تبلیغات
حه‌مرین - مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ جۆرج بووش

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

شنبه 30 اردیبهشت 1385
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ جۆرج بووش

---

هه‌ولێرپۆست: مه‌هاباد قه‌ره‌داغی راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری یه‌كسانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌كراوه‌ته‌ وه‌زیر له‌ نامه‌یه‌كدا توڕه‌یی خۆی گه‌یاندۆته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ بێته‌ مه‌یدان و ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌ له‌ كابینه‌ی پێنجی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی چاوڕوانكراوی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات...             

                                                                    

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ جۆرج بووش مه‌هاباد قه‌ره‌داغی داوای ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات

 

هه‌ولێرپۆست: مه‌هاباد قه‌ره‌داغی راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری یه‌كسانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌كراوه‌ته‌ وه‌زیر له‌ نامه‌یه‌كدا توڕه‌یی خۆی گه‌یاندۆته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ بێته‌ مه‌یدان و ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌ له‌ كابینه‌ی پێنجی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی چاوڕوانكراوی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات.

قه‌ره‌داغی كه‌ له‌ پێنجی ئه‌م مانگه‌دا نامه‌یه‌كیشی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ناردبوو و له‌ یه‌ك دوو نووسینیشدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌ی پێنجه‌م ده‌بڕی و ته‌نانه‌ت هاوسه‌ری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ نه‌یهێشتووه‌ ئه‌و بكرێته‌ وه‌زیر و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پیلانێك له‌ دژی ئه‌و له‌ ئارادابووه‌ چونكه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش پشتگیریی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ بكرێته‌ وه‌زیری رۆشنبیری، له‌م نامه‌یه‌شیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر داوا ده‌كات ئه‌مریكا رێژه‌ی 25%ی ژنان له‌ كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێ، به‌ڵكو داوا ده‌كات ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ نێو سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كانیشدا دابنرێت. قه‌ره‌داغی له‌ نامه‌كه‌یدا رووی له‌ بووش كردووه‌ و ده‌ڵێ: " هانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین بێته‌ پێش بۆفریاكه‌وتنمان، به‌چه‌سپاندنی سیستمی (ژن چاره‌كی) له‌هه‌ردووكابینه‌كه‌دا". هه‌رله‌ نامه‌كه‌یدا قه‌ره‌داغی له‌باره‌ی سێ ئافره‌ته‌وه‌زیره‌كه‌ی كوردستانه‌وه‌ ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ناسینی شه‌خسی دانراون نه‌ك له‌به‌ر لێهاتوویی. ئه‌و نامه‌یه‌ی قه‌ره‌داغی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌نگۆیه‌ك له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبۆته‌وه‌ و ده‌گوترێ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌بێته‌ بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، به‌ڵام پێده‌چێت قه‌ره‌داغی به‌و پۆسته‌ قایل نه‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه‌ دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا بۆ (هه‌ولێر پۆست) رایگه‌یاند: ئه‌و رێژه‌ی 25%ـه‌ ته‌نها بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌ و حكومه‌ت ناگرێته‌وه‌ و هیچ لایه‌نێكیش ناتوانێت ئێمه‌ ناچار بكات رێژه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ له‌ حكومه‌تدا په‌یڕه‌و بكه‌ین. محه‌مه‌د ئیحسان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌: ئه‌و نامه‌یه‌ی قه‌ره‌داغی كه‌ تیایدا داوای ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆخۆی به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری ناوخۆ و هیچ كه‌سیش بۆی نییه‌ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی كوردستان وه‌ربدات.

جێی باسه‌ ته‌نانه‌ت له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی جۆرج بووشدا ژماره‌ی ژنه‌ وه‌زیره‌كان ناگاته‌ 7%یش نه‌ك 25%.

 

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ژنانی كوردستانه‌وه‌
شه‌ممه‌13\5\2006
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی


به‌ڕێز سه‌رۆك: له‌ژنانی كوردستانه‌وه‌، سڵاوێكی گه‌رمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م. ئێمه‌، وه‌ك ژنانی كوردستانی عێراق، ستایشی رۆڵی جه‌نابتان ده‌كه‌ین بۆ سه‌پاندنی سیستمی (چاره‌كی) واته‌: بیست و پێنج له‌سه‌دی داموده‌زگاكان، ژنان بن، كه‌ به‌سیستمی چاره‌كه‌ژنی، ده‌ناسرێت، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ژنانی دیاریكردووه‌، له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و په‌رله‌مانی عێراق و له‌ ده‌ستووری عێراقدا.

ئێستا، ژنان نوێنه‌ریان هه‌یه‌ له‌م دووده‌زگا گرنگه‌دا و به‌شداری پرسی بڕیاردانانن له‌عێراقدا و هه‌روه‌ها، له‌كوردستاندا. ژنان له‌عێراق و كوردستاندا، كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ناساندنی مافه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌كانیان.

له‌به‌رئه‌وه‌ی (رێسای باوكسالاری) له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا و له‌نێوان یاساداڕێژه‌راندا، زۆر به‌ربڵاو و زاڵه‌، له‌(په‌رله‌مانتاران)دا، كه‌ به‌وبۆچوونی باوك سالارییه‌، ژنان ده‌نرخێنن و هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئاسان نییه‌ بۆ ژنان، كه‌ ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن. بۆیه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هێنده‌ داكۆكیتان نه‌كردایه‌ و سوورنه‌بوونایه‌، ژنانی عێراق، نه‌یان ده‌توانی، رێژه‌ی له‌(سه‌دا بیست و پێنج)ـی، كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی پارێزگایان به‌ده‌ست بهێنن.
جه‌نابی سه‌رۆك:

ئێمه‌ هانت ده‌ده‌ین، پشتگیری زیاتری ژنان بكه‌یت له‌م وڵاته‌ وێرانه‌دا!. له‌راستیدا، ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌رووخاندنی رژێمی عێراقی و ئازادكردنی عێراقییه‌كان له‌دیكتاتۆرییه‌ت. ئێستاش، ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا، هه‌مان رۆڵ بگێڕێت له‌ئازادكردنی ژنانی عێراق، له‌هه‌ڵسوكه‌وتی باوكسالاری و سه‌ركرده‌ پارێزگارییه‌كان ئێمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ هه‌رچیمان پێ بكرێت ده‌یكه‌ین و هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ین، به‌ڵام پێویستمانه‌، كه‌ وڵاته‌ دیموكراتییه‌كان، بێنه‌ پێشه‌وه‌ و به‌ربه‌سته‌كان له‌ڕێگامان وه‌لانێن.
گومانم نییه‌، كه‌ ئێوه‌ ئاگادارن، به‌ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ته‌ تازه‌ یه‌كگرتووه‌كه‌ی كوردستان، كه‌ له‌7\5\ 2006 دا روویدا و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش، كه‌ بڕیاره‌ له‌15\5\2006دا رابگه‌یه‌نرێت. له‌هه‌ر دوو كابینه‌كه‌دا، ژنانمان نوێنه‌رایه‌تی ته‌واو نه‌كراون. ته‌نها له‌سه‌دا حه‌وتی حكومه‌ته‌ تازه‌كه‌ی كوردستان، ژنانن و هه‌مان هێندیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌حكومه‌تی عێراقدا. هۆكاری پشتگوێ خستنی ژنانیش، له‌هه‌ردوو كابینه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌: سیستمی (چاره‌كی) ته‌نها په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌گرێته‌وه‌، نه‌ك حكومه‌ت!.

جه‌نابی سه‌رۆك:

له‌وانه‌یه‌، ئێوه‌ ئاگاداربن كه‌ لێره‌ سه‌رۆكی هیچ حزبێك ئافره‌ت نییه‌، هه‌ربۆیه‌، كاتێك سه‌رۆكه‌كان، بڕیارێكی گرنگ ده‌ده‌ن، مه‌سه‌له‌ی مافی ژنان ره‌چاوناكه‌ن. له‌وانه‌یه‌ سه‌رۆكه‌كان، چه‌ند ژنێكی كه‌م له‌حكومه‌ته‌ كانیاندا دابنێن ئه‌وانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ناسینی شه‌خسی دیاری ده‌كرێن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و به‌توانایی.
جه‌نابی سه‌رۆك:

ئێمه‌ وه‌ك ژنانی كوردستان و عێراق، ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر پشتگوێ خستنی ژنان، له‌پێكهاته‌ی ئێستای دووحكومه‌ته‌كه‌دا، داوای یه‌كسه‌ر ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین بۆچاره‌یه‌كی گونجاو و شیاوی پیاده‌كردن بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌، چه‌سپاندنی سیستمی (ژن چاره‌كی) له‌م دووكابینه‌یه‌دا. هیوادارین، ئه‌م سیستمه‌ بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌یكه‌لی پارته‌ سیاسییه‌كانیشدا.

ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له‌نزیكه‌وه‌ مافه‌كانی ژنان ره‌چاو بكات و هه‌نگاوی جیدی بنێت بۆچاره‌كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌. بۆیه‌ هانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین بێته‌ پێش بۆفریاكه‌وتنمان، به‌چه‌سپاندنی سیستمی (ژن چاره‌كی) له‌هه‌ردووكابینه‌كه‌دا.

مه‌هاباد قه‌ره‌داغی

نووسه‌ر و چالاكی یه‌كسانی

13\5\2006

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 12:05 ب.ظ بابه‌ت :‌ گشتى ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari