تبلیغات په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر : مێوانی خۆشه‌ویست به‌خێر بێیت بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، ماڵپه‌ڕی حه‌مرین. به‌و هیوایه‌ی کاتێکی خۆش تێیدا به‌یته سه‌ر، خۆشه‌ویستان حه‌مرین سه‌کۆیه‌کی ئازاد ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاتان به مه‌رجێک سوود به‌خش بێت بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. .
سه‌ردانه‌کان ئه‌مڕۆ:
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌کان:
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان :
سه‌رجه‌م بۆچونه‌کان :
کرانه‌وه‌ى مالپهر: - چرکه
◊ پاش راپۆرته‌که‌ی بیکهرـــ هاملتۆن
◊ KUTSU
◊ ناوه‌ندی چاك و بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم
◊ شه‌ری (حزب الله) سه‌رکه‌وتنێکی رووکه‌شکراو یان شکستێکی گه‌وره؟
◊ ده‌با ئه‌و گڕه به گوڕ تر بێت
◊ شۆرشی سوته‌مه‌نی و کاره‌با یان
◊ ئاماده‌كاریه‌كان بۆ رۆژى دادگایكردنى سه‌دام
◊ حیزبی به‌عس و کۆدێتای خوێناوی
◊ ئه‌گه‌ر كورد خۆى دان بهكوردستانى یه‌تى كه‌ركوك دا نه‌نێت بۆچى گله‌یى له خه‌ڵكى تر بكه‌ین؟
◊ داوه‌تنامه‌ی کراوه‌ی چاک له نه رویج
چاکسازی یان به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کان کامیان بکه‌ینه قوربانی ئه‌ویتر؟
هه‌روه‌ک هه‌موو ده‌زانین، چاکسازی پرۆسه‌ێکی گرنگی هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی ناو دامووده‌زگا جیاوازه‌کانه، چی ئیداری بن، حیزبی، ئابوری وه هه‌موو ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی که پیوهندیانهی به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. دیاره له زۆر جێ باس له چاکسازی وگرنگی ئنجامدانی ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که گه‌شه‌و کێشه‌کانی ئابوری ، سیاسی وه کۆمه‌ڵایه‌تێکان ده‌گاته ئاستێک که ئیتر هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستی پێده‌که‌ن و که‌سیش ناتوانێت بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ری. له هه‌موو ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ی چاکسازی به دوو شێوه تاوتێدهکرێت و هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت.
له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموکراسی مه‌سه‌له‌ی چاکسازی بربره‌ی پشتی هه‌موو گۆرانکاری و گهشهکردنهکانه، هیچ کام له دامووده‌زگاکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه ناتوانن پشت له پرۆسه‌ی چاکسازی بکه‌ن یان فه‌رامۆشی بکه‌ن بۆیه به‌رده‌وام کاری بۆ ده‌کرێت و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش چالاکانه ده‌بنه به‌شێکی پرۆسه‌که، تاوتێدهکهن وه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ ده‌نێن. له‌م کۆمه‌ڵگانه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، بێ هیچ جۆره گرنگیدان یان ئاوردانه‌وه‌ێک له ره‌نگ، ئاین، ده‌سه‌ڵات و باری ئابوریان هه‌ڵوێست و به‌شداریکردنیان له‌و پرۆسه‌یه به‌رچاو ده‌که‌وێت بۆیه ده‌توانین بڵێن که هه‌ر ئه‌وانن که به ده‌ستپێکه‌ر و هێزی ئه‌و ریفۆرمانه داده‌نرێن. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا رۆڵێکی زۆر گرنگ له‌و ریفۆرمانه ده‌بینن چونکه له راستیدا ئه‌و پرۆسه‌یه پێش هه‌موو که‌سێک په‌یوه‌ندیداره به خودی ئه‌و تاکانه‌و ژیانی رۆژانه‌یان.
له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان تایبه‌تمه‌ندی تاکه‌کان، توانا، به‌هره، حه‌زه‌کان، ژیانی رۆژانه، باری ئابوری وه زۆر شتی تر گرنگێکی زۆری پێده‌درێت له بریارو ئه‌و چاکسازیانه‌ی که پێویستن بۆ ئه‌نجامدانی. هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه رۆڵێکی زۆر گرنگ له گه‌شه‌کردن و پێشخستنی کۆمه‌ڵگا ده‌بینن، که ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگا شمولێکانه. بۆ نموونه به‌هره‌و توانا جیاوزه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌لگا بربره‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌شه‌کردنه جیاوازانهیهوه به‌رژه‌وه‌ندیه گشتێکان پیش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێک ده‌که‌وێت.
له هه‌ندێ ئاینه ئاسمانێکانیش هه‌ست به چاکسازی له فه‌لسه‌فه ئاینێکه ده‌کرێت و به پرۆسه‌ێکی گرنگی مانه‌وه، پاراستن وه خۆ گونجاندنی ئه‌و ئاین و مه‌زهه‌بانه داده‌نرێت له‌گه‌ڵ پێویستێکانی ژیان وگۆرانکارێکان. له ئاینی کرستیانی زۆر زوو هه‌نگاو به‌ره‌و جاکسازی درا. ئه‌م ئاینه گۆرانکاری زۆر به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هات، ئه‌گه‌رچی ئه‌مانیش ئه‌و چاکسازیانه‌ی تیایان ئه‌نجامدرا به گوێره‌ی مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی ده‌گۆرێت. ئاینی ئیسلامیش ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی چاکسازی له‌ناو مه‌زهه‌بی شیعه به پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بی سوونی که هه‌موو رێنماکانی ئاین مطله‌قه، شیعه پرۆسه‌ی چاکسازی به (آجتهاد) ناوده‌برێت و کاری بۆ ده‌کرێت. له رێگای ئه‌م چاکسازیه‌وه زۆر له رێنماو فه‌لسه‌فه ئاینێکهی مه‌زهه‌بی شیعه گۆراوه که مرۆڤ له ژیانی رۆژانه‌ی لایه‌نگیرانی هه‌ستی پێده‌کات. زانا ئاینێکانی ئه‌م مه‌زهه‌به به چه‌ند قۆناغێکی خۆێندن و زانستی تێپه‌رده‌بن که له‌و قۆناغانه هه‌موو ئه‌و چاکسازیانه‌ی که پێویستن بۆ گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کانی مه‌زهه‌به‌که تاوتێ ده‌کرێت و هه‌نگاوی بۆدهنرێت.
دیاره ئێمه لێره باسه‌که‌مان زیاتر په‌یوه‌ندیداره به چاکسازێکانی تری ناو کۆمه‌گا، به ماناێکی تر ئه‌و جاکسازیانهی که زۆر گرنگ و پێویستن بۆ بهرهوپیشخستن و گه‌شه‌کردنی ژیانی رۆژانه‌ی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا. سێ ده‌سه‌ڵات هه‌ن له کۆمه‌ڵگا شمولێکان که رۆڵێکی زۆر گرنگ له‌پرۆسه‌ی چاکسازی ده‌بینن چی له سستکردنی بێت یان گه‌شه‌کردنی. مێژووی میله‌تان پرن له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته شمولێکان، چی ئه‌وانه‌ی که پاش جه‌نگه جیهانیه گه‌وره‌کان سه‌ربه‌خۆی خۆیان وه‌رگرتوه‌و لایه‌نێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست تیایان یان ئه‌وانه‌ی له رێگای کودتا جۆراوجۆر و رووداوه سیاسیه گه‌وره‌کانی جیهانه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێناوه. هیچ کام له رژێمه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگانه پرۆسه‌ێکی ئه‌وتۆی چاکسازیان ده‌ستپێنه‌کرد بۆ به‌ره‌وپێشخستن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکانیان، تاکو ئه‌مرۆش زۆر له‌و رژێمانه تاکو ئێسقان له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی داناڵینن. پاش هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیه زۆر له رژێمه‌کانی ئه‌و جۆره وڵاتانه له‌سه‌ر هه‌مان سیستێمی کلاسیکی وڵاته‌کانیان به‌ریوه ده‌به‌ن و هه‌موو پۆسته گرنگه‌کانیان له سه‌ر که‌سوکاری خۆیان و لایه‌نگیرانیان دابه‌شکردوه، هه‌رچی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌کانیان هه‌یه به‌ده‌ست هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه دامووده‌زگا حیزبی و ئیدارێکان ناتوانن هیچ جۆره چاکسازێک ئه‌نجامبده‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته ناوهندێکهی له‌سه‌ر نه‌بێت که چاودیری و بریار بۆ کاره‌کانیان ده‌رده‌کات.. نه‌بوونی چاکسازی له ناو ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه هۆێکی گرنگی ئه‌و بیروکارتیهیه که کۆمه‌ڵگاکانیان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. له‌م کۆمه‌ڵگانه هه‌مو کار‌و گۆرانکارێکان له ناوه‌نده‌وه بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
ده‌سه‌ڵاته سیاسێکه ئه‌م جۆره وڵاتانه هه‌میشه خۆی به جوانتریین ره‌نگ پێشانده‌دات و خۆی به پارێزه‌ری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێکانی وڵات و میله‌ت ناوده‌بات، هه‌رچی لایه‌نه‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به دوژمنی ترسناک ههرهشهدار ناوده‌بات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی، سه‌ربازی و ه ئاسایشی خۆی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان به‌کارده‌هێنیت. له‌م کۆمه‌ڵگانه میدیاکانی ژێره ده‌سه‌ڵاته سیاسێکه رۆڵێکی گرنگ له جوانکردن و به‌رگریکردن له ده‌سه‌ڵاته‌که ده‌بینن وه هه‌موو کاره‌کانیان پروپاگهندهکردنه بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
ده‌سه‌ڵات له‌م کۆمه‌ڵگا نامه‌ده‌نیانه ته‌نها له چوارچێوه‌ی بازنه‌ێکی داخراو ده‌مێنێته‌وه‌و رێگاش به هه‌موو که‌س و لایه‌ن نادرێت بۆ نزیکبوونه‌وه لێ. هۆی سه‌ره‌کی داخستنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که له‌خۆ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندێکانیان. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م جۆره وڵاتانه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیکانی هه‌ره‌مێکی رێکخستنی وئیداری پێچاوپێچی ئاڵۆز داده‌مزرێنێت که کاری سه‌ره‌کی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیکانی بێت. ئه‌م جۆره رژێمانه پۆسته گرنگه‌کان به‌سه‌ر خزم وکهسووکاریان دابه‌ش ده‌که‌ن،و سه‌رچاوه‌کانی ئابووریش ده‌خه‌نه ژێر ده‌ست ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌و کاره‌وه بتوانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه گرێدروای خۆیان بکه‌ن. ئه‌م گریدانه زۆرجار له شێوه‌ی دامه‌زراندن و پاهروپوولهوه ئه‌نجامده‌درێت بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی که په‌یوه‌ندی به بوجه و داهاتی وڵات هه‌یه.
کرینی خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه زۆر به‌رچاوده‌که‌وێت جی ئه‌وانه‌ی که چالاکن له کاره گهندهڵێکان یان ئه‌وانه‌ی که به‌دوای به‌ژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانیان ده‌گه‌رێن. چینی رۆشنبیر‌و ناوه‌ند که به بربره‌ی هه‌موو گه‌شه‌کردن و پێشخستنی کۆمه‌ڵگاکان ناوده‌برێن، که زۆریان له فه‌رمانبه‌رانی دامووده‌زگا جیاوازه‌کانی ناو وڵات پێکدێن گه‌وره‌تریین هه‌ره‌شه بۆ ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه درووست ده‌که‌ن، بۆیه ده‌سه‌لات تاکو پێده‌کرێت کار بۆ دوورخستنه‌وه یان پهراوێزکردنیان ده‌دات. ده‌سه‌ڵات له رێگای توانا ئابورێکانی کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌م چینه بگه‌ێنێته ئاست چینی هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی په‌یداکردنی پێویستێکانی ژیانیان بکات و له هه‌موو پرۆسه‌ێکی رۆشنبیری و گه‌شه‌کردن دووریان بخاته‌وه. بۆ نموونه مووچه‌ی ئه‌م چینه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌میشه به نزمی ده‌مێنێته‌وه وه فه‌رمانبه‌رێک یان رۆشنبیرێک ته‌نها ئه‌و موچه‌ی ده‌درێتی که بتوانێت به کۆڵه‌مه‌رگی پێبژێت و کاتی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت سه‌رقاڵی رێکخستنی کۆمه‌ڵگاو گه‌شه‌کردنی بێت. په‌رواێزکردنی چینی رۆشنبیر و ناوه‌ند له هه‌موو پرۆسه‌ێکی به‌رێوه‌بردن و بریاره‌کان ێکێکه له به‌رنامه گرنگه‌کانی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه.
له رێگای ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاته سیاسێکه کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که چینی رۆشنبیر و ناوه‌ند ناچار بکات تووشی گه‌نده‌ڵی بێت و ده‌ست له هه‌موو که‌سێک پان بکاته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته زۆر له کاره ئیداری و غه‌یره ئیدارێکان له بیروکراتیه‌ت ده‌خنکێنی و ئاڵۆزی ده‌کات. بۆ نموونه ئه‌نجامدانی کارێکی ئیداری ئه‌وه‌نده سه‌خت ده‌بێت له‌م کۆمه‌لگانه که پیاو په‌یوه‌ندێکی تایبه‌تی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ێکێ له‌و فه‌رمانبه‌رانه، یان پاره‌وپولێکی شاراوه نه‌داته کاره‌که‌ی به‌رێوه ناچیت و هه‌زار ویه‌ک کێشه‌ی بۆ ده‌خرێته پێش. ده‌سه‌ڵاته سیاسێکهش له رێگای سیاسه‌تی ناوه‌ندیه‌وه هیچ جۆره گۆرانێک به‌سه‌ر یاسا‌و دامووده‌زگاکانی ناهێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگی نارهزایش به‌رزبێته‌وه ئه‌وا له رێگای میدیاکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پروپاگهندێکی باش ده‌کات که گوایه ێکێ له کار‌و به‌رنامه‌کانی داهاتووی گۆرانکاریه له‌و دامووده‌زگانه. ئه‌م پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ سهرقاڵیکردن و بێده‌نگکردنی نارهزاێکانه بۆ ماوه‌ێکی دوور.
خاڵێکی تری زۆر گرنگ هه‌یه که ده‌بێت باسی لێوه بکرێت له کاری ده‌سه‌ڵاته نادیموکراسی و نامهدهنێکان، ئه‌ویش ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر زۆربه‌ی داهاتی وڵات و شاردنه‌وه‌ی له خه‌ڵکی. سه‌رانی ده‌سه‌لات له‌م کۆمه‌لگانه به‌ناوی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاره‌وپولێکی زۆری وڵاته‌که له رێگای که‌ناڵه جیاوازه‌کانی خۆیه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت. زۆر له‌و پرۆژانه‌ی پاره‌وپولێکی زۆری بۆ دیاریده‌کرێت ئه‌وه‌نده‌ی تێناجیت و پرۆژه‌کانیش له رێگای کۆمپانیاکانی خۆیان، یان هاوبه‌شیان ئه‌نجامده‌درێت. زۆرجار له میدیاکانی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ێکی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاریه بۆ هاوڵاتیان به‌ڵام کاتێک پرۆژه‌کان ته‌واو ده‌بن یان زۆر سه‌قه‌ت ده‌رده‌چن وه‌یان هه‌ر ته‌واو نابن.
هه‌ندێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و ده‌ستوورێکی مودێرنیش بۆ وڵاته‌که داده‌نین، به‌ڵام به هیچ جۆرێک کار بۆ پراکتیزه‌کردنی خاڵه‌کانی دهستووورهکه ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی داوای جێبه‌جێکردنیان بکه‌ن ئه‌وا هه‌زارو یه‌ک بیانووی جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی. هه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌کانه له رێگای که‌ناڵه حیزبێکانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته ئیداری، حزبی وه ئابورێکهیانهوه کۆنترۆڵ ده‌کرێت و ئاراسته‌که‌ی دیاری ده‌کرێت. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه تاکو پێان ده‌کرێت خه‌ڵکی به پاره‌وپوول ده‌کرن یان هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆریان لێده‌که‌ن بۆ ده‌نگدان به لایه‌نه‌کانی ریفۆرمخواز. دیاره کارێکی له‌م جۆره له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتۆکان کارێکی ئاسان نیه، به‌ڵکو ته‌نها له‌و کۆمه‌ڵگانه سه‌رده‌گرێت که پێکهاته کۆمهڵایهتێکهی جوتیاری بێت یان ده‌ره‌به‌گی چونکه زۆربه‌ی زۆری تاکه‌کانی ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه ئاستێکی رؤشنبیڕی نزمیان هه‌یه‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بریاری خۆیان نیین.
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی خۆیان، دابوونهرێتی کلتووری و ئاینی رۆڵێکی کاریگه‌ر له ئاراسته‌کردنی هه‌ڵوێست و بڕیاره‌کانیان ده‌بینێت. بۆ نمووونه ئاغاێک، سه‌رۆک هۆزێک یان پیاوێکی ئاینی ئه‌توانێت زۆر به ئاسانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌و ئاراسته ببات که به‌رژه‌وه‌ندێکانی ده‌پارێزێت.
له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه ده‌سه‌ڵاته سیاسێکه له رێگای راوێژکاری تایبه‌ته‌وه سایکلۆجیهت و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئاغا، سه‌رۆک هۆز وه پیاوه ئاینیانه تاوتێ ده‌کات و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌کات بۆ نزیکردنه‌وه له‌خۆ. ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه زۆر که‌م له‌و ئاغا‌و پیاوه ئاینیانه که دژ به رژێمه‌که بوه‌ستن، هه‌ندێ جار له‌پاڵ دوژمنیش ده‌وه‌ستن دژ به نه‌ته‌وه‌و میله‌تانی خۆیان.. له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک ژماره چاوی لێده‌کرێت و هیج جۆره رێزیک بۆ خواست و تایبه‌تمه‌ندێکانی ناگیرێت. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا لای ده‌سه‌ڵاته نامهدهنێکان به چاوێکی نزمه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن و ده‌بێت هه‌مووشیان خزمه‌تکارو نۆکه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌که بن. ده‌سه‌ڵات خۆی به خاوه‌ن وڵات و میله‌ت ده‌زانێ، هه‌موو ئه‌و کاره خزمه‌تگوزاری و ئیداریانه‌ی ئه‌نجامیشی ده‌دات وه‌ک پاداشت ده‌بینێت بۆ هاوڵاتیان،
ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه نه‌ک ته‌نها چاکسازی ده‌که‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانیان، به‌ڵکو ئاماده‌ن وڵات و میله‌تیش له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵات و بهرژههوهندێکانیان بکه‌نه قوربانی. لای ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندیه گشتێکان ماناێکی ئه‌تۆی نیه‌و ده‌خرێته پاش هه‌موو به‌رنامه‌کانی تر. چاکسازی لای ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه گهوهرهتریین ههرهشهیهو تاکو ده‌کرێت دژایه‌تی ده‌کرێت. ئه‌وانه‌ی بانگه‌واز بۆ چاکسازی ده‌که‌ن به‌هه‌موو تواناێک دژایه‌تی ده‌کرێن و له رێگای که‌ناڵه جیاوازه‌کانه‌وه رێگایان لێده‌گیرێت. ئێمه‌ی کورد پاش هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانی و کاره‌ساتانه ده‌بێت چاکسازی و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گرنگتریین خاڵه‌کانی کاره‌کانمان بێت، بێ گرنگیدان به چاکسازی و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆمان و ئایندهی نه‌وه‌کانمان ده‌که‌ینه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کان.
وهاب شاه محمد/سوید
پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -
السلطات السوریة تقمع اعتصامات الكرد فی قامشلو وحلب بوحشیتها المعتادة
كرد روج - قامشلو - حلب – خاص







پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -

پاش راپۆرته‌که‌ی بیکهرـــ هاملتۆن
سیاسه‌تی زلهێزه‌کانی جیهانی پره له غه‌درو ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ر میله‌تانی جیهان، بۆیه لێره ته‌نها هه‌ندی ڵه‌و میله‌تانه ده‌که‌ین که زیانێکی یه‌کجار گه‌وره‌یان له‌و سیاسه‌تانه بینیوه‌و بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندێکانیان. له ئه‌مریکای لاتینه‌وه بیگره تاکو ئاسیای رۆژهه‌ڵات، پاشان زۆربه‌ی زۆری میله‌تانی ئه‌فریقا زۆریان بوونه قوربانی سیاسه‌ت وبهرژهوهندێکانی ئه‌و زلهێزانه‌ی که ئه‌مرۆ باس له مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان ده‌که‌ن. رێزگرتن و به‌رگریکردن له مافی سه‌ربه‌خۆی میله‌تان له هه‌موو دامووده‌زگا نیودهوڵهتێکان باسی لێوه‌ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌نجامدانی تاکو ئه‌مرۆ بۆ هه‌ندێ له میله‌تانی وه‌کو کورد نامۆیه. فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان زه‌مینه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی میله‌تانه ، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابورێکانی زلهێزه‌کان رێگا به گه‌شه‌کردنی ئه‌م فه‌لسه‌فانه نادرێت له جینهانی سێهه‌م بێجگه له کۆمه‌ڵگاکانی رۆژئاوا. میله‌تانی جیهانی سێهه‌م تاکو ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆریان سووته‌مه‌نێکی هه‌رزانی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی زلهێزه‌کانن.....
وهاب شاه محمد/ سوید
پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -
KUTSU
Tervetuloa Naiskeskukseen (Uudenmaankatu 1, 2. kerros) lauantaina
16.12.07 klo 15 vapaamuotoisen yhdessäolon merkeissä kuuntelemaan
Dlovan Muhammedin tuntemuksista kotikonnullaan käynnistä Irakin
Kurdistanissa 16 vuoden jälkeen ja Ala-Lipastin Raijan
suomalaissilmin - myös Irakin Kurdistanissa - nähdystä ja koetusta
viime heinäkuussa.
Että tietäisimme enemmän ja sitä kautta viisastuisimme entisestään…
Juhlistakamme näin yhdessä kaamosaikaamme.
Ilmoittautumisia otamme mielellään vastaan.
raija ala-lipasti
Raija.ala-lipasti@appelsiinipuu.net
GSM + 358 45 1339 166
پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت - سه‌عات -
All Rights Reserved 2005-2006 © hemrin.MihanBlog.Com
Best Resolution : 1024 X 768