تبلیغات
حه‌مرین - مانشێتی ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کان 5/6/2006

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

دوشنبه 15 خرداد 1385
مانشێتی ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کان 5/6/2006

مانشێتی ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کان 5/6/2006

الحیاة

له‌ به‌عقوبه‌ و به‌سرا کوشتنی به‌کۆمه‌ل له‌ سه‌ر ناسنامه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

هۆزه‌کانی به‌عقوبه‌ به‌لێنی به‌رنگاربوونه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ گه‌ڵ توندره‌وه‌کان و سه‌رۆکی په‌سه‌وانانی نیشتمانی هوشداری له‌ درۆست بوونی فه‌لوجه‌یه‌کی تر ده‌دات.

 

رایس هیوای خواست که‌ لایه‌نه‌کانی عێراقی له‌ سه‌ر ده‌ست نیشان کردنی که‌سانی به‌هێز رێکه‌ون بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ، به‌ره‌ی ته‌وافق رایگه‌یاند که‌ له‌ سه‌ر ده‌ست نیشان کردنی عبدالقادر العبیدی رێکه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری.

 

رێکخراوی تیرۆرستی القاعدة لیوایه‌کی له‌ مسلمانانی رۆژئاوا له‌ به‌ریتانیا پێکهێناوه‌.

 

الشرق الاوسط

بنکه‌یه‌کی پشکنین له‌ باکوری عێراق که‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ دانرابوو بۆ هۆی کوشتنی 24 هاوڵاتی.

 

که‌سوکاری قوربانیانی حدیثة قه‌ربووکردنیان له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌ی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌که‌ن.

 

ناتو چه‌ندین که‌ل و په‌لی سه‌ربازی پێشکه‌ش به‌ له‌شکری عێراق ده‌کات.

 

الزمان

ناکوکیه‌کانی ناو ئیتلاف ده‌بنه‌‌ هۆی به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م مالکی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی به‌‌هێز و توانا و په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگدان له‌ سه‌ر کاندیده‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

 

البزاز ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ره‌تکرده‌وه‌ که‌ رێگا بۆ دابه‌ش کردنی عێراق خوش ده‌کات.

 

كۆمكاری عه‌ره‌بی چاودێری لێكۆڵینه‌وه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.         

 

له‌ پێكدادانی نێوان خۆپێشانده‌ران و پۆلیس سێزده‌ هاوڵاتی شاری سه‌ماوه‌ بریندار بوون.

 

الوقف السنی پۆلیسی به‌صری تاوانبار کرد به‌ کوشتنی 16 نوێژکه‌ر و ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی هوشداری ده‌داته‌ حکومه‌ت له‌ هێرش کردن بۆ سه‌ر شاری رومادی.

 

خامه‌نه‌ئی: نابێ ئێران ملكه‌چی به‌رتیل و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڕینی‌ نه‌وت ده‌كات.  

 

بی بی سی العربی

ألمرت ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی محمود عباس.

 

سی ئن ئن العربی

ئه‌مریکا لێکولینه‌وه‌ ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی هاولاتیان له‌ شاری حدیثة.

 

دوای ئه‌وه‌ی رابه‌ری‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ نه‌وتی کرد دژ به‌ ئه‌مریكا بۆ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی له‌ بازاره‌کاندا. ‌

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:06 ق.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari