تبلیغات
حه‌مرین - ڤێللا و مه‌زره‌عه‌ی به‌رپرسان تێك ده‌درێن

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

دوشنبه 15 خرداد 1385
ڤێللا و مه‌زره‌عه‌ی به‌رپرسان تێك ده‌درێن

 

 

                           ڤێللا و مه‌زره‌عه‌ی به‌رپرسان تێك ده‌درێن

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی: كه‌س قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌

هه‌ولێرپۆست- دوای ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رپێچیی یاسایی له‌ لایه‌ن به‌رپرسان و خه‌ڵكانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌هۆی دروستكردنی كۆشك و ڤێللای رازاوه‌ له‌ نێو زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی سه‌ر رێگاكان به‌تایبه‌ت رێگای هه‌ولێر-سه‌لاحه‌دین، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بخوازێت ئه‌و كێڵگانه‌ كه‌ به‌ نایاسایی دروستكراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر موڵكی گشتی و هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ ناكرێته‌وه‌ كه‌ سه‌رپێچییان كردووه‌.

نووسراوی ره‌سمیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئیمزای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و له‌ رۆژی 25 ی نیسانی 2006 ده‌رچووه‌ و له‌ لایه‌ن (كوردستان ئۆنلاین)ـه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی (رێنمایی) بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان نێردراوه‌.

له‌م نامه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین سه‌رپێچی له‌سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و راگرتنی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ و هێشتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی زه‌وی به‌ كشتوكاڵی بڕیار دراوه‌ ئه‌و رێنماییه‌ ده‌ربكرێت.

ئه‌م رێنماییانه‌ كه‌ سه‌رپێچیه‌كان راده‌گرێت و سه‌رپێچیكارانیش له‌ مافی یاسایی بێبه‌ش ده‌كات، له‌ چوار خاڵ پێك هاتووه‌: له‌ خاڵی یه‌كه‌مدا هاتووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت گرێبه‌ستی كشتوكاڵی له‌لایه‌ن جوتیاره‌وه‌ ته‌نازول بكرێ بۆ كه‌سانی تر. له‌ خاڵی دووه‌مدا هاتووه‌ كه‌ جۆری زه‌وی كشتوكاڵی و ره‌گه‌زی زه‌وییه‌كه‌ ناگۆڕدرێت. ئینجا له‌خاڵی سێیه‌مدا بنبڕانه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌وی كشتوكاڵی بۆ هیچ كه‌س و پرۆژه‌یه‌ك ته‌ملیك ناكرێت. له‌ دواخاڵیشدا كه‌ سه‌رپێچیكاران له‌ قه‌ره‌بوو بێبه‌ش ده‌كرێت هاتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و ئیستیغلالیان كردووه‌، هیچ مافێكی یاساییان ناكه‌وێت و هه‌ركاتێ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی پێویستی بوو هیچ قه‌ره‌بووی سه‌رپێچیكاران ناكرێته‌وه‌.

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:06 ق.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت دوشنبه 15 خرداد 1385 سه‌عات 11:06 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari