تبلیغات
حه‌مرین - ده‌ستوری كوردستان به‌ عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه‌

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 27 خرداد 1385
ده‌ستوری كوردستان به‌ عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه‌

---

ده‌ستوری كوردستان به‌ عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه‌

ده‌ستوری هه‌میشه‌یی كوردستان كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌م نزیكانه‌ كاری نووسینه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی كۆتایی پێ بێت، به‌ زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ ریفراندۆمێكدا بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

دكتۆر نووری تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ (هه‌ولێرپۆست)دا له‌وباریه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ نه‌بوونی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی كوردستان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كاری نووسینی ده‌ستوری له‌ كۆتایی نزیك كردۆته‌وه‌.

دكتۆر نووری تاڵه‌بانی گوتی:" لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و له‌وباریه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هه‌ندێ ورده‌كاریی دیكه‌ كه‌ ئه‌ویش زۆر ناخایێنێت. بۆیه‌ من ئومێده‌وارم به‌م زووانه‌ ده‌ستوره‌كه‌ ئاماده‌ بێت." ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌دا ره‌خنه‌ی له‌ شێوه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه‌ گرت و گوتی كه‌وا ده‌ستوره‌كه‌ به‌ عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه‌.
تاڵه‌بانی گوتی:" ده‌ستوره‌كه‌ ده‌بوایه‌ به‌كوردی بنووسرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ عه‌ربی نووسراوه‌ و من ئه‌وه‌م به‌لاوه‌ زۆر سه‌یره‌، بۆیه‌ پێموایه‌ ده‌بێ ده‌ستوره‌كه‌ بكرێته‌ زمانێكی ره‌وانی كوردی به‌ ره‌چاوكردنی راست وه‌رگێڕانی ده‌سته‌واژه‌ یاساییه‌كان." له‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا پێشبینیی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دوای ئاماده‌ كردنی بخرێته‌ به‌ر دیدی خه‌ڵكی كوردستان و دواتر له‌ ریفراندۆمێكدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
نووری تاڵه‌بانی له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و ره‌شنووسه‌ی كه‌ به‌ناوی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دوا نووسراوه‌ی ده‌ستوور نییه‌ و بگره‌ ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ پرۆژه‌ی ده‌ستوریی ساڵی 2002 ه‌ و ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌.

نووری تاڵه‌بانی ئاماده‌ نه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه‌ ورده‌كاریی زیاتر ئاشكرا بكات، چونكه‌ لیژنه‌ی ده‌ستوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان داوه‌ كه‌ نابێ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ تا به‌كۆتایی هاتنی كاری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستور هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ده‌ستوری كوردستانه‌وه‌ بدات.

سه‌رچاوه‌: هه‌ولێرپۆست

 

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:06 ب.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت شنبه 27 خرداد 1385 سه‌عات 12:06 ب.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari