تبلیغات
حه‌مرین - بۆ یادی ئه‌نفاڵ

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

پنجشنبه 28 اردیبهشت 1385
بۆ یادی ئه‌نفاڵ

بۆ یادی ئه‌نفاڵ

 

 چی بنووسم ناگاته‌ ئه‌ژنۆی ئه‌و ژن و منداڵه‌ به‌سته‌زمانانه‌ی بوونه‌ خۆراکی درنده‌ترین رژێمی سه‌ده‌ی بیسته‌م ، رژێمه‌ فاشیه‌که‌ی صدام حوسێن وداروده‌سته‌که‌ی.....له‌ ‌18/9/1993 شیعرێکم نووسی به‌ناوی سه‌حراوی  له‌ دیوانی داستانی رووح له‌ ل56ـ68 بڵاومکرده‌وه‌...ئه‌و منداڵه‌ دۆزراوه‌ی بیابان ناوم لێنا سه‌حراوی...شه‌هیدانی ئه‌نفاڵ ده‌بێ ئێستاکه‌ ئه‌و لاشه‌ به‌نازانه‌ له‌کامه‌ خاکدا ئازاری غوربه‌ت بچێژن ، یا هه‌ر له‌ژێر خاکی خۆیاندا غه‌ریبن ...ده‌بێ ئه‌و کچ و ژنانه‌ له‌کامه‌ بازاری هه‌رزانی عروبه‌ی به‌عسی فاشی به‌ خه‌ڵات پێشکه‌ش به‌ سه‌رانی عاره‌ب کرابێ و هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌شیان هه‌راج بکرێت...ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵکه‌‌ موسڵمانه‌ نه‌زانێ به‌ناوی ئیسلام کورد چۆن هه‌تک کرابێ و نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی مۆرکی ئه‌نفاڵی پێوه‌ ناوزه‌ندکرابێ...
                                                          
                                                               فه‌هد گرده‌وانى

بۆ یادی ئه‌نفاڵ

 

 چی بنووسم ناگاته‌ ئه‌ژنۆی ئه‌و ژن و منداڵه‌ به‌سته‌زمانانه‌ی بوونه‌ خۆراکی درنده‌ترین رژێمی سه‌ده‌ی بیسته‌م ، رژێمه‌ فاشیه‌که‌ی صدام حوسێن وداروده‌سته‌که‌ی.....له‌ ‌18/9/1993 شیعرێکم نووسی به‌ناوی سه‌حراوی  له‌ دیوانی داستانی رووح له‌ ل56ـ68 بڵاومکرده‌وه‌...ئه‌و منداڵه‌ دۆزراوه‌ی بیابان ناوم لێنا سه‌حراوی...شه‌هیدانی ئه‌نفاڵ ده‌بێ ئێستاکه‌ ئه‌و لاشه‌ به‌نازانه‌ له‌کامه‌ خاکدا ئازاری غوربه‌ت بچێژن ، یا هه‌ر له‌ژێر خاکی خۆیاندا غه‌ریبن ...ده‌بێ ئه‌و کچ و ژنانه‌ له‌کامه‌ بازاری هه‌رزانی عروبه‌ی به‌عسی فاشی به‌ خه‌ڵات پێشکه‌ش به‌ سه‌رانی عاره‌ب کرابێ و هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌شیان هه‌راج بکرێت...ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵکه‌‌ موسڵمانه‌ نه‌زانێ به‌ناوی ئیسلام کورد چۆن هه‌تک کرابێ و نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی مۆرکی ئه‌نفاڵی پێوه‌ ناوزه‌ندکرابێ...ئه‌ی کوا ئه‌و دادگایه‌ی پارێزگاری له‌ مافی مرۆڤ ده‌کات...من هیچ شک نابه‌م هه‌ر ته‌نها ئه‌و چه‌ند ووشه‌یه‌ ده‌که‌مه‌ تاجه‌گوڵ و له‌ به‌رۆکی ئه‌و گۆڕانه‌ هه‌ڵده‌واسم که‌ نادیارن و ئێستاکه‌ش وونن ...ئه‌نفاڵ گه‌وره‌ترین تراژیدیایه‌ له‌ دونیادا ، جا با 185000نه‌بێت با 50000هه‌زاربێت ،ده‌با ئه‌و چه‌نده‌ بێت که‌ ئێسکی مرۆڤایه‌تی ده‌جولێنی و ده‌روونی ده‌بێته‌ ئاگردان...دایکی شه‌هید ، ژنی شه‌هید چۆن جه‌رگی سووتاوه‌ و بۆ رزگاری کوردستان چۆن نه‌فره‌ت له‌ صه‌دام و رژێمه‌که‌ی ده‌کات ، به‌یانی کاتێک هاواری دادوه‌ر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ده‌یخاته‌ ژێر که‌وشی ئه‌و دایک و ژنه‌ شه‌هیدانه‌ ئه‌و کاته‌ گۆرانی سه‌رفرازی ده‌که‌ینه‌ کۆڕاڵ و هه‌رهه‌موو کوردستان به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ئاواز سروودی سه‌رکه‌وتن ده‌ڵێینه‌وه‌ بۆتان ئه‌ی ئه‌نفاڵکراوه‌کان...فـــه‌هـــد گـــرده‌وانـی9/4/2006ستۆکهۆڵم                                                                 

ئه‌و دوو پارچه‌ شیعره‌م ده‌که‌مه‌ دیاری شه‌هیدان

 

 

 

ئـ ه ن ف ا ل

        ف ا ل  ئـ ه ن

             ل ا ف ن ه ئـ

 

له وێ بوون

        هه ر هه موویان

        هه ر هه موومان

گۆرانی مانه وه مان

                له قورگ بوو

سه نگه ر به سه نگه ر خه ریکی

                رزگارکردنی مرۆڤ و

                 ئاژه ڵ بووین

سه نگه ر به سه نگه ر

                 له پێکدادان و شه ڕدا

به ر له خه ڵکه که دۆڕا و هه ڵاتوو بوین

        من له داخی ئه و

        ئه و له داخی من

چه کی ده ستمان ته نها دارێک بوو

مزگه وت له دوای مزگه وت روخێنرا

تا بووه 3100 مزگه وت

کڵێسا له دوای کڵێسا

تا بوو به 103 

هه ندێک تازه و نوێ

هه ندێک له کاتی عیسا

               دروست کرابوون

قیژه ی ژن و منداڵ و پیر

هێنده به رز و به ئازار بوو

            به گوێی خودا راچوو بوو

تا ناوی نا ئه نفاڵ و

ژماره  هه شته می سوره تی قورئان بوو

ئه و سوره ته به ئازاره

ساڵی 1988 بۆ کوردستان هاته خوارێ

په یامنێری ئه مجاره ی محه مه د نه بوو

پێغه مبه ر  صدام حسین و عه لی کیمیایی و

کۆمه ڵێک جانه وه ر بوو ـ

مه ڕۆن هێشتا زۆرم ماوه

30 شارۆچکه م خاپوور بووه

2000000  مه ڕ و بزن و مانگام

                 تاڵان کران

                بێسه ر و شوێن بوون

له بیرم چوو

      4000 گوند و قوتابخانه و نه خۆشخانه

خاپوور کران

هه رچی کتێب و قورئان و ئینجیل و

وێنه ی یادگاری بوو

گشتی سووتا

 خودا له به رامبه ر کورد ئه وه نده بێره حم بوو

جارێکی تر ناوی لێنا

ئه نفال

ئه و ساڵه له مێژووی بوونی

مرۆڤایه تی دا

رووره ش بوو

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

...............................

ئه‌نفاڵی 8

 

تۆ گوتت سوره‌تی هه‌شت

له‌ قورئاندا ناوی ئه‌نفاڵه‌

ئه‌وا ئێستا

       ئه‌نفاڵی هه‌شت

      دوا قۆنا‌غه‌  له‌ ناوچه‌که‌ی

بادینانه‌

هه‌ر له‌و کاته‌دا

سۆران و گه‌رمیان بۆ بادینان

که‌وتنه‌ گریان

ئه‌مجاره‌یان ئه‌نفاڵی خودا

تۆڵه‌ی گاوربوونی پێبه‌خشین و

بادینانیش بۆیان گریا

له‌ ئه‌نجامدا بوومه‌ کۆی

سه‌دوهه‌شتامرۆڤ.‌

سوره‌تی یه‌ک هه‌تا هه‌شته‌م

له‌ قورئان بێت یا له‌ ئینجیل

ناوی ئه‌نفاڵ بێت یا حوشتر

ئه‌شکه‌وت بێ یا مێرووله‌

ژن بێت یا چێڵ

رۆژ بێ یا به‌رد

بۆمن هه‌ر یه‌ک مانای هه‌یه‌

 ئه‌ویش

         تێکشانی ئاڵای عێراق و

                  نه‌خشه‌ی عێراق و

                   ده‌ستووری عێراقه.

 

28/8/2005 فه‌هد گرده‌وانی ستۆکهۆڵم / سوید‌

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:05 ق.ظ بابه‌ت :‌ نووسه‌ران ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari