تبلیغات
حه‌مرین - گه‌نجولاوان

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

چهارشنبه 3 خرداد 1385
گه‌نجولاوان

گه‌نجولاوان

لاوانی کوردستان له‌ ژیان و خۆشی گه‌نجیدا هه‌رده‌م بێبه‌ش بوون...ئه‌وه‌ی توانی خوێندن ته‌واو بکات بووه‌ خوێنده‌وار و ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ش بوو بووه‌ کاسبکار و به‌دوای کارێک که‌ووت تا فێرببێت و دوا رۆژی خۆی زامن بکات و خێزانه‌که‌ی به‌خێوبکات. بۆیه‌ گه‌لێکیان ره‌وانه‌ی دوکانداره‌کانی به‌رگدروویی و فیته‌ری[چاکردنه‌وه‌ی ماشێن و ئوتۆمۆبیل] و چایخانه‌ و چێشتخانه‌ و دارتاشی و زێرینگه‌ری و تۆمارکردنی گۆرانی و کتێب و رۆژنامه‌ فرۆشی و ئه‌سکافیا[بۆیه‌کردنی که‌وش{قۆنده‌ره‌}و چاکردنه‌وه‌ی که‌وش] ... هتد ده‌یان و سه‌دان کاری تر کران بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌که‌ فێرببن و له‌هه‌مانکاتدا بژێوی ماڵه‌وه‌ په‌یدا بکه‌ن...هه‌ندێکی تر که‌وتنه‌ ناو شاخان و چه‌کی شه‌ڕه‌فی خسته‌ سه‌رشان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و میلله‌ته‌ به‌سته‌زمانه‌ بکات...
                

فـــه‌هـــد گـــرده‌وانـی 23/5/2006ستۆکهۆڵم

 

گه‌نجولاوان

لاوانی کوردستان له‌ ژیان و خۆشی گه‌نجیدا هه‌رده‌م بێبه‌ش بوون...ئه‌وه‌ی توانی خوێندن ته‌واو بکات بووه‌ خوێنده‌وار و ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ش بوو بووه‌ کاسبکار و به‌دوای کارێک که‌ووت تا فێرببێت و دوا رۆژی خۆی زامن بکات و خێزانه‌که‌ی به‌خێوبکات. بۆیه‌ گه‌لێکیان ره‌وانه‌ی دوکانداره‌کانی به‌رگدروویی و فیته‌ری[چاکردنه‌وه‌ی ماشێن و ئوتۆمۆبیل] و چایخانه‌ و چێشتخانه‌ و دارتاشی و زێرینگه‌ری و تۆمارکردنی گۆرانی و کتێب و رۆژنامه‌ فرۆشی و ئه‌سکافیا[بۆیه‌کردنی که‌وش{قۆنده‌ره‌}و چاکردنه‌وه‌ی که‌وش] ... هتد ده‌یان و سه‌دان کاری تر کران بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌که‌ فێرببن و له‌هه‌مانکاتدا بژێوی ماڵه‌وه‌ په‌یدا بکه‌ن...هه‌ندێکی تر که‌وتنه‌ ناو شاخان و چه‌کی شه‌ڕه‌فی خسته‌ سه‌رشان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و میلله‌ته‌ به‌سته‌زمانه‌ بکات...گه‌لێکی تریش له‌و لاوانه‌ بوونه‌ سه‌رباز و هه‌ندێکیان له‌ به‌ره‌ی جه‌نگدا گیانیان به‌خشی و هه‌ندێکی تر بۆ ماوه‌ی ته‌وای گه‌نجاتیان له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕدا به‌ سه‌ربازی مانه‌وه‌ و چێژیان له‌ گه‌نج بوونی خۆیان نه‌دی...هه‌ندێک له‌ پێناوی حیزبدا گیانیان به‌خشی و بوونه‌ شه‌هید و له‌ زیندانه‌کان گه‌نجاتیان به‌سه‌ر برد...کۆمه‌ڵیک له‌ کاره‌ساته‌ به‌دناوه‌کی ئه‌نفاڵ بوونه‌ قوربانی کوردایه‌تی و کوردستان...هه‌ندێکی تر هه‌تا رۆژی راپه‌ڕین له‌ چیامانه‌وه‌ و له‌ شاخ و ده‌شتی کوردستان ژیانی گه‌نجاتیان برده‌ سه‌ر...هتد گه‌لێک ئێشوئازاری تر دووچاری گه‌نجولاوی کوردستان بووه‌ ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌که‌ین که‌ هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه‌ له‌کاتی کار و پیشه‌یان ده‌ستدرێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر جه‌سته‌یان و به‌ زۆری له‌گه‌ڵیان رابواردوون که‌ به‌هیچ جۆر به‌ خواست و ئاره‌زووی خۆیان نه‌بووه‌...ئه‌وانه‌ هه‌رده‌م ژیانی ئه‌و گه‌نجانه‌ بوونه‌ که‌ ئه‌گه‌ر چینی لاو له‌ کوردستان جیابکرێته‌وه‌ یان به‌تایبه‌تی باسی بکرێت ده‌بێت ئه‌و یادگار و رۆژگارانه‌ی گه‌نج وه‌کو ئه‌زموون باس بکرێت...ئێستاکه‌ کوردستان ئه‌و بسته‌ خاکه‌ی ئازاده‌ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش حاکمی ئه‌و بسته‌ خاکه‌یه‌ که‌ گه‌نجی تازه‌ی پاش راپه‌ڕین[15ساڵه‌،ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌نجه‌کان به‌ر له‌ راپه‌رین 1هه‌تا پێنج ساڵ بوبێت ئه‌وا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ تازه‌یه‌ ته‌مه‌نی 16 هه‌تا 20ساڵه‌] تیدا ده‌ژی ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی رووی خۆی له‌و گه‌نجانه‌ بکات و به‌ره‌و داواکارییه‌کانیان بکه‌وێت و پرسیارێکی زلیان ئاراسته‌بکات و پێیان بڵێ {{{ وه‌رن چیتان ده‌وێت }}} هه‌تا حکومه‌تی کوردستان بۆتان بهێنیته‌ دی...وه‌رن با بزانین بۆچی حه‌ز ده‌که‌ن هه‌مووتان به‌ قاچاغ روو له‌ ده‌ره‌وه‌ بکه‌ن ئه‌و خاکه‌ ئازاده‌ جێ بهێڵن ، ده‌ره‌وه‌ چی تێدایه‌ بۆگه‌نج به‌ڵام ئێوه‌ لێی بێبه‌شن ، کوردستان له‌ بواری ژیان بۆ گه‌نجان له‌چی که‌متره‌ که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ گه‌نج زامنه‌ ، ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ به‌ ئاره‌زووی خۆتان شوو بکه‌ن و ژن بهێنن فه‌رموون ئه‌وا له‌ کوردستانیش ئه‌و  رێگایه‌تان بۆ ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه‌ ، ده‌تانه‌وێ خانووی خۆتان هه‌بێ فه‌رموون ئه‌وه‌ش خانوو و شوقه‌ی خۆتان ، ده‌تانه‌وێ کارتان هه‌بێت فه‌رموو ئه‌وه‌ش کار ته‌نها بۆ گه‌نجان ، ده‌تانه‌وێ بخوێنن ، ئه‌وه‌ش قوتابخانه‌ بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی مۆڵه‌تی  خوێندنی نه‌بووه‌...ده‌ی چیترتان ده‌وێ بۆتان جێبه‌جێ بکه‌ین ، ئایا ده‌تانه‌وێ یانه‌ی یاری کردن و گۆرانی گوتن و شایی و دانس کردن و سینه‌ما ...هتد بۆتان بکه‌ینه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن فه‌رموو ئه‌مانه‌ش بۆ ئێوه‌ ، ئه‌ی باشه‌ ئێوه‌ چۆن به‌رنامه‌ی ژیانتان رێک ده‌خه‌ن و چۆن خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن که‌ ناوی کوردستانه‌...ئه‌وه‌ی داواکاری هه‌بێت با بێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ستنیشانی ئه‌و داواکاریانه‌ بکات که‌گه‌نج پێویستی پێیه‌تی ، ئازادی له‌کامه‌ بوار ده‌بێ بۆ گه‌نجان به‌رقه‌راربێت‌...ئه‌مانه‌ و هه‌زاران پرسیاری تر ئه‌گه‌ر بێت و گه‌نج بوێرانه‌ خۆی بێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ستنیشانی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ بکات که‌ رۆژانه‌ دووچاری گه‌نج ده‌بێته‌وه‌ و بیخاته‌ به‌رچاوی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ کابینه‌ی تازه‌ی پێکه‌وه‌ناوه‌، کوردستان ده‌بێته‌ شوێنی نموونه‌یی و به‌هه‌شتی شادی بۆ ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆی خۆشی و به‌ختیارین...ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌یه‌ک که‌س و به‌ ده‌سته‌یه‌ک ناکرێت ده‌بێت هه‌موو پێکه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ زله‌ به‌رزبکه‌نه‌وه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن ژیانی گه‌نج ...جا مه‌لای مزگه‌وت و قه‌شه‌ی که‌نیسه‌ ده‌بێ گه‌نج فێربکات ئه‌رکی وه‌رگرتن و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و ژیانی چیه‌...مامۆستای قوتابخانه‌ ده‌بێ باسی رۆڵ وکاریاری گه‌نج بکات که‌ له‌ کۆمه‌ڵدا چ ده‌ورێک ده‌بینێ ... ده‌بێ دایک و باوک رێگای ئازادی بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ ئاواڵه ‌بکات و فێریان بکات چۆن ده‌توانن سه‌ربه‌رزانه‌ به‌ ئازادی بژین...ده‌کرێ هه‌ریه‌که‌ له‌و بابه‌تانه‌ بخرێته‌ سه‌رشانی هه‌ندێک و وورده‌ وورده‌ کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت و باسی بکرێت...هه‌ر سێ رۆژ جاره‌ک پێنچسه‌د گه‌نج کۆبکرێته‌وه‌ له‌ شوێنێکی فراوان و له‌ چه‌شنی فیستیڤاڵ و سه‌یرانگا بۆماوه‌ی سێ رۆژ باسی ئه‌رک و یه‌کسانی و سایکۆڵۆژی و خواست و ویستی گه‌نجان بکرێت ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌کی کوردتدا ده‌ستنیشانی هه‌موو ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ ده‌کرێت که‌ گه‌نجانی کوردستان پێویستانه‌ وه‌کو گه‌نج ولاوانی دنیای پێشکه‌وتوو بژین دوور له‌ بیرکردنه‌وه‌ی خۆکوشتن و خۆ سوتاندن و شه‌ڕ و تێڕۆڕ له‌ هه‌مانکاتدا مه‌شقیشیان پێبکرێت و فێریان بکرێت له‌کاتی شه‌ڕ و ناخۆشیدا چۆن چاره‌سه‌ری په‌ککه‌وتوو و بریندار و ...هتد بدات.ئه‌و ئابووری یه‌ی کوردستان به‌شی ئه‌وه‌نده‌ ده‌کات پرۆژه‌کانی په‌روه‌رده‌یی به‌ شێوه‌یه‌کی رێکوپێکتر جێ به‌جێ بکرێت و هه‌ر جاره‌ش داوا له‌و رێکخراوه‌ جیهانیانه‌بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی گه‌نجه‌کانمان بده‌ن .                                   

 

فـــه‌هـــد گـــرده‌وانـی 23/5/2006ستۆکهۆڵم

   

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:05 ب.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت شنبه 27 خرداد 1385 سه‌عات 01:06 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari