تبلیغات
حه‌مرین - بۆچی ده‌بێ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ بێلایه‌ن بێت

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 30 اردیبهشت 1385
بۆچی ده‌بێ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ بێلایه‌ن بێت

بۆچی ده‌بێ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ بێلایه‌ن بێت

 

   ئه‌وا بووه‌ چه‌ند مانگ  هێشتا نه‌کرا ئه‌و وه‌زاره‌تخانانه ‌ {له‌سه‌ر شێوه‌ی چایخانه‌ و قاوه‌خانه‌ و چێشتخانه‌ و گه‌نده‌ڵیخانه‌ و کۆنه‌هینخانه‌..هتد} دابمه‌زرێ...نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌نوکه‌ی عێراق هه‌رده‌م ئه‌وه‌ ده‌پات ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌و دوو وه‌زیره‌ [به‌رگری و ناوخۆ] یه‌ بێلایه‌ن و سه‌ر به‌‌هیچ حیزبێک نه‌بن ، هه‌ربڵێی به‌خۆی دژی حیزبایه‌تی بێت و خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێلایه‌ن بێت. له‌ راستیدا وا نیه‌و به‌خۆی هه‌تا بن ملی [ده‌عوه‌یه‌] و سه‌ر به‌ گروپه‌کانی شیعه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی شیعایه‌تی بکات،‌ جا له‌ژێر و له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی مه‌رجه‌عیه‌ت بێت یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگاری کردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ بێت له‌ عێراقی تازه‌دا. ئه‌وانه‌ی تر ئه‌و ئه‌کته‌ربازیه‌یه‌ که‌ ناوی ده‌نێین سیاسه‌تی تازه‌ یا [هونه‌ری رامیاری] بۆ دامه‌زراندنی یان دروستکردنی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق...شوکور هه‌ر هه‌موو گروپه‌کانی شیعه‌ و سونه‌ و کوردیش یه‌ک بیر و هاوڕا و یه‌کده‌نگ نین .ئه‌و هه‌موو گڕوپ و هێز و حیزبه‌  جارێ شه‌قی ئه‌و نائاسایه‌ی وڵات وای لێکردوون ده‌ستی توند له‌یه‌کتر به‌رز نه‌که‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌رنا هیچیان پێی خۆش نیه‌ به‌و [دیموکراسییه‌ی تازه‌] گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر بکات یاخوا گه‌لیش هه‌ربۆخۆی یاله‌یلی ده‌بێژی ئه‌مه‌یان بۆ چه‌ند مانگ تریش دوابکه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نیه‌ .خۆ ناکرێ به‌و سێ ساڵه‌ ئه‌و هه‌موو عێراقییه‌ فێری وانه‌ی دیموکراسی بێن و دان به‌وه‌ی تر بێنی . ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ گروپ گروپ و حیزب حیزبانی و کوتله‌ کوتله‌چیاتی یه‌ هه‌تا سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکوه‌زیر و جێگره‌کان و ئه‌وانه‌ی تر دامه‌زرا و دانرا. که‌ی بووه‌ ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌ زله‌ له‌ناو یه‌ک مه‌نجه‌ڵی عێراقدا شوێنی ببێته‌وه‌ که‌ ئه‌لحه‌کیم و ئه‌لسه‌در و ئه‌لموده‌رسی و ئه‌لنازانم چی هیچیان برای یه‌کترنین و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی تایفه‌گه‌ری و گروپایه‌تیان ده‌وێ . له‌ملاوه‌ش گروپی سونه‌ی موسڵمان و سونه‌ی عیلمانی و سونه‌ی به‌عسی سالح موتله‌ق و برایانی موسڵمان هه‌ریه‌که‌یان بۆخۆی ده‌یه‌وێ جڵه‌وی سیاسه‌تی سونه‌ی بکه‌ویته‌ بن ده‌ستی . کورده‌که‌ش ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت خۆی به‌و به‌غدا شپڕێوه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا له‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ نه‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ناوه‌ندی شیعه‌ و سونه‌ هه‌رگیز باوه‌ڕی پێناکرێت و جارجاره‌ به‌ دۆستی ئیسرائیل و به‌ تێکده‌ریش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، جا ئه‌و تاوانانه‌ له‌ گروپێک یا له‌ که‌سێک ده‌رده‌چێ که‌ سه‌رکردایه‌تی کوردیش به‌ چاکی ئاگای لێیه‌تی و هه‌رخۆشی به‌و ده‌وڵه‌ته‌ سه‌قه‌ته‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ که‌ نه‌ {ناقه‌ و نه‌ حوشتر}ی بۆ کورده‌که‌ تێدا نیه‌.هێشتا ئه‌و ده‌رده‌ش ماوه‌ که‌ بزانین په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیره‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌چی ده‌گات.{{ئه‌وا له‌ ئێستاوه‌ هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئێران و تورکیا رابوه‌ستێ یان نارازایی ده‌رببڕێ ،که‌ له‌و ماوه‌یه‌ کوردستانیان بۆمباباران کرد و هاتنه‌ ناو ئه‌و سنووره‌ ده‌ستکرده‌ی که‌ هه‌یه‌، هه‌ربڵێی هه‌رێمی فیدراڵی کوردستان به‌بێ په‌رله‌مان و به‌بێ ده‌سه‌ڵات بێت یان شه‌رم بکات ده‌نگ هه‌ڵببڕێ}} ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ دابمه‌زرێ کورد ده‌بێ بێهۆش نه‌بێت و له‌ ئێستاوه‌ خه‌مبخوات بۆ ئه‌و چوارساڵه‌ی دابێت ده‌که‌ویته‌ کامه‌ خانه‌ . خۆ ناکرێت چوارساڵی تریش مام جه‌لال بکاته‌ سه‌رۆک کۆمار{ره‌نگه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ هێنده‌ درێژ نه‌بێت}. ئه‌ی بۆ شیعه‌ و سونه‌ به‌و هه‌ڵبژاردنه‌رازی بێت که‌ کورد ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بێت له‌ پاشه‌ رۆژی عێراق که‌ کورده‌کان بیانین تێدا. که‌رکوک به‌ هه‌ر جۆرێک ده‌خرێته‌ ناوچوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌ سه‌قه‌ته‌ی که‌ ده‌نگی بۆدرا، ده‌بێته‌ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی که‌ ئێستاکه‌ له‌ ئاڕادایه‌. عاره‌بی هاوه‌رده‌ ئه‌گه‌ر به‌ ره‌زامه‌ندی خۆی شاره‌که‌ به‌جێ بهێڵی و کورده‌کانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆی ره‌نگه‌ هه‌ر به‌گران بوه‌ستێ که‌ شیعه‌ی عاره‌ب و سونه‌ی عاره‌ب بۆیان هه‌زم بکرێت که‌رکوک ببێته‌ کوردستان و تورکمانیش رازی بێت بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌ ژێر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان . بابزانین وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری چ سیحربازێکن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریانه‌ به‌ده‌ست بخه‌ن که‌ تا ئه‌مڕۆ له‌و عێراقه‌ نادیار بووه‌.

                                                                                                                 

 فـــه‌هـــد گـــرده‌وانــی 19/5/2006ستۆکهۆڵم

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 08:05 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari