تبلیغات
حه‌مرین - دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ...

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌ر

ئه‌م سایته‌ بکه‌ره‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی خۆت!    په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایت بکه‌ !     ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لیستی ماڵپه‌ڕه‌ خوازراوه‌کانت!

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته‌ سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به‌ مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .

ڕاپرسی
که‌رکوک شارێکی کوردستانییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی حووشتر سواره‌ سه‌حراییه‌کان توشی به‌ عه‌ره‌ب کردن هاتووه‌. ئایا پێت وایه‌ سه‌رانی کورد له‌ باشووری کوردستان بتوانن ڕۆژێک که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کوردستان؟





وێنه‌ی ڕۆژ
ڵاپه‌ڕه‌کان
به‌سته‌ری دراوسێکان 

دانانى لینکى حه‌مرین


به‌سته‌ری دراوسێکان


 


 

ئامارى سه‌ردانه‌کان

ئامارى سه‌ردانه‌کان
ئه‌مڕۆ :

سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:

سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:

سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :

سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :

کرانه‌وه‌ى مالپه‌ر: - چرکه‌

مێوان له‌سه‌ر خه‌ته

سه شنبه 26 اردیبهشت 1385
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ...

---

دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وڵامی لێداونه‌كانی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانان دایه‌وه‌

دوێنێ دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 15/05/2006 دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له‌ عێراق سه‌باره‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی كوێت، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: گوته‌بێژ به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی راگه‌یاند: ده‌سته‌ی به‌ ناو (زانایانی ئایینی موسڵمان له‌ عێراق) به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی به‌رِێز (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌وڵه‌تی كوێت، كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.

به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ناوبراو ژماره‌ (255)ی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ به‌یانه‌ جه‌نگییه‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی به‌عس به‌بیرمان دێنێته‌وه‌، له‌وانه‌شه‌ ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆناوه‌ (زانا)، خۆیان له‌ شێوه‌ی مه‌جلیسی قیاده‌ی پێشوو ببیننه‌وه‌، له‌مه‌ش خرابتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و ده‌ستی به‌ سنوور به‌زاندنی عێراق كردووه‌ و به‌ناوی یه‌ك ملیار و نیو موسڵمان له‌ جیهاندا قسه‌ ده‌كات...


                                                                                  درێژه‌ی بابه‌ت

                 

---

دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وڵامی لێداونه‌كانی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانان دایه‌وه‌

دوێنێ دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 15/05/2006 دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له‌ عێراق سه‌باره‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی كوێت، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: گوته‌بێژ به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی راگه‌یاند: ده‌سته‌ی به‌ ناو (زانایانی ئایینی موسڵمان له‌ عێراق) به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی به‌رِێز (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌وڵه‌تی كوێت، كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.

به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ناوبراو ژماره‌ (255)ی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ به‌یانه‌ جه‌نگییه‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی به‌عس به‌بیرمان دێنێته‌وه‌، له‌وانه‌شه‌ ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆناوه‌ (زانا)، خۆیان له‌ شێوه‌ی مه‌جلیسی قیاده‌ی پێشوو ببیننه‌وه‌، له‌مه‌ش خرابتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و ده‌ستی به‌ سنوور به‌زاندنی عێراق كردووه‌ و به‌ناوی یه‌ك ملیار و نیو موسڵمان له‌ جیهاندا قسه‌ ده‌كات.
ئاشكراشه‌ كه‌وا ئه‌و (زانا)یانه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان رایگه‌یاندووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی یاخود بیخوێننه‌وه‌، لێره‌دا ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌نووسینه‌وه‌، كه‌ وڵامی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بوو بۆ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ عه‌ره‌به‌كان و به‌م شێوه‌یه‌:-
 (( نازانم بۆچی هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ ئێمه‌ ده‌كرێن، ئیسرائیلییه‌كان له‌ گشت وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ن، په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیان به‌ تاوان نازانین .. به‌ڵام ئێمه‌ به‌شێكین له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌یوه‌ندی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا به‌ست، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌یوه‌ندی هاوچه‌شن ده‌به‌ستین، كونسولییه‌تی ئیسرائیل له‌ هه‌ولیَر ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر هاتوو باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌ به‌غدا كرایه‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نابه‌ستین)).

سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ڵوێسته‌ كوردستانییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ هه‌ڵوێستی به‌غداوه‌، به‌غدا له‌و باره‌وه‌ بڕیارده‌ره‌، هه‌ر بڕیارێكیشی ره‌نگدانه‌وی به‌ سه‌ر كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت. ئایا له‌ مه‌دا هه‌ست بریندار كردنی موسڵمانان له‌ كوێیه‌؟

ئایا بۆچی به‌ڕێز موسه‌نا حارس ئه‌لزاری كوڕی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی (زانایان) قاهیره‌ به‌جێ ناهێڵێت، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلی لێیه‌ و رۆژانه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری ئاڵای ئیسرائیل دایه‌؟ بۆچی محه‌ممه‌د عه‌یاش كوبه‌یسی له‌ قه‌ته‌ر ناكشێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ باره‌گای خۆیی و باره‌گای ئیسرائیلییه‌كانی لێیه‌. گۆڕه‌پانی كوردستانی بۆ هه‌موو لایه‌نێك كراوه‌یه‌، له‌ كوردستان رۆژانه‌ به‌ ده‌یان رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب و بیانی هه‌یه‌، هه‌مووشیان ئازادن له‌ گه‌ڕان و گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا، سه‌ركردایه‌تی كوردستانیش هیچ كارنامه‌یه‌كی نهێنی نییه‌. سه‌رۆك بارزانیش ناسراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌ راشكاوی شته‌كان ده‌رده‌بڕێت و خاڵه‌كان له‌ سه‌ر پیته‌كان داده‌نێت و به‌بێ پێچ و په‌ناش وڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كوردستانیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هه‌بێ ئه‌وا بۆ هه‌موو لایه‌نێك ئاشكرا ده‌بێ. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌ داهاتووه‌كان له‌مباره‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو چوارچێوه‌ی عێراق، باشتر وایه‌ بۆ (هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمین له‌ عێراق) له‌و رۆڵه‌ تێكده‌ر و وێرانكاریه‌ی عێراق دوور بكه‌ونه‌وه‌ و زیاتر ئاگاداری هه‌ژاران و بێتاوانانی ئه‌م وڵاته‌ بێ، كه‌ رۆژانه‌ به‌ سه‌دانیان ده‌كوژرێن و سه‌ر ده‌بڕێن، به‌هۆی فه‌توای ته‌كفیرییه‌كان و عوله‌مای موسلمین له‌ كاروباری فه‌له‌ستینییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌ و بۆ سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستینی به‌جێیبێڵن، بارودۆخی یه‌ك ملیار و نیو موسڵمانانیش بۆ سه‌ركرده‌كانی لێ بگه‌ڕێن.

ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هه‌ڵوێستێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان هه‌بێت ئایا بۆچی رۆژێك له‌ رۆژان شتێكمان نه‌بیست له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانیشیانمان نه‌بیست كه‌ پاڵپشتی له‌ خێزانی قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و كرده‌وه‌كانی ئه‌نفاڵ بكه‌ن، ئه‌ی باشه‌ ئه‌وانه‌ موسڵمان نه‌بوون و موسڵمان نین؟ ئه‌و به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی ناوبراو و لێداوانه‌كانی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در له‌م باره‌یه‌وه‌ كاریگه‌ریان به‌ سه‌ر رۆڵه‌كانی كوردستان نابێت، گه‌لی كوردستان پێویستی به‌ فه‌توا و رێنمایی ئه‌وان نیه‌، بۆ وانیش باشتره‌ ده‌ست له‌ كاروباری ئه‌م گه‌له‌ قاره‌مانه‌ وه‌رنه‌ده‌ن.

  

                                                                                      په‌یامنێر

 

ئاماده‌ کردنى : حه‌مرین سه‌عات 11:05 ق.ظ بابه‌ت :‌ هه‌واڵ ,

پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت سه شنبه 26 اردیبهشت 1385 سه‌عات 11:05 ق.ظ

لینكى بابه‌ت | بۆچوون ()


This Template Designed By Theme.MihanBlog.Com And Davood Jafari