تبلیغات
حه‌مرین

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

پنجشنبه 8 تیر 1385

-

میلیشیاكانی به‌سڕه‌ له‌ لوبنان مه‌شقیان كردووه‌ و له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو عێراق

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگه‌ری عێراقی دوێنێ به‌ رۆژنامه‌ی (ئه‌لزه‌مان) ی راگه‌یاند: چه‌ند ملیشیایه‌كی چه‌كدار كه‌ ماوی دوو ساڵ له‌ لوبنان مه‌شقیان كردووه‌، له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی له‌ به‌سڕه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتیان له‌ دانیشتووانی شاری به‌سه‌ر كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی (ئه‌لزه‌مان)ی راگه‌یاند، چه‌كدارانی (كه‌تائیبی ئه‌لسه‌ئر و كه‌تائیبی حسێن) هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌شێكی زۆری دانیشتوانی به‌سڕه‌ ده‌كه‌ن و داوایان لێ ده‌كه‌ن شار به‌جێبێڵن، ئه‌گه‌رنا ده‌یانكوژن. ئه‌م چه‌كدارانه‌ به‌ چاودێری و زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئێرانی له‌ لوبنان مه‌شقیان پێكراوه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكرد كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری عێراقی چاودێریی چالاكی 27 ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ له‌ به‌سڕه‌ كاروچالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن. 9 ده‌زگا له‌مانه‌ به‌ زانیاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عێراقی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه‌چی ده‌زگایه‌كانی دیكه‌ یاسا و سه‌روه‌ری عێراق پێشێلده‌كه‌ن و كاری سیخوڕی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌رچاوه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئێرانی 8 بنكه‌ی زانیاری و هه‌واڵگه‌ری له‌ به‌سڕه‌ و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر ناوی جیا كارده‌كه‌ن، ئه‌رك و رۆڵی هه‌واڵگه‌ری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌و ئه‌ركانه‌ پشتگیریكردن و مه‌شق پێكردنی ملیشیا توندڕه‌وه‌كانه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شوێنه‌ گرنگه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه‌ بریتیه‌له‌: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی گه‌وره‌ مه‌ڕجه‌عه‌كان و فشار خستنه‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌زگا و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران نه‌بێت .

جێگه‌ی باسه‌ زانیاریه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌واڵگه‌ری ئێرانی ده‌ستی خستۆته‌ ناو پۆلیس و ئاسایشی به‌سڕه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاگادار پێشتریش به‌ (زه‌مان)ی راگه‌یاندبوو، ئێران ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌واڵگه‌ری له‌ عێراق و، بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ بۆ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران.

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:06 ق.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari