تبلیغات
حه‌مرین - مه‌سعود بارزانی: كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین هه‌ولێر ...

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 20 خرداد 1385
مه‌سعود بارزانی: كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین هه‌ولێر ...

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی

---

مه‌سعود بارزانی: كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین هه‌ولێر بكه‌ینه‌ پایته‌ختی ئابووری و رۆشنبیریی عێراق.... بیكه‌ینه‌ دوبه‌ی

 

به‌رِێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كورد ئاماده‌ نییه‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یان وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ وه‌ربگرێت و له‌و رووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان نه‌چۆته‌ ركابه‌رییه‌وه‌ و پاڵێوراوی خۆی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رِانده‌وه‌ كه‌ عه‌ره‌بی عێراق به‌ حه‌ساسیه‌تێكی زۆره‌وه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌رِوانن و گوتی "وه‌زیرێكی ناوخۆی كورد بێگومان یاسا به‌وپه‌رِی توندییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ره‌نگه‌ سه‌رئه‌نجام به‌وه‌ تاوانبار بكرێت كه‌ لایه‌نگریی لایه‌نێك له‌دژی لایه‌نێكی دیكه‌ ده‌كات". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رووداوه‌كانی پاییزی 2004ی شاری فه‌للوجه‌ی به‌نموونه‌ هێنایه‌وه‌ و گوتی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كورد به‌شداریی نه‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌شداریی كرد سوپای عێراق بوو كه‌ كوردیش وه‌ك عه‌ره‌ب له‌ پێكهاته‌یدا به‌شدارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌ڵڵایه‌كی زۆری نایه‌وه‌ و كورد به‌وه‌ تاوانبار كرا كه‌ چۆته‌ ناو فه‌للوجه‌ و عه‌ره‌بی كوشتووه‌". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانیی ته‌واو له‌ وه‌زیری ناوخۆ و جێبه‌جێكردنی یاسا و سه‌رخستنی كاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، به‌ڵام كوردێك بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نانێرێت چونكه‌ هه‌رچه‌ندی سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌رچه‌ندی خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات، سه‌رئه‌نجام هه‌ر به‌وه‌ تاوانبار ده‌كرێت كه‌ خراپه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب كردووه‌...

مه‌سعود بارزانی: كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین هه‌ولێر بكه‌ینه‌ پایته‌ختی ئابووری و رۆشنبیریی عێراق.... بیكه‌ینه‌ دوبه‌ی

 

به‌رِێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كورد ئاماده‌ نییه‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یان وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ وه‌ربگرێت و له‌و رووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان نه‌چۆته‌ ركابه‌رییه‌وه‌ و پاڵێوراوی خۆی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رِانده‌وه‌ كه‌ عه‌ره‌بی عێراق به‌ حه‌ساسیه‌تێكی زۆره‌وه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌رِوانن و گوتی "وه‌زیرێكی ناوخۆی كورد بێگومان یاسا به‌وپه‌رِی توندییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ره‌نگه‌ سه‌رئه‌نجام به‌وه‌ تاوانبار بكرێت كه‌ لایه‌نگریی لایه‌نێك له‌دژی لایه‌نێكی دیكه‌ ده‌كات". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رووداوه‌كانی پاییزی 2004ی شاری فه‌للوجه‌ی به‌نموونه‌ هێنایه‌وه‌ و گوتی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كورد به‌شداریی نه‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌شداریی كرد سوپای عێراق بوو كه‌ كوردیش وه‌ك عه‌ره‌ب له‌ پێكهاته‌یدا به‌شدارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌ڵڵایه‌كی زۆری نایه‌وه‌ و كورد به‌وه‌ تاوانبار كرا كه‌ چۆته‌ ناو فه‌للوجه‌ و عه‌ره‌بی كوشتووه‌". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانیی ته‌واو له‌ وه‌زیری ناوخۆ و جێبه‌جێكردنی یاسا و سه‌رخستنی كاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، به‌ڵام كوردێك بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نانێرێت چونكه‌ هه‌رچه‌ندی سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌رچه‌ندی خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات، سه‌رئه‌نجام هه‌ر به‌وه‌ تاوانبار ده‌كرێت كه‌ خراپه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب كردووه‌.


فیدراڵییه‌ت ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) كه‌ له‌ژماره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و فیدراڵییه‌ته‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا بۆ كورد به‌ده‌ست هاتووه‌ ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه‌ و هه‌ر گه‌لێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌بێت. بارزانی له‌و رووه‌وه‌ رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه‌ سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشه‌ و ئه‌و هێمنی و سه‌قامگیری و باره‌ بژێوییه‌ باشه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ ده‌كرێت له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشدا جێبه‌جێ بكرێت". هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه‌ به‌ ئه‌زموونی تاڵ و رووداوی جه‌رگبرِدا تێپه‌رِین به‌ڵام ئێستا حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌ندێ ئه‌نجام گه‌یشووین هیوامان وایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراق و به‌تایبه‌تیش گه‌لی كورد ته‌واوبێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ چۆن ده‌كرێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا جێبه‌جێ بكرێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌داخه‌وه‌ باری ناله‌باری ئه‌منیی له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و بێتوانایی حكومه‌تی فیدراڵ له‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نه‌یهێشت ئه‌زموونه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بگوازرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان و پایه‌داركردنی ژیانی دیموكراسی له‌و شتانه‌ن كه‌ له‌ ئه‌زموونی ئێمه‌ وه‌رگیراون". به‌رِێزی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش بێت بتوانێت ئاسایش و ئارامیی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، ئه‌وكات ئه‌زموونی كورد ده‌كرێت به‌ ئاسانیی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ بگوازرێته‌وه‌". بارزانی ره‌شبینیی خۆی له‌وه‌ ده‌ربرِی كه‌ له‌سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ی ئێستای عێراقدا هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤ بنرێ و گوتی " له‌ سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ خراپه‌ی ئێستادا پێموانییه‌ بتوانرێت هیچ شتێك بكرێت".


نهێنیی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی نهێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی كوردی له‌ خۆبه‌رِێوه‌بردن و هێنانه‌ئارای سه‌قامگیری و ئارامیدا رایگه‌یاند كه‌ كورد هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بگوازێته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتی: "ئێمه‌ له‌ كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2002 له‌ له‌نده‌ن رامانگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ میتۆدی ئاشته‌وایی نیشتمانی بگیرێته‌ به‌ر و كه‌س دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ نه‌كه‌وێ و بیری لێنه‌كاته‌وه‌، نهێنیی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ خۆمان له‌گرێی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و كه‌لتووری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌رباز كرد و سیاسه‌ت و كه‌لتووری لێبوردن و ئاشته‌وایی نیشتمانیمان گرته‌به‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌ش كوردستانی گه‌یانده‌ ئه‌م رۆژه‌ی ئێستا، به‌داخه‌وه‌ برایانمان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌بری گرتنه‌به‌ری كه‌لتووری ئاشته‌وایی و لێبوردن، كه‌لتووری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌دا كه‌ ئاخۆ بۆچی كورد حوكمی عێراق نه‌كه‌ن و بۆ سه‌قامگیركردنی بارودۆخ ئه‌زموونی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و پاشان بیده‌نه‌وه‌ ده‌ست عه‌ره‌ب، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "له‌راستیدا ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین بیسه‌لمێنین كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق له‌دایكبوونی عێراقێكی نوێیه‌ و ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی جاران كه‌ كورد وه‌ك هاووڵاتی پله‌ سێ و پله‌ دوو ته‌ماشا ده‌كرا، ده‌توانێت هه‌ر پۆستێك وه‌ربگرێت، كورد ئاماده‌یه‌ خزمه‌تی خۆی پێشكه‌شی عێراق بكات، به‌ڵام ره‌نگه‌ كه‌سانی دیكه‌ وه‌ك تۆ بیرنه‌كه‌نه‌وه‌".

هه‌ولێر- پایته‌ختی ئابووری و رۆشنبیریی عێراق

به‌رِێز بارزانی هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كورد له‌سایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی كوردستان و هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان و شانده‌ دیبلۆماسییه‌كاندا چاوی له‌وه‌یه‌ هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی ئابووری یان رۆشنبیریی عێراق رابگه‌یه‌نێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتی: "ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ین.... پێموایه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می پاشایه‌تی و كۆماریدا برِیارێك یان شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ولێر پایته‌ختی دووه‌می عێراق بێت". بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ ئاماده‌ین.. هه‌ولێر ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق هه‌ستێت".


سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ بۆچی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد پێشنیار ناكات كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ كوردستان ببه‌سترێت، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌ به‌غداش ببه‌ستن و گوتی "نه‌هاتنی ئه‌وان بۆ به‌غدا ته‌نیا له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منیی نییه‌ به‌ڵكو هه‌ڵوێستێكی سیاسییه‌". هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ و گوتی: "هه‌وڵێكی زۆرمان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بێت، هه‌ندێكیان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌یان وه‌ڵامێكی لاوازیان داوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی دیكه‌شیان هێشتا په‌یوه‌ندیمان نییه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان هه‌یه‌". هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌زموونی دیموكراتیزه‌كردنی عێراق ده‌ترسن، هه‌ندێك له‌وانه‌ ئاگاداری حه‌قیقه‌تی بارودۆخی كوردستان نین، هه‌یه‌ هێشتا پێیوایه‌ كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوون و خاكی كه‌سانی دیكه‌یان داگیر كردووه‌ له‌كاتێكدا پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌ و ئه‌وه‌ خه‌ڵكانی دیكه‌ن كه‌ خاكی ئێمه‌یان داگیر كردووه‌".


سوود له‌ ئه‌زموونی "دوبه‌ی" وه‌رده‌گرین

سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ندین وڵاته‌وه‌ پێشنیاری ئه‌وه‌ كراوه‌ كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها گوتی "هه‌ندێك له‌وانه‌ كونسوڵخانه‌یان كردۆته‌وه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌رِێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه‌ سه‌رجه‌میان رۆژئاوایین و هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا نین".


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ كورد بۆ پاراستنی خۆی تا دنیا دنیایه‌ چه‌كی به‌رگری له‌ده‌ستی خۆیدا ده‌هێڵێته‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌كی ده‌ستی كورد به‌درێژایی مێژوو چه‌كێك بووه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌خۆ... هه‌روه‌ها گوتی "هاووڵاتی كورد، كوشتن و له‌سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئه‌نفالی له‌بیرناچێته‌وه‌، هیوادارم كه‌س گله‌یی ئه‌وه‌ له‌ كورد نه‌كات كه‌ چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ش كه‌ كرانه‌ سه‌ر كورد كه‌س نه‌یبیستووه‌ رۆژی له‌رۆژان كوردێك ئوتومبێلێكی مینر
ِێژكراو یان بۆمبێكی دانراوی له‌شارێكی عه‌ره‌بیدا ته‌قاندبێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ ته‌حه‌دا و پرسیاره‌وه‌ گوتی "ئایا رۆژێ له‌رۆژان سه‌ربازێكی به‌دیلگیراوی عه‌ره‌ب له‌ كوردستاندا كوژراوه‌؟". بارزانی راپه‌رِینی 1991ی خه‌ڵكی كوردستانی به‌نموونه‌ هێنایه‌وه‌ و گوتی "ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی عێراقی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ دا، به‌ڵام كه‌س ده‌ستی بۆ نه‌بردن و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپشكمان كردن له‌نێوان مانه‌وه‌ یان په‌نابردنه‌ به‌ر ده‌ره‌وه‌ی عێراق یاخود گه‌رِانه‌وه‌ بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان، هه‌ندێ خێزانی كورد ده‌رگای ماڵی خۆیان بۆ داڵده‌دانی ئه‌وانه‌ خسته‌ سه‌رپشت، ئه‌وه‌ وای لێكردم شانازیی به‌گه‌لی كورده‌وه‌ بكه‌م... پاش ساڵی 1991 هه‌ستم به‌ شانازییه‌كی زیاتر ده‌كرد به‌وه‌ی كه‌ سه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه‌م. ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتنی یه‌كه‌مین هه‌لدا تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كرد و رێگه‌ی لێبوردن و ئاشته‌وایی گرته‌به‌ر و هه‌ر ئه‌وه‌ش رێگا دروسته‌كه‌یه‌".

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و دیمانه‌یه‌دا به‌ گه‌شبینییه‌كی زۆره‌وه‌ باسی له‌ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی "كوردستان خاوه‌نی ئاوێكی سازگار و خاكێكی به‌پیت و سروشتێكی جوانه‌، له‌وه‌ش گرنگتر توانای مرۆییه‌ و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ستمان چووه‌ و ئه‌گه‌ر توانیمان هه‌موو عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌حاڵ بوو ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش ببه‌ین، به‌ره‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین سوود له‌ ئه‌زموونی دوبه‌ی وه‌ربگرین و خواستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوبه‌ی تێپه‌رِێنین، چونكه‌ ئێمه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ خاوه‌نی سروشتێكی جوانین".

                                                                    سه‌رچاوه‌: هه‌ولێرپۆست

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 08:06 ق.ظ بابه‌ت :‌ گشتى ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari