ئێستا زۆریان له‌ ئۆردگاکانی ئه‌م شاره‌ شه‌و ده‌به‌نه‌سه‌ر. منداڵانی کوردی ئه‌م شاره‌ له‌ خۆێندن و خزمه‌تگوزاری بێبه‌شن، ئه‌و خۆێندنه‌ی هه‌شبێت له‌ چادرو خانووه‌ وێرانه‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت.

 

بێجگه‌ له‌و هه‌موو وێرانی و که‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی ئه‌م شاره‌، که‌ هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی به‌عسه‌ شۆڤینیزمه‌کان، که‌رکوک کێشه‌ێکی ئه‌منی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و رۆژنیه‌ کاری تیروریستی تیا ئه‌نجام نه‌درێت. ناوچه‌کانی عه‌ره‌بنشین(ته‌عریبکراو) بوه‌ته‌ مۆڵگای گرووپه‌ تیروریسته‌کان و هه‌رچی ئاسانکاری و هاوکاری که‌ ده‌خرێته‌ ژێرده‌ست ئه‌م گرووپه‌ خراپکارانه‌ خه‌ڵکی هاورده‌ی عه‌ره‌به‌ ده‌یکات. ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کانی که‌رکوک بووه‌ته‌ حه‌شارگه‌ێکی باش بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌ک و پیاوکوژانه‌ی ئه‌مرۆ. بێچۆکانی به‌عس، گرووپه‌ به‌ناو ئیسلامێکان و ه‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌  سیاسه‌تی ته‌عریب به‌نجکراون و سوورن له‌سه‌ر‌ به‌رده‌وامی پرۆسه‌که‌، ئه‌مرۆ هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ ئاڵۆزکردنی باری ئه‌منی ئه‌م شاره‌‌. ئه‌م هه‌موو لایه‌نه‌ تاوانبارانه‌ سوودیکی زۆر له‌ هه‌ڵوێستی وڵاتانی داگیرکه‌ری به‌شه‌کانی تری کوردستان وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان، بۆیه‌ رۆژبه‌رۆژ باری ئه‌منی و سیاسی ئه‌م شاره‌ روو له‌ خراپتر ده‌کات.

 

ئه‌مرۆ کوردی ئه‌م شاره‌ به‌هۆی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ ناوێرێن روو له‌ ناوچه‌کانی خواروو رۆژئاوای که‌رکوک بکه‌ن. زۆریان  ترسی ئه‌وه‌یان لێکه‌وتووه‌ که‌ باره‌که‌ ئاڵۆزتر بێت و هیچ هێزێک نه‌توانیت کۆنترۆڵی بکات. رۆژنیه‌ ئۆتۆمبیلیکی مینرێژکراو نه‌ته‌قێته‌وه‌ له‌م شاره‌، یان خه‌لکی بێگوناه تیرورنه‌کرێن. هه‌رکاتێک له‌ناوچه‌کانی ناوه‌راستی عیراق فشار بخرێته‌ سه‌ر پاشماوه‌کانی به‌عس و گرووپه‌ تیروریستێکانی به‌ناو ئیسلام، ئیتر که‌رکوک ده‌بێته‌ مه‌یدانی کاره‌ تیروریستێکان. له‌م ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوه ئه‌م کاره‌ هه‌میشی دووباره‌ بۆته‌وه‌و نازانم ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی ئه‌م شاره‌ بۆچی تاکو ئێستا ئه‌م کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کردوه‌.

 

ده‌بوایه‌ هێزه‌کانی ئاسایش. حکومه‌تی کوردستان. ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو شاره‌وانی کورکوک پاش روخانی به‌عس پلان و به‌رنامه‌ێکی به‌ربلاویان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئه‌م شاره‌ دابرشتایه‌. ناکرێت گوناهی هه‌موو ئه‌و کاره‌ تیروریستیانه‌ی له‌م شاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت و رۆژبه‌رۆژ رووی له‌ زیادبووندایه‌، ته‌نها بخرێته‌ ئه‌ستۆی پاشماوه‌کانی به‌عس و لایه‌نگیرانیان. ئه‌م لایه‌نانه‌ خۆیان بۆ رۆژێکی وه‌ک ئێستا ئاماده‌کردبو و به‌رنامه‌و پلانی خۆشیان بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی دارشتبوو. ده‌بوایه‌ پاش رزگارکردنی که‌رکوک، ئه‌م شاره‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی تری ته‌عریبکراو ئارامتر بوایه‌. پێویست بوو‌ هه‌ردوو هێزی گه‌وره‌ی کوردستانی دوور له‌ بییری حزبایه‌تی هاوکارێکی ته‌واوی یه‌کتریان بکردایه‌ بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کار بۆ ئاڵۆزکردنی ئه‌م شاره‌ ده‌که‌ن.

 

ئه‌مرۆ که‌رکوک و ده‌ورپشتی رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکی زۆر بۆته‌وه‌، رۆژنیه‌ کارێکی تیروریستی تیا ئه‌نجام ندرێت که‌ کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر پێشخستن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ کردوه‌، بۆیه‌ ده‌بیت حکومه‌تی تازه‌ی کوردستان به‌رنامه‌و پلانێکی به‌ربڵاوی بۆ که‌رکوک هه‌بیت بۆ رێگاگرتن له‌و لایه‌نانه‌. بێ ئارامی و ئاسایشی ته‌واوی ئه‌م شاره‌ مه‌حاڵه‌ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تیا ئه‌نجام بدرێت بۆیه‌ ده‌بێت له‌پێش هه‌موو کارێکه‌وه‌ کۆنترۆڵێکی ته‌واومان له‌سه‌ر ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کانی ئه‌م شاره‌و ده‌روازه‌کانی هه‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو ده‌روازه‌کانی خواروو رۆژئاوای که‌رکوک‌ بنکه‌ی پشکنینی چالاکی هه‌میشه‌ی تیادامه‌زرێت که‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکی به‌تواناو پسپۆره‌وه‌ به‌رێوه‌بچێت. پشکنینی ناوبه‌ناو و زانیاری کۆکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌ ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کانی ئه‌م شاره‌ ده‌ژێن زۆرگرنگه‌و ده‌بێت حکومه‌تی کوردستان هێزی ئاسایشی به‌توانا ره‌وانه‌ی ئه‌م شاره‌ بکات.

 

باری ئه‌منی، سیاسی وه‌ ئابووری که‌رکوک رۆژبه‌رۆژ له‌ خراپیه‌وه‌ روو له‌ خراپتر ده‌کات، بۆیه‌ ناکرێت ئێمه‌ی کورد هه‌روا بێده‌نگ بیین به‌رامبه‌ری و چاوه‌روانی ئه‌وه‌بیین که‌ ئه‌وکاره‌ ته‌نها به‌رپرسیارانی خودی شاره‌که‌ ئه‌نجامی بده‌ن. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ که‌رکوک ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی نیه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی شارێکی گه‌وره‌ی دیموگرافی ئالۆز و گۆراوی وه‌ک که‌رکوک، بۆیه‌ ئاسایکردنه‌وه‌ی باری ئه‌منی و ئابووری ئه‌م شاره‌ به‌ پله‌ یه‌ک له‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی تازه‌ی کوردستانه‌. ئه‌مرۆ پاش پێکهێنانی کابینه‌ی پێنجه‌م، هیچ بیانوێک به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ نیه‌ که‌ کار بۆ سه‌قامگیری باری ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ئه‌م شاره‌ نه‌کات. ده‌بێت حکومه‌تی تازه‌ی کوردستان فشارێکی زۆر بخاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی به‌غدا بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی سه‌د و چلی ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ئاسایکردنه‌وه‌ی که‌رکوک ده‌ست پێبکات. بێ ئاسایکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌کانی سه‌ر ئه‌م شاره‌ روو له‌ زیادبوون ده‌کات و ئه‌وکاته‌ خۆمان له‌به‌رامبه‌ر ره‌وشێکی له‌و جۆره‌ی ناوچه‌کانی ناوراستی عیراق ده‌بینیینه‌وه‌.

 

وهاب شاه محمد/ سوید

Shah.wahab@gmail.com

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 02:07 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari